ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بەوێنە..مۆبایلەكەی سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران میدیاكانی سەرقاڵ كردووە

خەڵك-بەشی هەواڵ

میدیاكانی ئێران، مۆبایلە سادەكەی ئەحمەدی نەژادی سەرۆك كۆماری پێشووی ئێرانیان كردە هەواڵی سەرەكی میدیاكانیان.
ماڵپەڕی “شهر خبر” وێنەیەكی ئەحمەدی نەژادی سەرۆك كۆماری ئێرانی بڵاوكردەوە كە سەرقاڵی ناونووسینی ئەندامانی ئەنجومەنی بەرژەوەندییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بوو.

لە وێنەكەدا مۆبایلە سادەكەی ئەحمەدی نەژاد دەردەكەوێت ئەمەش دەنگدانەوەی لە میدیاكانی ئێراندا هەبوو.
یەكێك لە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نوسیوێتی، سادەیی و دەستپاكی ئەحمەدی نەژاد بانگەشە نییە، لەم وێنەیەیدا سەیری مۆبایلەكەی ئەحمەدی نەژاد بكەن، چەندە ستەمی لێكرا و تۆمەتی خرایە پاڵ.

جیهان

هەلیكۆپتەرێك لە ئەمریكا كەوتەخوارەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەیانی ئەمڕۆ لە ویلایەتی مینیسوتای ئەمریكا هەلیكۆپتەرێك كەوتەخوارەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی پاسەوانی نیشتیمانی ویلایەتی مینیسوتا هەلیكۆپتەرەكە سەر بە هێڵی ئاسمانی سوپای پاسەوانی نیشتیمانی بووە و لە گەشتێكی تاقیكردنەوەدا بووە.

بەهۆی ڕووداوەكەوە سێ سەربازی ئەمریكایی گیانیان لەدەستدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

خۆپیشاندان لە فەرەنسا دەستیپێكرد

خەڵك –بەشی هەواڵ

بە شێوازێكی بەرفراوان خۆپیشاندان لە فەرەنسا دەستیپێكرد لە دژی یاسای خانەنشینی.

لە زۆرتر لە 250 شار و شارۆچكەی فەرەنسا بە بەشداری نزیكەی 500 هەزار كەس خۆپیشاندان دەستیپێكردووە لە دژی یاسای خانەنشینی كە لەلایەن حكومەتەوە ئامادەكراوە.

لە پاریس نزیكەی 250 هەزار كەس بەشداری خۆپیشاندانەكانیان كرد، لەوێ تێكهەڵچوون لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئاسایشییەكاندا ڕوویدا و قوربانی كەوتنەوە.

لە هەندێك شوێنیش مانگرتنی گشتی ڕاگەیەندراوە و بەشێك لە گەشتە ئاسمانییەكانیش هەڵوەشێندرانەوە و دەیان كەسیش قۆڵبەست كراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لاڤرۆڤ: ڕوسیا وەڵامی هەموو هەڕەشەكانی ناتۆ دەداتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، “مۆسكۆ وەڵامی هەموو هەڕەشەكانی ناتۆ دەداتەوە كە دەیكاتە سەر بەرژەوەندییەكانی ڕوسیا”.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە كۆبوونەوە و چالاكییەكانی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی ناتۆ ڕایگەیاند، “ناتۆ بودجەیەكی زۆری بۆ بەهێزكردنی بەرگری و هێزە سەربازییەكانی هاوپەیمانییەتییەكەیان تەرخانكردووە، كە لەمێژووی هاوپەیمانییەتییەكەیان هاوشێوەی نەبووە”.

لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشكرد، “ئامانجی ناتۆ لەئەنجامدانی ئەو كارە بەهێزكردنی پێگەی خۆیەتی لەجیهاندا و سەپاندنی دەسەڵاتی خۆیەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا”.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا جەختیشیكردەوە، “ڕوسیا وەڵامی هەموو هەڕەشەكانی ناتۆ دەداتەوە كە دەیكاتە سەر بەرژەوەندییەكانی ڕوسیا لە هەر كوێیەكی جیهاندا بێت”.

سێرگی لاڤرۆڤ ئەوەشی خستەڕوو، “ناتۆ و ڕوسیا و چین بە دوژمن دەزانێت و بەردەوام دژایەتیان دەكات”، وتیشی، “ئێمە خۆمان ناگلێنین لە پێشبڕێكی بەهێزكردنی سەربازی وڵاتەكەمان لەدژی ناتۆ، ڕوسیا شێوازی تایبەتی هەیە بۆ وەڵامدانەوە بەجۆرێك ئاسایشی وڵاتەكەمانی تێدا مسۆگەربێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان