ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وێنە… لە سنووری بەردەڕەش دوو ڕووداوی‌ هاتوچۆ 10 قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی‌ هاتوچۆی‌ دهۆك ئاشكرایكرد، لە دوو ڕووداوی‌ هاتوچۆدا لە سنووری‌ شارۆچكەی بەردەڕەش چوار كەس گیانیان لەدەست دا و شەشی‌ تریش برینداربوون.

ئازاد تەها لێپرسراوی ڕاگەیاندنی‌ هاتوچۆی‌ دهۆك ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە 17/11/2019 لە سنووری‌ شارەدێی ڕۆڤیای‌ سەر بە شارۆچكەی بەردەڕەش دوو ڕووداوی‌ هاتوچۆی‌ دڵتەزێن ڕوویاندا.

ئازاد تەها ئاماژەی بەوەشدا:”ڕووداوی‌ یەكەم لەسەر ڕێگای‌ سەرەكی‌ نێوان شارەدێی ڕۆڤیا بۆ گوندی‌ جەمە ڕوویداوە، كە تیایدا كەسێك گیانی‌ لەدەستدا و 3ی‌ تریش برینداربوون”.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی‌ هاتوچۆی‌ دهۆك لە بارەی ڕووداوی دووەمەوە ڕوونیكردەوە، ڕووداوەكە لەسەر ڕێگای‌ سەرەكی‌ شارەدێی ڕۆڤیا بۆ پردی‌ حوسنی‌ ڕوویداوە، كە تیایدا سێ‌ كەس گیانیان لەدەستدا و سێی‌ تریش برینداربوون”.

 

کوردستان

پەرلەمانی عیراق پرۆژەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی پەسەند كرد

خەڵك –بەشی هەواڵ

پەرلەمانی عیراق هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی پەسەند كرد.

لە دانیشتنی شەوی ڕابردووی پەرلەمانی عیراقدا سەرجەم بڕگە و مادەكانی پڕۆژەی هەمواری یاسای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی پەسەند كرد.

بەپێی یاسا نوێیەكە كۆمسیۆن لە حەوت دادوەر و دوو ئەندامی ئەنجومەنی دەوڵەت پێكدێت و بەڕێوەبەرەكانی پێشووی كۆمسیۆن دەگوازرێنەوە فەرمانگەكانی دیكە و كارمەندەكانیش لە شوێنی خۆیاندا دەمێننەوە.

لای خۆیەوە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند یاساكە بە خواستی گەل دەركراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەقز.. بەهۆی تەقینەوەیەك زیاتر لە 40 بوونە قوربانی

خەڵك –بەشی هەواڵ

بە هۆی تەقینەوەیەكی زۆپای غاز لە باڵەخانەیەكی ئاهەنگگێڕان لە سەقز 11 كەس كوژران و 34 كەسی دیكە بریندار بوون.

حوسێن خوەش ئێقباڵ جێگری سیاسی ئەمنی و كۆمەڵایەتی پارێزگاری كوردستان (سنە) بە ئاژانسەكانی ئێرانی ڕاگەیاند تەقینەوەكە بەهۆكاری زۆپایەكی غازەوە بووە.

ڕوونیشیكردەوە، تەقینەوەكە لە كاتژمێر ۱۰ی شەوی ڕابردوو ڕوویداوە و برینداران گواستراونەتەوه بۆ نەخۆشخانەكانی سەقز و سنە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەردۆغان: سێ هەزار چەكداری داعشمان كوشتووە

خەڵك –بەشی هەواڵ
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا دەڵێت “لە شارۆچكەی باب لە باكوری سووریا سێ هەزار چەكداری داعشمان كوشتووە”.

ئەردۆغان لە گوتارێكدا لە لەندەن كە بۆ بەستنی لوتكەی ناتۆ چووبووە ئەوێ، ڕایگەیاند، داعش پەیوەندی بە ئیسلام و ئەوانەوە نییە.

ڕاشیگەیاند داعش و فەتحوڵڵا گولەن و پەكەكە و یەپەگە و نازییەكان بیركردنەوەیان یەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان