ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە سەیدسادق 6 تۆمەتبار دەستگیر كران

خەڵك- بەشی هەواڵ
لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق شەش تۆمەتباریان دەستگیركرد، كە داواكراوبوون بەپێی چەند ماددەیەك لە یاسای سزادانی عیراقی .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتبارێك لەسەر سكاڵای چەند هاووڵاتییەك دەستگیركرا، كە لەڕێی فەیسبووكی ساختەوە تەشهیری بە چەند هاووڵاتییەك كردبوو .

ئاشكراشی كردووە، دوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی دەستگیر كران، كە لە پێشانگای ئۆتۆمبێل فیڵیان لە هاووڵاتیان كردووە .

پۆلیسی سلێمانی ڕووونی كردۆتەوە، تۆمەتبارێك دەسگیركرا، كە دزی لە ماڵان كردووە و لە ئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە .

جەختیشی كردۆتەوە، لە هەڵمەتی گەڕان و پشكنینە بەردەوامەكانی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق لە سنورەكە دوو تۆمەتبار دەستگیركران، كە چەكی بێ مۆڵەتیان پێ بووە و دەستیش گیرا بەسەر دوو چەكی جۆری دەمانچەدا.

کوردستان

پەرلەمانی عیراق پرۆژەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی پەسەند كرد

خەڵك –بەشی هەواڵ

پەرلەمانی عیراق هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی پەسەند كرد.

لە دانیشتنی شەوی ڕابردووی پەرلەمانی عیراقدا سەرجەم بڕگە و مادەكانی پڕۆژەی هەمواری یاسای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی پەسەند كرد.

بەپێی یاسا نوێیەكە كۆمسیۆن لە حەوت دادوەر و دوو ئەندامی ئەنجومەنی دەوڵەت پێكدێت و بەڕێوەبەرەكانی پێشووی كۆمسیۆن دەگوازرێنەوە فەرمانگەكانی دیكە و كارمەندەكانیش لە شوێنی خۆیاندا دەمێننەوە.

لای خۆیەوە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند یاساكە بە خواستی گەل دەركراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەقز.. بەهۆی تەقینەوەیەك زیاتر لە 40 بوونە قوربانی

خەڵك –بەشی هەواڵ

بە هۆی تەقینەوەیەكی زۆپای غاز لە باڵەخانەیەكی ئاهەنگگێڕان لە سەقز 11 كەس كوژران و 34 كەسی دیكە بریندار بوون.

حوسێن خوەش ئێقباڵ جێگری سیاسی ئەمنی و كۆمەڵایەتی پارێزگاری كوردستان (سنە) بە ئاژانسەكانی ئێرانی ڕاگەیاند تەقینەوەكە بەهۆكاری زۆپایەكی غازەوە بووە.

ڕوونیشیكردەوە، تەقینەوەكە لە كاتژمێر ۱۰ی شەوی ڕابردوو ڕوویداوە و برینداران گواستراونەتەوه بۆ نەخۆشخانەكانی سەقز و سنە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەردۆغان: سێ هەزار چەكداری داعشمان كوشتووە

خەڵك –بەشی هەواڵ
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا دەڵێت “لە شارۆچكەی باب لە باكوری سووریا سێ هەزار چەكداری داعشمان كوشتووە”.

ئەردۆغان لە گوتارێكدا لە لەندەن كە بۆ بەستنی لوتكەی ناتۆ چووبووە ئەوێ، ڕایگەیاند، داعش پەیوەندی بە ئیسلام و ئەوانەوە نییە.

ڕاشیگەیاند داعش و فەتحوڵڵا گولەن و پەكەكە و یەپەگە و نازییەكان بیركردنەوەیان یەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان