ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

دابەشكردنی نەوت دەستی پێكرد و نرخەكەی هەرزان دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای گەیشتنی نەوت لە بەغداوە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دابەشكردن دەستی پێكرد، ئەمڕۆش لە هەڵەبجە دەستی پێكرد و بەوهۆیەوە نرخەكەی لە بازاڕی ئازاد هەرزان دەبێت.

نوخشە ناسح، قائیمقامی ناوەندی هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەك شەممە ٢٠١٩/١١/١٧ لە پارێزگای هەڵەبجە دەستكرا بە دابەشكردنی نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا.

لای خۆشەوە، ئاوات محەمەد، سەرپەرشتیاری دابەشكردنی سووتەمەنی ھەڵەبجە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دەست دەكرێت بە دابەشكردنی بەرمیلێك نەوت بۆ ئەمساڵ و دابەشكردن لە گەڕەكی زەمەقی دەروازەی سنوری شارەوانی هەڵەبجە دەست پێدەكات.

ئاشكراشی كرد، بۆ هەر بەرمیلێك بڕی 46 هەزار دینار وەردەگیرێت و بە پێی كارتی زیرەك ماڵ بەماڵ دابەشدەكرێت.

پێشتریش، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاندبوو، دەستیان بە دابەشكردنی نەوت كردووە، وەك سەرەتاش لە شارەدێی (حاجیاوا) دەستی پێكراوە.

هاووڵاتییەك-یش، كە كاری فرۆشتنی نەوت لە بازاڕی ئازاد دەكات بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لەگەڵ گەیشتنی نەوت لە عیراقەوە بۆ شارەكانی هەرێم و دەستكردن بە دابەشكردنی، خواستی هاووڵاتیان كەمبۆتەوە لەسەر كڕینی نەوت و بەوهۆیەوە بەرمیلێك نەوت 5 هەزار لە نرخەكەی دابەزیوە.

هەرچەندە حكومەتی هەرێم لە مانگی ئەیلولی ڕابردوو بڕیاریدا پێش هاتنی وەرزی سەرما و زستان دابەشكردنی نەوت دەست پێ‌ بكات و هەر خێزانێك بەرمیلێك نەوتی پێ‌ بدات، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە نەوتێكی دابەش نەكردووە، بەڵام حكومەتی عیراق نەوت بە نرخێكی هەرزان بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دابین دەكات، كە بۆ بەرمیلێك 31 هەزار دینارە و لە هەرێم دەدرێت بە 46 هەزار دینار، كە وەك دەوترێت ئەو بڕە زیادەیە بۆ كرێی گواستنەوەیە.

ئابوری

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو كەمێك دابەزیوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید كاكی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ شەممە 15-8-2020، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 123 هەزار و 550 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە، ئەمەش لەكاتێكدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی گەیشتە 125 هەزار دینار بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو كەمێك بەرز بووەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ شەممە، 14ی ئابی 2020 كەمێك بەرز بووەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 44 دۆلار و 95 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 42 دۆلارو 23 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

زیاترە لە دوو ملیار دینار
داهاتی یەك ڕۆژی بەندەرێكی عیراقی ئاشكرادەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراق، داهاتی بەدەستهاتووی ڕۆژی دوێنێی بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست ئاشكرا دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بڕی داهاتووی بەدەستهاتووی بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست لە پارێزگەی بەسرە بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەیشتە (2.126.509.000) دینار كە داهاتی ڕۆژی 13ی ئابی 2020، ئەمەش لەڕێی وەرگرتنی باجی گومرگی جموجۆڵی بازرگانی كە لەڕێی یاسا و ڕێنماییەكانی دەزگای خاڵە سنورییەكانەوە جێبەجێ‌ دەكرێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”زیادبوونی داهاتەكان لە خاڵە سنورییەكان، لە ئەنجامی كاریی بەردەوام و بەجێگەیاندنی ئەركانە لەلایەن دەزگای خاڵە سنورییەكان كە بەشێوەیەكی ورد یاسا و ڕێنماییەكانی چاودێری و وردبینی و پشكینی ئەمنی جێبەجێ‌ دەكات و هەماهەنگە لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەكان”.

دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراق دەڵێت”ئەوان ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران جێبەجێ‌ دەكەن بۆ زیادكردن و پتەوكردنی داهاتەكانی دەوڵەت كە هەنگاو بەرەو كاروانی چاكسازیی هەڵدەنێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم تەنگژە ئابوری و داراییەی ڕووی لە وڵات كردووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان