ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

حكومەتی هەرێم بەڵێنەكەی بۆ دابەشكردنی نەوت جێبەجێ‌ نەكردووە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڵێنەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە دابەشكردنی نەوتی سپی تائێستا جێبەجێ‌ نەكراوە و بەغداش بڕیاریداوە 50 ملیۆن لیتر نەوت ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكات و ڕۆژانە بڕێكی دیاریكراو دەنێرێت، بەڵام تائێستا لە هیچ شوێنێكی ناو سلێمانی دابەش نەكراوە.

مەهدی مەحمود، سكرتێری ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پشكی هەرێمی كوردستان كەمكراوەتەوە و كراوە بە 50 ملیۆن لیتر، كە بڕیارە لە ماوەی 110 ڕۆژدا تەواو بكرێت.

وتیشی، “ڕۆژانە چەند تەنكەرێك دەنێردرێن بۆ هەرێمی كوردستان و لەو بڕەش 228 هەزار لیتر دەنێردرێت بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی، كە زۆر كەمە و دەكرێتە كۆگاكانەوە و چاوەڕوانی ئەوەدەكرێت ببێت بە بڕێكی پێویست و دابەش بكرێت”.

سەبارەت بەوەی لە كوێوە دەستپێدەكرێت، ناوبراو وتی، “چەند بۆچوونێك هەیە، بەوەی لە كوێوە وەستاوە ساڵی پێشوو لەوێوە دەستپێبكاتەوە یان لە ناوچە ساردەكانەوە، بەڵام لە هەموو حاڵەتەكاندا نابێت شوێنێك دوو بەرمیل وەربگرێت و شوێنێكی تر وەری نەگرێت”.

مانگی ئەیلولی ئەمساڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بەرمیلێك نەوت بدرێت بە هەر خێزانێك بۆ ئەمساڵ، بەڵام تائێستا بڕیارەكە جێبەجێ‌ نەكراوە.

(خەڵك) بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بە جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمەوە كرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.

ئابوری

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو كەمێك دابەزیوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید كاكی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ شەممە 15-8-2020، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 123 هەزار و 550 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە، ئەمەش لەكاتێكدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی گەیشتە 125 هەزار دینار بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو كەمێك بەرز بووەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ شەممە، 14ی ئابی 2020 كەمێك بەرز بووەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 44 دۆلار و 95 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 42 دۆلارو 23 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

زیاترە لە دوو ملیار دینار
داهاتی یەك ڕۆژی بەندەرێكی عیراقی ئاشكرادەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراق، داهاتی بەدەستهاتووی ڕۆژی دوێنێی بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست ئاشكرا دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بڕی داهاتووی بەدەستهاتووی بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست لە پارێزگەی بەسرە بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەیشتە (2.126.509.000) دینار كە داهاتی ڕۆژی 13ی ئابی 2020، ئەمەش لەڕێی وەرگرتنی باجی گومرگی جموجۆڵی بازرگانی كە لەڕێی یاسا و ڕێنماییەكانی دەزگای خاڵە سنورییەكانەوە جێبەجێ‌ دەكرێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”زیادبوونی داهاتەكان لە خاڵە سنورییەكان، لە ئەنجامی كاریی بەردەوام و بەجێگەیاندنی ئەركانە لەلایەن دەزگای خاڵە سنورییەكان كە بەشێوەیەكی ورد یاسا و ڕێنماییەكانی چاودێری و وردبینی و پشكینی ئەمنی جێبەجێ‌ دەكات و هەماهەنگە لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەكان”.

دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراق دەڵێت”ئەوان ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران جێبەجێ‌ دەكەن بۆ زیادكردن و پتەوكردنی داهاتەكانی دەوڵەت كە هەنگاو بەرەو كاروانی چاكسازیی هەڵدەنێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم تەنگژە ئابوری و داراییەی ڕووی لە وڵات كردووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان