ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“فێڵێك” لە دەرهێنانی كارتی نیشتمانی ئاشكرادەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی و كارتی نیشتیمانی سلیمانی ڕایدەگەیەنێت، ماوەیەكە دیاردەیەك ئاشكرا كراوە، كە كەسێك لە بری‌ كەسێكی‌ دیكە كارتی‌ نیشیتیمانی‌ دەردەهێنێ، كە ئەو جۆرە مامەڵەیە تاوانە بەپیێ‌ یاسا و لە ڕێی‌ دادگاوە سزا دەدرێت، دەشڵێت: “سیستەمەكە هێندە پێشكەوتووە توانای‌ دیاریكردنی‌ ئەو جۆرە كەسانەی‌ هەیە”.

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی و كارتی نیشتیمانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێراوە ڕایگەیاندووە، چەند جارێك دیاردەیەك ئاشكرا دەبێت، كەسێك لە بری‌ كەسێكی‌ دیكە كارتی‌ نیشیتیمانی‌ دەردەهێنێت وەك ئەوەی برایەك لە هەندەرانە برایەكی‌ لێرە مامەڵەی‌ بۆ دەكات یان كەسانێك، كە هاوسەرگیرییان كردوە نیشانەی‌ (نقل) نەخراوەتە سەر تۆماریان لە ماڵی‌ باوكیان دەچی‌ لە ماڵی‌ باوكی‌ و ماڵی‌ خۆی‌ دوای هاوسەرگیری مامەڵەی‌ كارتی‌ نیشتیمانی‌ دەكەن.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم جۆرە مامەڵەیە تاوانە بەپیێ‌ یاسا لە ڕێی‌ دادگاوە سزا دەدرێت، چونكە بەرنامەی‌ كارتی‌ نیشتیمانی‌ هێندە پێشكەوتووە توانای‌ دیاریكردنی‌ ئەو جۆرە كەسانەی‌ هەیە گەر بەناوی‌ زانیاری‌ جیاوازەوە بكرێت یان لە دوو شاری‌ جیاواز بەشدار بێت لە سەر ئاستی‌ عیراق.

کوردستان

پارێزگاری هەڵەبجە داوای پاراستنی گەشتیارانی كورد لە ئێران دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

پارێزگاری هەڵەبجە سەبارەت بە ڕووداوی سووتاندنی خێزانێكی هەڵەبجەیی لە وڵاتی ئێران نووسراوێك ئاڕاستەی كونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر دەكات.

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە نووسراوێكدا كە ئاڕاستەی كۆنسوڵخانەی ئێرانی لە سلێمانی كردووە, داوا دەكات لێپرسراوانی ئێران بەدواداچوونی ورد بۆ ئەو ڕووداوە بكەن كە دژی خێزانێكی شاری هەڵەبجە ئەنجامدراوە لە كاتی سەردانیان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران.

پارێزگاری هەڵەبجە لە نووسراوەكەدا ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو خێزانە كە بەمەبەستی پشكنینی پزیشكی ڕوویان لە ئێران كردبوو لەلایەن باندێكەوە دزییان لێكراوە و دواتر هەوڵی كوشتن و سوتاندنیان دراوە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەكی شاری ئورمیە چارەسەر وەردەگرن.

پارێزگاری هەڵەبجە داواشیكردووە، لێپرسراوانی ئێران ڕێگاچارەی گونجاو بۆ دۆزینەوە و سزادانی تاوانبارانی ئەو ڕووداوە بدەن و هەوڵی تەواویش بدەن بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەو ڕووداوانە و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان و گەشتیارانی هەرێمی كوردستان لەكاتی سەردانیان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەرۆكی هەرێم كار بۆ ڕێكخستنەوەی پەیوەندییەكانی پێنج لایەنە سیاسیەكەی هەرێم دەكات

خەڵك-ئارام سەردار
كارگێڕی دەزگای پەیوەندیە سیاسیەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەردانەكانی سەرۆكایەتی هەرێم بۆ ڕێكخستنەوەی پەیوەندیەكانی نێوان پێنچ لایەنە سەرەكییە سیاسیەكەی هەرێمی كوردستان بووە.

شێرزاد مامە ، كارگێڕی دەزگای پەیوەندیە سیاسیەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەبارەی سەردانی سەرۆكی هەرێم بۆ لای لایەنە سیاسیەكان و یەكگرتووی ئیسلامی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، سەردانەكانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم لەچوارچێوەی سەرۆكایەتی هەرێم بووە، واتە دامەزراوەی سەرۆكایەتیەكە كەوا جێگرەكانی لە گۆڕان و یەكێتیش بەشداربوون لەكۆبوونەوەكە، كە هەریەكە لە مستەفای سەید قادر و شێخ جعفر شێخ مستەفا بوون.

دەشڵێت، “ئەو سەردانە بۆ ڕێكخستنەوەی پەیوەندیەكانی نێوان پێنچ لایەنە سەرەكییە سیاسیەكەی هەرێمی كوردستان بووە”.

ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەی سەردانەكە بۆ ڕێكخستنەوەی نێوان لایەنەكان بووە، لەهەمان كاتدا بۆ یەكدەنگی و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی لەو قۆناغە هەستیارەیە، كەوا ڕووبەڕووی كورد بۆتەوە لە هەرێم و عیراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەشێوەیەكی گشتی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەی پاشەكەوتكراوەكانەوە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەندێك كەس بە ئاگا یان بێ ئاگا دەیانەوێت لە بەهای ئەو سەركەوتنە گەورەیەی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ ڕێكەوتن لەگەڵ بەغدا كەمبكەنەوە، دەشڵێت،”سەرباری ئەوەی كە مووچە نەدراوەكان و پاشەكەوتەكانی مووچەش لەسەردەمی ئەم كابینەیەدا نەبووە، بەڵام حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی بەرپرسیاریەتی هەموویان لە ئەستۆ دەگرێت”.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمرۆ پێنجشەممە 5/12/2019، لە دیوانی وەزارەت، كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە ڕێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بەسترا و سەرۆك و ئەندامانی شاندی حكومەتی هەرێم، دۆسیەی بودجە و نەوت ئەنجامی ڕێكەوتنی شاندی هەرێمی كوردستانیان بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاشكراكرد.

دەشڵێت،”وەزیری دارایی ئەوەی بۆ هەموو لایەك خستەڕوو، كە حكومەت مووچەی 8 مانگی فەرمانبەران و 12 مانگی خانەنشینان قەرزدارە، بەڵام هیچ ئاماژەیەك بە مووچە ناتەواوەكان نەداوە، كە بە ڕێژەی جیاواز بە پاشەكەوت دابەشكراون”.

ڕاشیگەیاندووە، بەداخەوە هەندێك كەس بە ئاگایی یان بە بێ ئاگا ڕاستیەكان دەشێوێنن دەیانەوێت لە بەهای ئەو سەركەوتنە گەورەیەی شاندی هەرێمی كوردستان كەمكەنەوە.

 

وێنەی ‏وەزارەتى دارایی و ئابووری - وزارة المالية والاقتصاد‏.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان