ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

ئەم کچە کوردە هەموانی هەڵخڵەتاند، چی کردووە؟

خێزان

کچێکی کوردی دانیشتووی ئەوروپا بەناوی (باڤی) لە نوێترین ڤیدیۆ کلیپی هونەرمەند سەنا بەرزنجی و نەڤید زەردی، بەبێ ئەوەی ناوی ڕاستەقینەی خۆی ئاشکرا بکات ڕۆڵی سەنا بەرزنجی بەرجەستەکردوو و هەموانی هەڵخڵەتاند.

لەپاش بڵاوبونەوەی ڤیدیۆ کلیپەکە هیچ ناوێکی ئەو کچە مۆدێلە بەدیار نەکەوت، تەنانەت سەنا بەرزنجی و نەڤید زەردیش هیچ ئاماژەیەکیان بەناوەکەی نەدا تا هەموان وابزانن ئەوە سەنا بەرزنجیە، تەنانەت سەنا بەرزنجی وێنەکەی خۆی و نەڤید زەردی بڵاوکردەوە و وا نیشانی دا کە وێنەی خۆیانە.

بەڵام دواجار ئەو کچە کوردەی کە ڕۆڵی سەنا بەرزنجی ئاشکرا دەکرد ناوی خۆی ئاشکرا کردوو و ئاماژەی بەوەشدا کە “ئەو سەنا بەرزنجی نییە” و تەنها ڕۆڵی ئەوی بەرجەستە کردووە.

سەنا بەرزنجی بۆخۆی ئاماژەی بەوەداوە کە دەرنەکەوتنی لە کارەکانیدا بە پلانە و  لە ئەلبومە نوێکەیدا بە گۆرانییەک باس لە ژیانی خۆی دەکات کە چۆن کاری هونەری دەستپێکردووە بێ ئەوەی دەربکەوێت کە ئەوەش هەمووی بە پلان بووە و هیچ وێنەیەکی خۆی بڵاونەکردۆتەوە.

هەواڵەکان

یارجان چەند وێنەیەکی خۆی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت : خۆی شەلاتی کردووە!

خێزان

خانمە مۆدێل یارجان چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە وێنەکەی بەو جۆرەیە کە بیەوێت خۆی شەلاتی بکات.

یارجان لەسەر ستایلی جلوبەرگەکەی نوسیویەتی”ئەو کاتەی بەحساب خۆو شەلاتی دەکەیت”

یارجان ناوی “شنیار ئەحمەدە”، ساڵی 1996 لە سلێمانی لە دایک بوە و پێشتر وەک شاجوانی سلێمانی هەڵبژێردراوە و خانمە مۆدێلێکی بەناوبانگە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

سەنا بەرزنجی: “ئەم وێنەیە منم”

خێزان

خانمە هونەرمەند سەنا بەرزنجی دواجار وێنەی خۆی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە ئەمەیان  وێنەی خۆیەتی.

سەنا بەرزنجی ڕایگەیاندووە”لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا کە بە شێوازی خۆم، یان پرۆفشناڵ کارم کردووە ھەموو ھەوڵێکی خۆمم داوە تا زیاتر لە گرینگی پێدان بە ڕووخسارم و بە شێوازی ژیانم، ھونەرەکەم پەرە پێبدەم و  بە جوانترین شێوە پێشانی خەڵکی کوردستانی بدەم.

من لە ناو بنەماڵەیەکدام و لە شوێنێک ژیان دەکەم لەوەیە زۆر  ئاسان نەبێ کە بە بەردەوامی دەرکەوم و لە ناو کلیپەکانم دا بەشدار بم، دەمەوێ سەرنجم لەسەر دەنگ و شیعر و میلۆدییەکەن بێ کە ھەڵیدەبژێرم، تا من کەی و چۆن دەردەکەوم.

سەنا ئەوەشی وتووە: بڕوا ناکەم ڕووخسار و دەرکەوتنی من گرینگێکی زۆری ھەبێت، بەڵام ئەوەی زۆر لەلام گرینگە کە دەبێ بە دڵنیایی دەنگم زیاتر لە جاران پەروەردە بکەم بۆ ئەوەی بتوانم خزمەتی  موسیقای کوردی پێبکەم و ئەو ڕێگایەی کە ھونەرمەندە گەورەکانی ڕابردوو درووستیان کردووە من درێژەی پێبدەم”

سەنا بەرزنجی وتوشیەتی”ماوەیەک پێش ئێستا زۆربەی ئێوە خۆشەویستان، واتان ھەست دەکرد کە ئەو وێنەی کە بڵاو ببووەوە کە وێنەی کەسێک بوو لە کلیپەکانم، منم، ئێمەش ھیچ ڕوونکردنەوەیەکمان لەسەر نەدا لەبەر ئەوەی کە چ بۆ من و چ کۆمپانیای فەیمس پڕۆداکشن بابەتێکی گرینگ نەبوو، بۆ ئێمە زۆرترین شتێک کە دەبوو سەرنجی بدەینێ و گرنگ بێ، ئەلبومی ڕاز بوو، کە بۆ ئێوە خۆشەویستان حازرمان کردبا و تەواوی ئەو بابەتانەی کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕووی دا نەبوو بە ھۆی ئەوە کە پێویست بێ ڕوونکردنەوەی لەسەر بدەین.

ئەگەر ئەو کەسانەی ھەواداری ڕاستەقینەی منن چێژ دەبیین لە دەنگی من، ئەوا ئەمڕۆ یان سبەی یان ھەر کاتێک کە پێویست بزانم لە کۆنسێرت یان کلیپ بیت دەردەکەوم و یەکتر دەبینینەوە بە دڵنیایی، بۆ خۆم پێم .خۆشە بە سۆزی دەنگم لە یادی ئێوە بمینمەوە”

 

 

View this post on Instagram

 

A post shared by SANA BARZANJE🌺 (@sanabarzanje) on

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

هانی سەڵاح بە گۆرانی ئینگلیزی دەستپێدەکات، یەکەم بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە

خێزان

کچە گۆرانیبێژ هانی سەڵاح، یەکەم بەرهەمی خۆی بە زمانی ئینگلیزی بڵاو کردەوە و بە وتەی خۆشی بە نیازە دواتر کارێک بە زمانی کوردیی بکات.

هانی سەڵاح لە بارەی بەرهەمە نوێکەیەوە ڕایگەیاندووە «یەکەم بەرهەمم گۆرانییەکی ئینگلیزییە بە ناوی Some Times، گۆرانییەکی سۆزدارییە و لە تێکست و میوزیکی خۆمە، بەرهەمەکەش لە ستۆدیۆی میترۆنیۆم پڕۆدەکشن تۆمار کراوە و ئەفشین شوکری سەرجەم کارەکانی بۆ کردووم.»

هانی سەڵاح وتوشیەتی: «من بەو پێیەی لە وڵاتی سوید دەژیم، پێم خۆش بوو یەکەم کارم بە زمانی ئینگلیزی بێت تا لێرەش گوێگری هەبێت و دەستپێکێک بێت بۆ کارکردنم، هونەرمەند ئەفشین شوکری کارێکی دیکەی بۆ داناوم کە بە زمانی کوردییە و بە نیازم لە داهاتوودا کار لەسەر ئەو بەرهەمەش بکەم.»

هانی سەڵاح ١٥ ساڵ، کچێکی کوردە و لە وڵاتی سوید ژیان بەسەر دەبات و لەو وڵاتە سەرقاڵی خوێندنی میوزیکە و دەستی کردووە بە کاری هونەری.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان