ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

پەڕلەمانتارێكی كورد دەستیلەكاركێشایەوە
چەندین باڵەخانەی حكومی و بانك لە ئێران سووتێنران

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی ئاڵۆزبوونی خۆپیشاندانەكانی ئێران و گوژرانی ژمارەیەك خۆپیشاندەر، ئەندامێكی كوردی پەڕلەمانی ئێران دەستی لەكاركێشایەوە و دەڵێت: “بوونی پەڕلەمان چی مانایەكی هەیە”.

محەمەد قەسیم عوسمانی، نوێنەری خەڵكی بۆكان لە پەڕلەمانی ئێران ڕایگەیاند، كاتێك دەوڵەت بۆخۆی بڕیار دەدات لەسەر هەستیارترین پرس و ناگەڕێتەوە بۆ كەس، ئیتر بوونی پەرلەمان چ مانایەكی هەیە.

وتیشی، “ئەندامانی پەڕلەمان لە ئێران تەنها بۆ هەندێك پرسی سادە دەتوانن قسە بكەن و بۆچوونیان هەبێت، بەڵام لە بڕیارێكی هەستیاردا كە پەیوەستە بە ژیانی تاك بە تاكی خەڵكەوە گوێ لە پەڕلەمان نەگیرا”.

هاوكات لە چەند شارێكی ئێران خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان بەرەوڕووی یەكتری وەستانەوە و كوژراو وبریندار هەیە و خۆپیشاندەران لە شیراز بانگەواز دەكەن هاووڵاتیان هەموویان بێینە سەر شەقام.

بەپێی هەواڵی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، لە ناوچەی سوڵتان ئاباد لە شاری ساوە خۆپیشاندەران بانكی (سبە)یان سووتاندووە و هەروەها لە شاری شیراز بانكی (تجارت) سووتێنراوە و خۆپیشاندەران توانیویانە ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان ببنەوە و چەند باڵەخانەیەكی حكومیش سووتێنراوە.

هەر بەپێی ڤیدیۆی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، لە شاری كەرەج خۆپیشاندەران بانكی (كەوسەر و میللەت)یان سووتاندووە.

جیهان

ئێران ڕوونکردنەوە لەبارەى تەقینەوەکەی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران دەدات

خەڵک – بەشی هەواڵ

 بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاگر لە مەخزەنی مەیعاناتی گازی کارگەی پێترۆ نەوتی شارۆچکەی پیشەسازی کاویان فەریمان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران کە ناوچەیەکی زۆر گەرمە لەم وەرزەدا بەربوو.

ئەگەرچی هەندێ میدیا مانشێتی ئەم هەواڵەیان وا نووسیبوو کە تەقینەوە لە ناوچەیەکی پیشەسازی ئێران ڕوویدا، بەڵام ئەو دەنگۆیە ڕاست نەبوو و ئاگرکەوتنەوە بووە، کە دواتر ئاگرەکە گەیشتووەتە تەنکەرەکان .

بەرپرسی ئاگرکوژێنەوەی ئەو شارۆچکە پیشەسازیە وتی: ئاگرکەوتنەوە لە مەخزەنەکان (تەنکەر)ی مەیعاناتی گازی ئەو کارگایە بووە هۆی ئەوەی، لەو شەش تەنکەرە کە ئاگری تێچووبوو، یەکیان بتەقێت.

جەواد جەهان دۆست ڕایگەیاند: ئەو ئاگرکەوتنەوەیە هیچ خەسارێکی گیانی نەبووە و کەمێک خەسار بەر کارگەکە کەوتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

چاکبوونەوە لەکۆرۆنا نزیکدەبێتەوە لە ٨ ملیۆن کەس

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار،زیاتر لەحەوت ملیۆن و ٧٠٩ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبوونەتەوە.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا نزیکی ١٣ملیۆن و ٢٤٣ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا زیاتر لەحەوت ملیۆن و ٧٠٩هەزار کەس چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا زیاتر لە ٥٧٥ هەزار  کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

زانایانی بەریتانیا؛ ڤایرۆسی كۆڤید19 بەڕێژەی 97% لە كۆرۆنای شەمشەمەكوێرە دەچێت

خەڵك – تەندروستی

زانایانی پەیمانگای فرانسیس كریك لە بەریتانیا ڕایدەگەیەنن، ڤایرۆسی كۆرۆنا لە یەكگرتنی چەند ڤایرۆسێكەوە بووە و دواتر گۆڕاوە بۆ یەك ڤایرۆس، دەشڵێن،” ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر نزیكە لە ڤایرۆسی كۆرۆنای شەمشەمەكوێرە و ڕێژەی لێكچوونی ئەو دوو ڤایرۆسە لە 97%”.

تیمێكی زانایانی پەیمانگای فرانسیس كریك لەبەریتانیا لێكۆڵینەوەیەكی نوێیان لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدا لە پێناو باشتر تێگەیشتن لەچۆنیەتی پەرەسەندنی ئەو ڤایرۆسە و هۆكاری بڵاوبوونەوەی بەئاسانی بەجیهاندا و ئاماژەیان بەوەكردووە، كە ئەوان لەو بڕوایەدان ڤایرۆسی كۆرۆنا بەهۆی یەكگرتنی چەند ڤایرۆسێكەوە بووبێت و دواتر گۆڕاوە بۆ یەك ڤایرۆس.
ڕاشیانگەیاندووە، ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوشێوەی ڤایرۆسەكانی دیكە پرۆتینی هەیە، كە یارمەتی دەدات بچێتە نێو خانەكانی مرۆڤەوە، بۆیە ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر نزیكە لە ڤایرۆسی كۆرۆنای شەمشەمەكوێرە و ڕێژەی لێكچوونی ئەو دوو ڤایرۆسە 97%.
زانایانی بەریتانیا بۆیان دەركەوت پرۆتینی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر سەقامگیرە بەراورد بەڤایرۆسی شەمشەكوێرە و ئەوەش وادەكات توانای لكاندنی بەخانەكانی مرۆڤەوە نزیكەی هەزار جار زیاتر بێت لەتوانای لكاندنی ڤایرۆسی شەمشەكوێرە.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان، زانایان و پسپۆڕان هەموو هەوڵێكیان چڕكردۆتەوە بۆ لێكۆڵینەوە لەو ڤایرۆسە بۆ ئاشكراكردنی نهێنیەكانی و بنبڕكردنی كە تائێستا بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە سەدان هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان