ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

گرانترین شلەمەنیەکان لە جیهاندا کە هەندێکیان ناوە ناوە بەکاریشیان دەهێنین

خێزان

بەشێک لە شلەمەنیەکان نرخێکی زۆر گرانیەن هەیە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک لەو شلەمەنیە گرانانەیە کە نرخەکەی بەپێی گاڵۆنێک دیاری کراوە (یەک گاڵۆن یەکسانە بە ٣،٧ لیتر):

 

-شلەمەنی کاغەز 

-لە هەڵەی نوسینی پێ چاک دەکرێتەوە و لە زۆر بواری دیکەشدا بەکاردێت، نرخەکەی ١٥٠ دۆلارە بۆ هەر گاڵۆنێک.

 

-پنسلين

-لەبواری تەندروستی بەکاردیت و نرخەکەی ٢٢٦ دۆلارە  بۆ هەر گاڵۆنێک.

 

-ڕۆنی ڕوەکی بتشۆلی

-ڕۆنێکی دەگمەنە و لە چەندین بواری پزیشکیدا بەکاردێت، نرخەکەی ٦٠٥ دۆلارە   بۆ هەر گاڵۆنێک.

 

-خوێنی مرۆڤ

-لە جەستەی مرۆڤدا بە کۆی گشتی ١،٣ گاڵۆن خوێن هەیە، نرخی گاڵۆنێک خوێنی مرۆڤ نزیکەی ١٣٣٠ دۆلار دەکەوێت، پرۆسەی وەرگرتن و هەڵگرتنی خوێنەکە تێچووی زۆرە.

 

-ترشی هایدرۆبایۆتیک GHB

-لە بواری پزیشکی بەکاردێت و نرخی گاڵۆنێکی ٢٢١٠ دۆلارە.

 

-بۆیەی نینۆک

-نرخی گاڵۆنێکی ٢٢٠٠ دەکەوێت لە مارکەی  Essie، بە پێی باشی و خراپی جۆرەکەی نرخەکەی دەگۆڕێت.

 

-حبری پرنتەر

-لە جۆری باش نرخی گاڵۆنێکی ٢٣٨٠ دۆلارە.

 

-جیوە

-بۆ هەر گاڵۆنێک ٢٩٦٦ دۆلار دەکەوێت.

 

-ئەنسۆلین

-نرخەکەی  ١٣،١٠٠ دۆلارە بۆ گاڵۆنێک،  بۆ چارەسەری شەکرە بەکاردێت.

 

-بۆنی Chanel No. 5

-نرخەکەی ٢٣،٣٠٠ دۆلارە بۆهەر گاڵۆنێک.

 

-خوێنی قرژاڵ

نرخەکەی   ٥٣،٢٥٠ دۆلارە بۆ هەر گاڵۆنێک، خوێنەکەی هیمۆگڵۆبینی تێدا نیە و هیمۆجینی تێدایە، بۆیە کاتێک دێتە دەرەوە ڕەنگی شین دەبێت نەک سور، کاتێک بەکتریا دەچێتە خوێنەکەوە ڕاستەوخۆ چڕدەبێتەوە، هەر بۆیە لە بواری تاقیکردنەوەی پزیشکی زۆر سوودی لێوەردەگیرێت.

 

-زەهری ماری کوبرا

-١٣٥،٧٠٠ دۆلارە بۆ گاڵۆنێک، مارەکە زۆر مەترسیدارە و گەر یەکجار بە فیلێکەوە بدات دەیکوژێت، ژەهرەکەی لە بواری پزیشکی و بۆ چارەسەری نەخۆشی زەهایمیر بەسوودە.

 

-ژەهری دووپشک

-لە بواری پزیشکی بەکاردێت و نرخەکەی  ٣٤،٦٢٦.٠٠٠ دۆلارە بۆ هەر گاڵۆنێک

 

-D’Amalfi Limoncello Supreme 

-گرانترین خورادنەوەی کحولە لە جیهاندا کە نرخی گاڵۆنێکی ٣٥،٥٩٨،٠٠٠ دۆلارە.

تەندروستی

چەند ڕێگەیەک بۆ ئەوەی نەهێڵیت چەوری زیادە هەڵبگریت، ئەمانە جێبەجێ بکە!

خێزان

 ٩ خاڵی گرنگ لە بەدیهێنانی شێوازێکی دروست و تەندروست بۆ نانخواردن کە زۆر گرنگە ڕەچاوی بکەیت، بۆ ئەوەی ببیتە خاوەنی جەستەیەکی تەندروست:

– نانی بەیانیانت با هێلکە بێت


خواردنی هێلکە لە نانی بەیانیاندا یارمەتی کێش دابەزاندنت دەدات بە شێوەیەکی خێرا و کەمتر بەفیڕۆچوونی کالۆری لە لەشدا و مانەوەی وەک وزەیەکی باش بە درێژایی ڕۆژ واتە لە بری ئەوەی چەند خواردنێک بخۆیت یەک هێلکەت بەسە بۆ ئەوەی برسێتی تەنگت پێ هڵنەچنێت بە درێژایی ڕۆژەکە

 

– با خواردنەکانی نێو سەلاجەکەت بریتی نەبن لە شرینی و قاوەکان بەڵکوو لە بری ئەوە میوە بن، چونکە میوەکان زووتر دەسوتێن لە گەدەدا و نابنە هۆی قورسکردنی کارەکانی بە پێچەوانەوە بۆ شیرینییەکان.

 

– خۆ بەدووربگرە لەو خواردنانەی خوێی زۆریان تێدایە و هەروەها خواردنە خێراکانی وەک لەفە و کێک و پسکیت و ئەلکهولەکانیش.

– بڕێکی کەمتر  یاخوود نیوە لە خوێ بەکاربهێنە، بەکارهێنانی خوێ و بەهاراتی زۆر حەزی خواردنتان زێدەتر دەکات ، باشترە پیاز و سیر و پێکهاتەکانی دیکە زیاتر بەکاربهێنیت تاوەکوو کاریگەری کەمی خوێ و بەهاراتەکان نەهێڵن.

 

– بڕۆکڵی زیاد بکە بۆ خواردنەکان، سەری بڕۆکڵی بکە بە زەڵاتەی ئێواران وات لێدەکات هەستی بەرگەگرتنت زیاتر بکات و کەمتر هەست بە برسێتی بکەیت.

– وەرزش هەروەک خواردنەکانی دیکە ئارەزووی خواردن و فشار جەستەی و دەروونی کەم دەکاتەوە، بۆیە کاتی دیاریکراوی بۆ دابنێ.

– لە گەرماوی سارددا خۆت بشۆ چونکە گەرماوی گەرم بەڕێژەی لە سەدا 7 زیاتر کالۆری دەسووتێنێت چوونکە عارەقەیەکی زۆرتر دەکەیتەوە، بۆ ژووری دانیشتنیش بە هەمان شێواز.

 

– کاتێک ئێواران ددانت دەشۆیت ئیدی مێشک فرمانی ئەوە وەردەگرێت کە ئیتر خواردن نییە، چوونکە هەر خواردنێک بخۆیت تامی دەمت دەگۆڕێت و پێویستە دووبارە ددانت بشۆیتەوە زۆرێکیش تاقەتی ئەوەیان نییە.

– هەوڵبدە پێش ١١ ی شەو بچێتە ژێر جێگە، چوونکە شەوانە مرۆڤ هەر کاتژمێرەی بەڕێژەی لە سەدا ٦ زیاتر کالۆری دەسووتێنێت وەک هەر کاتژمێرێکی ڕۆژ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بە ڕێجیمی (فەیس لێفت ) بە تیرێک دوو نیشانە بشکێنە، چۆن ئەنجامی دەدەیت؟

خێزان

بە ڕێجیمی Facelift (فەیس لێفت ) لە لایەن دکتۆری ئەستێرە بەناوبانگەکانی ئەمریکا Nicholas Perricone داندراوە، کە بەپێی ئەم ڕێجیمە دەتوانیت بە تیرێک دوو نیشانە بشکێنیت و هەم چەوری بسووتێنیت و کێش داببەزێنیت، هەم چرچی ڕوخسارت نەهێڵیت.

 

-ڕێجیمەکە پشت بە چەند خواردنێکی تایبەت وەک ماسی سەلەمون و سەوزەکان و هەندێک میوەی وەک تووتڕک و شلیک و کاڵەک و سێو و هەرمێ دەبەستێت.

 

چۆن دابەشی دەکەیت؟

بۆ نانی بەیانی: ١ هێلکەی کوڵاو یاخود ١٦٠ گرام ماسی سەلەموون و چەند قاشێک کاڵەک و ٢ پەرداخ ئاو.

بۆ نانی نیوەڕۆ: ١٥٠ گرام ماسی سەلەموون یان تونە، زەڵاتەیەک کە لە سەوزە و زەیتی زەیتوون و ئاوی لیمۆ درووستکرابێت، ٢ پەرداخ ئاو.

بۆ نانی ئێوارە: ١٥٠ گرام ماسی سەلەموون لەگەڵ زەڵاتەیەک کە لە سەوزە و زەیتی زەیتوون و ئاوی لیمۆ درووستکرابێت، لەگەڵ کەمێک سەوزەی کوڵاو (برۆکولی، سپێناخ) و ١ کوپ تووتڕک و شلیک و  ٢ پەرداخ ئاو.

پێش خەوتن: ١ سێو یاخود هەرمێیەک، ١٥٠ گرام ماستی سرووشتی، چنگێک بادام یاخود فستق.

 

-هەندێکجار دەتوانیت ماسیەکە بگۆڕیت بە سنگی مریشک، گەر حەزیشت لە چابوو پێویستە چای سەوز بخۆیت.

چەندین ئەستێرەی هۆلیۆد ئاماژەیان بەوە داوە کە لە ڕێگەی ئەم ڕێجیمەوە کێشی خۆیان دابەزاندووە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

مریشکی کوردی بخۆین یاخود مریشکی دەواجن؟ کامیان باشترە؟

خێزان

مریشکی کوردی هه‌میشه‌ خواستی زۆری له‌سه‌ره‌ له‌ لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تام و چێژی خۆشتره‌ و له‌ ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ سوودی زیاتره‌ بۆ مرۆڤ.

 

ئەمەی خوارەوە گرنگترین سودەکانێتی:

 

-ڕێژه‌ی چه‌وری و کۆلیستڕۆڵی که‌متره‌ بۆیه‌ بۆ نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و به‌رزی فشاری خوێن و چه‌وری خوێن و نه‌خۆشی شه‌کره‌ باشتره‌ له‌ مریشکی ده‌واجن.

– سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر باشی پڕۆتینه‌ بۆ به‌هێزکردن و بنیات نانی ماسولکه‌کان ؛ بۆ یاریزانی پڕۆڤیشناڵ و له‌شجوانی زۆر به‌که‌ڵکه‌ و له‌ ته‌واوکه‌ری خۆراکی باشتره‌.
ـــ هیچ هۆرمۆن و مادده‌ی زیان به‌خشی تیا نیه‌.

-ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ی ئاسن و زۆر به‌سووده‌ بۆ چاره‌سه‌ری که‌مخوێنی و که‌می مادده‌ی ئاسن و خۆپاراستن لێی به‌ تایبه‌ت له‌ خانمان و مناڵان و نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌کان.

-بۆ گه‌شه‌ی مناڵ و مێرددمناڵان یه‌کێکه‌ له‌ خۆراکه‌ هه‌ره‌ باشه‌کان له‌ به‌ر سووده‌ زۆره‌کانی و ئاسن هه‌رس کردنی و تام و چێژه‌ خۆشه‌که‌ی.

-پاراستنی ته‌ندروستی ئێسقان و ددان و جومگه‌کان و ڕێگری کردن له‌ نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و ئێسکه‌ نه‌رمه‌ و سه‌وه‌فان و زوو یه‌ک گرتنه‌وه‌ی شکاوی ئێسک.

-پاراستنی جوانی پێست و ڕووخسار و هێشتنه‌وه‌ی به‌ گه‌نجی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچی ده‌م و چاو.

-زیادکردنی ته‌رکیز و به‌هێزکردنی مێشک و ده‌مار و که‌مکردنه‌وه‌ی شت له‌بیر چوونه‌وه‌ و ڕێگری کردن له‌ ئه‌لزه‌هایمه‌ر.

-به‌هێزکردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش.

-ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین و کانزاکانی وه‌ک ۰( D/ B1/B2/B3/B6/B12)

له‌گه‌ڵ ئه‌م سووده‌ زۆرانه‌ پێویسته‌ زیاده‌ڕه‌وی نه‌کرێت له‌ خواردنی و باشتره‌ به‌ کوڵاوی یان برژاوی بخورێت.

ئه‌و که‌سانه‌ی نابێت مریشکی کوردی بخۆن ( یا زۆر که‌می لێ بخۆن ) :
-نه‌خۆشی ده‌رده‌ شاهانه‌ ( دا الملوک ).
-نه‌خۆشی Phenylketonuria.
-ئه‌و که‌سانه‌ی غه‌سلی گورچیله‌یان بۆ ده‌کرێت ؛ سستی مام ناوه‌ند و زۆری گورچیله‌کان.
-حه‌سیاسیه‌ت به‌ گۆشتی مریشک.

 

ئامادەکردنی:

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک
ئه‌ندامی پڕۆڤیشناڵی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان