ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پەروەردەی عیراق ڕوونكردنەوەیەكی لەسەر ڕاگرتنی دەوام بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عیراق ڕوونكردنەوەەیەكی بڵاوكردەوە و ڕەتیكردەوە، ئەمساڵ دەوام لە خوێندنگا و فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەدا ڕابگیرێت.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عیراق لە ڕوونكردنەوەكەدا باسی لەوەكردووە، لە چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندن و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاوكراوەتەوە، ئەمساڵ دەوام ڕادەگیرێت، بەڵام ئەو دەنگۆیە دوورە لە ڕاستییەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “دەوامی ئاسایی بەردەوام دەبێت لە فەرمانگە و خوێندنگاكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە”.

بەهۆی خۆپیشاندانەكانی عیراقەوە لە بەغدا و زۆربەی پارێزگاكانی دیكەدا دەوامی ئاسایی ناكرێت.

ریکلام

عێراق

“لێكۆڵینەوەكان لەڕووداوی تیرۆركردنی هاشمی بەردەوامە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایگەیاند: لێكۆڵینەوەكان لەڕووداوی تیرۆركردنی هیشام هاشمی شرۆڤەكاری سیاسیی و ئەمنیی بەردەوامییان هەیە.

عەمید یەحیا ڕەسوڵ فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە جریوەیەكدا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە: هیشام هاشمی شارەزایەكی بەتوانا و گرنگ بوو لەبوارەكەی خۆی، هاوڕێیەكی ڕەوشت بەرز بوو، لێكۆڵینەوەكان لەڕووداوی تیرۆركردنەكەی بەردەوامە.

پێشتریش، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق جەختیكردەوە، كە دەبێت سەروەری یاسا هەمیشە دەنگی بەرز و كۆتا بێت، دەبێت دەزگا پەیوەندیدارەكان ڕێنماییەكانی جێبەجێ‌ بكەن و پەلە بكەن لە تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكانی تیرۆركردنی هیشام هاشمی شارەزای ئەمنیی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە زیاترن
عیراق و هەرێم، 2229 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

 

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق 2229 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراقدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژە چاكبوونەوەی 2274 كەسیش دەكات كە نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2229 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراقدا تۆماركران و2274 كەسیش بە تەواوەتی چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەكانیان.

بەپێی ئامارەكان، بەغدا زۆرترین ژمارەی مردن و تووشبوانی تۆماركردووە، و پاشان پارێزگەی زیقار لە پلەی دووەمدایە كە 199 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 6 كەسیش لە پارێزگەكەدا لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە،” تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا، ڕەسافە: 374 حاڵەت، مەدینە توب: 64 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 337 حاڵەت، بەسرە: 173 حاڵەت، نەجەف: 132 حاڵەت، سلێمانی: 159 حاڵەت، هەولێر: 85 حاڵەت، كەركوك: 89 حاڵەت، دهۆك: 10 حاڵەت، كەربەلا: 103 حاڵەت، واست: 55 حاڵەت، دیالە: 85 حاڵەت، میسان:20 حاڵەت، زیقار: 199 حاڵەت، ئەنبار: 16 حاڵەت، نەینەوا: 22 حاڵەت، بابل: 159 حاڵەت، سەڵاحەدین: 13 حاڵەت، دیوانیە: 111 حاڵەت، موسەننا: 23 حاڵەت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بە تۆماركردنی 100 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش كرادووە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 79735 كەس و لەو ژمارەیەش 3250 كەس گیانیانلەدەستداوە و 46998 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 29487 كەسن كە 412 حاڵەتیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

ومنژ تفشی المرچ فی العراق، اشارت الوزارە الی أن مجموع حالات الشفا‌و بلغت 46998 ومجموع الإصابات بلغت 79735 ، والراقدین الكلی 29487 ، والراقدین فی العنایە المركزە 412 ، ومجموع الوفیات 3250.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

دەبێت نرخی ئەمپێر كەمبكەنەوە
عیراق، بەبێ‌ بەرانبەر سوتەمەنی دەدرێتە موەلیدە ئەهلییەكان

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕایدەگەیەنێت، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق فەرمانی بە وەزارەتی نەوت كردووە، بەبێ‌ بەرانبەر سوتەمەنی بۆ موەلیدە ئەهلییەكان دابین بكات، تا لەبەرانبەردا كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا زیاتربكەن و نرخەكانیش كەمبكەنەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ماڵپەڕی (السومریە نیوز)ی ڕاگەیاندووە”وەزارەتی نەوت بەخۆڕایی سوتەمەنی بۆ موەلیدە ئەهلییەكان دابین دەكات، تا لەبەرانبەردا نرخەكانیان كەمبكەنەوە و كاتژمێری پێدانی كارەبا زیاتربكەن”.

بە وتەی سەرچاوەكە كە نەیویستبوو ناوی خۆی ئاشكرا بكات”ئەم هەنگاوە بە فەرمانی مستەفا كازمی بووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان