ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

خەڵك؛ نوێترین زانیاری لەسەر پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ماوەی چوار ساڵە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشێوەی نایاسایی بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران “ترفیع”ی ڕاگرتووە و پەرلەمانتارێكی لیژنەی یاساییش دەڵێت: “دوای پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی ئەو بابەتەش چارەسەر دەكرێت”.

خەدیجە عومەر، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پێشتر بەهۆی قەیرانی داراییەوە بڕیاری ڕاگرتنی بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران دراوە.

وتیشی، “تائێستا نازانرێت حكومەتی هەرێم دەتوانێت بڕیارێكی نوێ بدات و بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە یان نا، بەڵام لەوانەیە بە پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی ئەو بابەتەش چارەسەر بكرێت، چونكە پێشبینی دەكرێت پارەیەكی شیاو بۆ حكومەت بگەڕێتەوە”.

پڕۆژە یاسای چاكسازی لە شوباتی 2018 دا پەسەند كرا، بەڵام بەهۆی تەرخانكردنی چوار ملیۆن و 500 هەزار دینارەوە بۆ خانەنشینی پەڕلەمانتاران ناڕەزایەتی زۆری لێكەوتەوە و بەوەش تەواوی پڕۆژەكە شكستی هێنا و نێردرایەوە بۆ حكومەت.

ڕاگرتنی بەرزكردنی پلەی فەرمانبەران تەنها فەرمانبەرانی مەدەنی گرتۆتەوە و كارمەندانی سەربازی و ناوخۆی هەرێم لەكاتی خۆیدا پلەكانیان بۆ بەرزدەكرێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە چەند ڕۆژێكە فەرمانبەران هاشتاگی (#بەڵێ‌_بۆ_گەڕانەوەی_پلەبەرزكردنەوە)یان ڕاگەیاندووە و داوا لە سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەكەن ئەو مافە یاساییەیان بۆ بگەڕێنێتەوە.

ئابوری

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو كەمێك دابەزیوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید كاكی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ شەممە 15-8-2020، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 123 هەزار و 550 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە، ئەمەش لەكاتێكدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی گەیشتە 125 هەزار دینار بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو كەمێك بەرز بووەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ شەممە، 14ی ئابی 2020 كەمێك بەرز بووەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 44 دۆلار و 95 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 42 دۆلارو 23 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

زیاترە لە دوو ملیار دینار
داهاتی یەك ڕۆژی بەندەرێكی عیراقی ئاشكرادەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراق، داهاتی بەدەستهاتووی ڕۆژی دوێنێی بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست ئاشكرا دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بڕی داهاتووی بەدەستهاتووی بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست لە پارێزگەی بەسرە بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەیشتە (2.126.509.000) دینار كە داهاتی ڕۆژی 13ی ئابی 2020، ئەمەش لەڕێی وەرگرتنی باجی گومرگی جموجۆڵی بازرگانی كە لەڕێی یاسا و ڕێنماییەكانی دەزگای خاڵە سنورییەكانەوە جێبەجێ‌ دەكرێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”زیادبوونی داهاتەكان لە خاڵە سنورییەكان، لە ئەنجامی كاریی بەردەوام و بەجێگەیاندنی ئەركانە لەلایەن دەزگای خاڵە سنورییەكان كە بەشێوەیەكی ورد یاسا و ڕێنماییەكانی چاودێری و وردبینی و پشكینی ئەمنی جێبەجێ‌ دەكات و هەماهەنگە لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەكان”.

دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراق دەڵێت”ئەوان ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران جێبەجێ‌ دەكەن بۆ زیادكردن و پتەوكردنی داهاتەكانی دەوڵەت كە هەنگاو بەرەو كاروانی چاكسازیی هەڵدەنێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم تەنگژە ئابوری و داراییەی ڕووی لە وڵات كردووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان