ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

پۆلیسی دارستان 3 كەس لەسەر ڕاو و لێدانی بیر دەستگیر دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە 3 كەس لەسەر ڕاوكردن و لێدانی بیر دەستگیر كراون و لە شارباژێر-یش 50 دۆنم پووش و پاوان سووتاوە.

هێمن كمرخان ئەفندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، هەمیشە و بەردەوام لەپێناو پارێزگاری كردن لەسروشت و ژینگەی كوردستان و پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە كێویەكان مەفرەزەكانمان لەسەرجەم بەش و بنكەكان بەشەو و ڕۆژ بەردەوامیان هەیە.

ڕاشیگەیاند، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدصادق لە دەرچوونێكی مەیدانیاندا بۆ گوندی (دۆڵاش) توانیان سەرپێچیكارێك دەستگیربكەن، كە هەستابوو بو ڕاوكردنی باڵندەی كێوی (پۆڕ) هاوكات دەستگیرا بەسەر چەكی جۆری تاپڕ، كە بۆ ڕاوكردن بەكاری هێنابوو.

وتیشی، “سەرپێچیكاران و كەرەستە دەست بەسەراگیراوەكان ڕادەستی دادگا كران بەمەبەستی لێپێچینەوەی یاسایی”.

ڕوونیشی كردەوە، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێڕ دەرچوون بۆ سنوری شارەدێی سیتەك، لە ئەنجامدا توانیان (٢) هاووڵاتی دەستگیر بكەن، كە سەرقاڵی لێدانی بیر بوون، هەروەها توانرا دەست بگرن بەسەر جیهازێكی بیرلێدان و دواتر هەردوو سەرپێچیكار ڕووبەڕووی یاسا كرانەوە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان دەشڵێت: “بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێر ئاگادار كرایەوە بە بوونی ئاگرێك لە سنوری گوندی (گۆڕەدێم )ی سەر بە شارباژێڕ، بە فەرمانی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بەش دەرچوون بۆ سنوری ناوبراو، دوای هەوڵ و ماندوبوونێكی زۆر بە هاوكاری بنكەی ئاگركوژێنەوەی شارباژێڕ توانیان ئاگرەكە بكوژێنەوە و كۆنتڕۆڵی بكەن”.

ئاشكراشی كرد، زەرەر و زیانی ئاگرەكە (50) دۆنم لە پووش و پاوان و داری سروشتی بووە و هۆكاری ئاگرەكە نەزانراوە و لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لەو بارەیەوە بەردەوامە.

هێمن كمرخان جەختی لەوەشكردەوە، كە لەپێناو پاراستنی سروشت و ژینگەی كوردستان دا پێویستە هەمووان پابەندبین بەڕێنماییەكانی پۆلیسی دارستان.

ژینگە

بە وێنە؛ لە سلێمانی سەوزە بە ئاوی زێراب ئاو دەدرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرەڕای بڕیاری قائیمقامیەت و كشتوكاڵی سلێمانی بۆ قەدەغەی ئاودانی سەوزە بە ئاوی زێراب، لە ناوچەیەكی خوارووی سلێمانی سەوزە بە ئاوی زێراب ئاو دەدرێت و شارەوانیش ڕایدەگەیەنێت، كە ڕێگریان لەو زیادە‌ڕۆییە كردووە.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە‌شی لابردنی سە‌رپێیچی و زیادە‌ڕۆیی شارە‌وانی سلێمانی رێگری لە‌زیادە‌ڕە‌وییە‌ك دەكات، كە پە‌یوە‌ندی بە‌ژیانی ھە‌موومانە‌وە ‌ھە‌یە‌.

ڕوونیشی كردۆتەوە، تیمە‌كانمان ئە‌مڕۆ ١٥-٨\٢٠٢٠ بە‌ھاوكاری بە‌شی ئامێیرە‌كان و بە‌شی پۆلیسی شارە‌وانی ھە‌ڵمە‌تیكیان ئە‌نجامدا بۆ گە‌ڕە‌كی كە‌نە‌سوورە‌ لای چاندنی سە‌وزەكان، كە‌ بە‌داخە‌وە‌ ھە‌ستاون بە ‌لابردنی صە‌بی سە‌ر زێیرابە‌كان و ‌غە‌تاسیان تێكردوە‌ بۆ ئاودانی سە‌وزە‌كان، كە ‌ئە‌مە‌ جگە‌ لە‌زیادە‌ڕە‌وی، كارێیكی ناتە‌ندرووستە‌ بۆ ژیانی ھاووڵاتیان.

ڕاشیگەیاندووە، تیمە‌كانمان و ھاوكارانی ھە‌ستان بە‌گرتنی غە‌تاسە‌كان و لابردنی سۆندە‌كان و صە‌بە‌كانیان خستە‌وە‌ سە‌ر زێرابە‌كان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ یەك شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەى خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان