ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن بەکارهێنانی RAM کەم دەکەیتەوە لە گووگڵ کڕۆمدا

خەڵک-

وێبگەڕی گووگڵ کڕۆم یەکێکە لە سەرکەوتووترین و پڕ بەکاهێنەرترین وێبگەڕەکانی جیهان بەهۆی بوونی کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگەوە وای کردووە بەکارهێنەران هەمیشە لە دەوری بمێننەوە.

بەڵام کێشەی سەرەکی بەکارهێنەران خاو بوونەوەی کۆمپیوتەرەکانیانە لە کاتی کردنەوە وێبگەڕەکەدا بە جۆرێک کە بە تەواوی خاو دەبێتەوە، لەم بابەتەدا باس لەوە دەکەین چۆن بەکارهێنانی زۆری ڕامی کۆمپیوتەرەکانمان کەم بکەینەوە.

سەرەتا بڕۆ سەر بەشی “Settings” ـی وێبگەڕی کڕۆم.

پاشان لە بەشی “Advanced” دا و بەشی “System” دیاری بکە و دواتر هەڵبژاردەی “Use hardware acceleration when available” ناچالاک بکە، و وێبگەڕەکە دابخە و بیکەرەوە، و لە مەودوا دەتوانیت زیاتر سوود ببینیت لە خێرایی کۆمپیوتەرەکەت بۆ کردارەکانی پێویستەکانت.

 

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

گۆگڵ چاتێكی نوێ‌ دادەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆمپانیای گۆگڵ، بەگەڕخستنی چاتێكی نوێ‌ لە ئەپڵیكەیشنی گۆگڵ Photos ڕادەگەیەنێت، لەپێناو بەشداریی وێنەكان لەگەڵ دۆست و كەسوكار و هاوڕێكان، ئەمەش بەبێ‌ ئەوەی پێویست بە هیچ لینكێك بكات.

گۆگڵ ڕایگەیاندووە، لەگەڵ بەشداریی لە وێنەكان لەڕێی ئەلبومی زیندوو، یان ئەلبومە هاوبەشەكان، بەكارهێنەر دەتوانێت لەڕێی چاتە نوێیەكەوە، بەئاسانی بەشداریی وێنەكان بكات تەنیا لەگەڵ هاوڕێكانی، ئەمەش دوای ئەوەی بەكارهێنەران گلەیی ئەوەیان كردبوو كە بە قورسی دەتوانن بەشداریی وێنە زیندووەكان بكەن لە هەندێك كاتدا، جگە لە دانانی ئەلبومی زیاتر و بەشداریی لینكێكی تایبەت لەگەڵ هاوڕێیان.

بەكارهێنەر لەئێستادا دەتوانێت بەشداریی وێنە و تۆمارە ڤیدیۆییەكان بكات لەڕێی چاتەكەوە، وێڕای دانانی ڵایك بۆ وێنەكان یان كۆمێنت دانان، لەگەڵ هەڵگرتنی وێنەكان لەڕێی دانانیان لە پێشانگەی تایبەت بە بەكارهێنەر، بەو شێوەیە وێنەكان دەمێننەوە بەبێ‌ ئەوەی هیچ كۆتوپێوەندێك لەكاتی ناردنیاندا بسەپێنرێت

كۆمپانیای زەبەلاحی گۆگڵ دەڵێت، ئامانج لە دانانی چاتە نوێیەكەی، بۆ شوێنگرتنەوەی ئەو ئەپانەیە كە لەئێستادا بۆ چاتكردن بەكاردەهێنرێن، لەگەڵ ئەوەشدا ئاسانكاریی بۆ بەكارهێنەر فەراهەم دەكات، تا بەشداریی یادگارییەكان بكات لەگەڵ هاوڕێكانی لەڕێی ئەپی گۆگڵ Photos.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

عەقڵە بچووکەکەی مۆبایلەکان بە تواناییەکی زۆر بەرزتر و نەوەی نوێی ڕاگەیەنرا

خەڵک-

وەکو دەزانین کۆمپانیای کواڵکۆم بەرهەمهێنەری پڕۆسێسەری سناپدراگۆنی مۆبایلە زیرەکەکانە و زۆرترین مۆبایلە پێشکەوتووەکانی کۆمپانیا بەناوبانگەکانی وەکو سامسۆنگ و شاومی و وەنپڵەس و چەندانی دیکەش پشتی پێدەبەستن لەسەر مۆبایلەکانیان جێگیری دەکەن.

ئەمەی خوارەوەش گرنگترین تایبەتمەندییەکانی پڕۆسێسەری Snapdragon 865 ی بەهێز و نوێیە، کە بە عەقڵی مۆبایل ناسراوە بۆ پێشکەشکردنی توانایەکی باشتری مۆبایلەکان.

دەتوانێت بە 8K ڤیدیۆکان تۆمار بکات بە توانای هەڵوەشاندنەوەی وێنەکان بە ڕێژەی ٣٠ دانە بۆ هەر چرکەیەک.
پشتگیری 4K HDR دەکات.
پشتگیری بێسنووری ڤیدیۆی سڵۆو مۆشنی HD 960fps دەکات.
پشتگیری پەناڵی 144Hz ی دەکات کە ئەمەش ڕێژەیەکی زۆر بەرزی نوێ بوونەوەی شاشەیە.
خێرای داگرتنی دەگاتە 7.5 گێگابایت لە چرکەیەکدا بە ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم.
توانای داگرتنی 2.5 گێگابایتی هەیە لە چرکەیەکدا بە ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم.
پشتگیری نەوەی شەشەمی وایفای و نەوەی 5.1 ی بلوتوث دەکات.
بە ڕێژەی سەدا ٢٥ زیاتر خێرا کراوە لە چاو نەوەی پێش خۆیدا.
لە ڕووی گرافیکییەوە بە ڕێژەی سەدا ٢٠ باشترکراوە.
هەڵگری کارتی شاشەی Adreno 650 کە توانای پێدانی ڕوونی QHD هەیە بە تێکرای نوێبوونەوەی 144Hz.
پشتگیری کامێرای ٢٠٠ مێگاپێکسڵی دەگات.
پشتگیری کامێرای ٦٤ مێگاپێکسڵی لەگەڵ zero shutter lag دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مۆبایلی مۆتۆرلا One Hyper ڕاگەیەنرا بە نرخی ٣٩٩ دۆلار

خەڵک-

كۆمپانیای مۆتۆرۆلای بەرهەمهێنەری مۆبایلە زیرەکەکان نوێترین مۆبایلی خۆی ڕاگەیاند بە ناوی One Hyper کە هەڵگری کامێرایەکە کە لەسەرەوەی شاشەکەی دێتە دەرەوە و بە وەشانی ئەندرۆید ١٠ کار دەکات و بە نرخی ٣٩٩ دۆلار.

مۆبایلەکە دیزاینی نزیکە لە OnePlus 7 Pro وە و نزیکەی سەدا ٩٠ ی مۆبایلەکە شاشەیە، بە بارگاویکەرەوەی “hyper charging” ی ٤٥ واتی کە زۆر خێرایە بۆ شەحن کردنەوە، ئەمانەی خوارەوەش گرنگترین تایبەتمەندییەکانییەتی.

شاشە: 6.5 ئینج و بەڕوونی 1080×2340 پێکسڵ.
کامێرای پشتەوە:دوو کامێرا بە ڕونییەکانی 64+8 مێگاپێکسڵ.
کامێرای پێشەوە: 32 مێگاپێکسڵ بە کرانەوەی هاوێنەی f/2.0 و کامێراکەی لەسەروە دەردەچێت.
پڕۆسێسەر: Snapdragon 675
باتری: 3600 میلی ئەمپێر.
بیرگە: 128 گێگابایت.
ڕام: 4 گێگابایت.
وەشان: ئەندرۆید 10
نرخ: 399 دۆلاری ئەمریکی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان