ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لایەنەكان لەسەر مانەوەی عەبدولمەهدی سوورن

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، خۆپیشاندانەكان لە عیراق بەردەوامە، بەڵام دۆخەكە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەڕوات.

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی عیراق بەردەوامی هەیە و خۆپیشاندەران متمانەیان بە بەڵێنەكانی حكومەت بۆ چاكسازی و خزمەتگوزاری نییە و داوا دەكەن هەر سێ سەرۆكایەتییەكە هەڵبوەشێنەوە، ئەمە لەكاتێكدایە بە هەزاران خۆپیشاندەر لە سەرجەم خۆپیشاندانكانی شارەكانی عیراق بوونە قوربانی.

شیروان میرزا ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، خۆپیشاندانەكان بەردەمە، بەڵام بەرفراوان نیین و لە چەند ناوچەیەكی دیاریكراو بوونیان هەیە و دۆخەكە بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات.

ئاشكراشیكرد، دوو هۆكاری هەیە بۆ هێوربوونەوە خۆپیشاندانەكانی عیراق كە یەكێكیان ئەوەیە كە خۆپیشاندەران كەسێك یان هێزێك نییە خۆیان لێ بكات بە خاوەن و سەركردایەتی خۆپیشاندانەكان بكات، هۆكاری دووەمیش ئەوەیە، لایەنە سیاسییەكان ڕێككەوتوون كە حكومەت بمێنێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ڕاستە دەبێت گۆڕانكاری و چاكسازی بكرێت و ئەمانەش كاریگەرییان هەیە، بەڵام دواجار لایەنەكان بڕیاریان داوە حكومەت بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی بمێنێتەوە.

عێراق

ڕۆیتەرز: خۆپیشاندەرانی عیراق داوای هەڵوەشانەوەی پەرلەمان دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانەوە لە ناسرییە 46 خۆپیشاندەر كوژران و سەدانی دیكەش برینداربوون، دانیشتوان و ئەندامانی خێڵەكانی پارێزگاكە لە مەراسیمێكی گەورەدا لە نزیك پردی”زەیتون” كوژراوەكانیان بۆ گۆڕستان بەڕێكرد و بەڵێنی ئەوەشیاندا تا هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و دروستكردنی سیستمێكی سیاسی شیاو بەردەوام دەبن و شوێنی ڕاپەڕینی گەنجەكانیان چۆڵناكەن.

ئاژانسی هەواڵی “ڕۆیتەرز” لە ڕاپۆرتێكدا كە لە شاری ناسرییە ئامادەی كردووە، باسی لەوەكردووە زۆربەی ئەوانەی كوژراون گەنج بوون و بۆ داواكاری هەلی كار و ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و گۆڕینی سیستمی سیاسی وڵاتەكەیان چوونەتە سەر شەقام و لە نزیك پردی زەیتون، هەمان ئەو شوێنەی تەرمەكانیان بەڕێخراون بۆ گۆڕستان كوژراون.

بەپێی ڕاپۆرتەكەی ڕۆیتەرز بەهۆی خۆپیشاندانەكانی دوو مانگی ڕابردووی عیراقەوە نزیكەی 400 خۆپیشاندەر و ئەندامی هێزە ئەمنییەكان كوژراون، كە نزیكەی 100 كەسیان لە ناسرییە بوون، كە چوارەم گەورەترین شاری عیراقە و یەكێكە لە هەژارترین شارەكانیش.

ناسرییە شاری لە دایكبوونی بەعسە، زۆربەی سەرۆك عەشیرە ناسراوەكانی عیراق لەوێن، ماڵی بەشێكی دیاری سەركردە سەربازییەكانی نزیك لە ئێران لەو شارەدان، ئێستا لە ڕاپەڕین و خۆپیشانداندا لە ڕیزی پێشەوەدایە، خەڵك تەئكید دەكەنەوە، ئەوان كۆڵنادەن و بەردەوام دەبن تا گۆڕینی دەسەڵات و هێنانەدی هەلی كار و دروستكردنی ئارامی.

تەیب فارس، یەكێكە لە سەرۆك خێڵەكانی شارەكە، بە ڕۆیتەرزی وتووە”پەرلەمانتاران پێوستە بڕۆن” هەروەها لیستی ناوی ئەو سەركردانەی لابووە، كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن و دەستیان بەسەر حكومەتی عیراقدا گرتووە لە دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشووی عیراقەوە.

ئەو سەرۆك خێڵە وتویەتی”ئێمە دەستتێوەردانی دەرەكیمان ناوێت، ئێرانمان ناوێت، ئەمە هەما خوێنڕشتنی سەدام حسێنە و حزبە شیعەكان دووبارەی دەكەنەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تائێستا دادگا بڕیاری كۆتایی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق نەداوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەبڕیاری پەرلەمانی عیراق هەموو ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق هەڵوەشێندرانەوە، بەڵام ئەنجومەنەكان تانەیان لە بڕیارەكەداوە و تائێستا دادگای باڵای ئیتیحادی بڕیاری كۆتایی لەوبارەوە نەداوە.

گەلاوێژ عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ڕۆژی 26ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ پەرلەمانی عیراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ئەنجومەنی پارێزگاكانیدا، بەڵام تائێستا یەكلای نەكراوەتەوە.

وتیشی”ئێستا ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دەوام ناكات، بەڵام پارێزگاری نوێی هەڵبژاردووە، سەرۆك كۆماریش كە پارێزەری دەستورە بەپێی یاسا، پێشوازی لە پارێزگاری نوێ‌ كردووە”.

ڕۆژی 24ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بە زۆرینەی دەنگ لیوا نەجم جبوری، وەك پارێزگاری نوێی نەینەوا هەڵبژارد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پۆمپیۆ: ڕووبەڕووی ئەو عیراقیانە دەبینەوە كە سامانی وڵاتەكەیان دەدزن

خەڵك- بەشی هەواڵ

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان مامەڵە لەگەڵ ئەو بەرپرسە عیراقییانەدا دەكەن كە سامانی وڵاتەكەیان دەدزن.

پۆمپیۆ لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە هیچ شێوەیەك ڕێگانادەن سامانی عیراق لەلایەن چەند كەسێكەوە بدزرێت و ڕەوانەی دەرەوە بكرێت.

هەروەها داوای لە عیراقییەكان كردووە ڕێگری بكەن و ڕووبەڕووی ئەو بەرپرسانە ببنەوە كە بەرژەوەندی گشتی بۆ خۆیان قۆرغ دەكەن و سامانی وڵاتەكە دەبەنە دەرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان