ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ڕیڤاڵدۆ: کێ درێسی ژمارە (١٠)ی پێشکەشی پاکوێتا کردووە ؟!

خەڵک سپۆرت

لە ڕووبەڕوبونەوەی نێوان هەڵبژاردەی بەرازیل و ئەرجەنتین، لوکاس پاکوێتا درێسی ژمارە (١٠)ی سیلیساوی پۆشی و ئەم بڕیارەش ڕیڤاڵدۆی ئەفسانەی توڕە کرد.

شەوی ڕابردو لەڕووبەڕوبونەوەی نێوان هەڵبژاردەی بەرازیل و ئەرجەنتین کە لە بەرژەوەندی سەماکەرانی تانگۆ بە گۆڵێکی بێوەڵام کۆتایی هات، لوکاس پاکوێتای یاریزانی یانەی ئەی سی میلان درێسی ژمارە (١٠)ی سیلیساوی پێبەخشرا، ئەم هەنگاوەش توڕەیی ڕیڤاڵدۆی هاونیشتیمانی لێکەوتەوە کە لەپێشوودا هەڵگری هەمان ژمارە بووە.

ڕیڤاڵدۆ لەم بارەیەوە بە ماڵپەڕی “کۆریری دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی ڕاگەیاندووە :” یاریی نێوان بەرازیل و ئەرجەنتینم بینی و هەستم بە توڕەیی و خەمباری کرد کاتێک بینیم درێسی ژمارە ١٠ بەخشراوە بە پاکوێتا، ئەو بڕیارە هیچ خەتای یاریزانە هاونیشتیمانەکەمی تێدا نییە، بەڵکو هەڵەی دەستەی هونەری هەڵبژاردەکەیە کە ئەو بەرپرسیارێتیە گەورە و گرانەیان خستۆتە سەر شانی، بەرپرسیارێتی ژمارە ١٠ی ئەفسوناوی تەنها بە ئەفسانەکان جێبەجێ دەکرێت، دەبێت ڕێز لەو ژمارەیە بگیرێت کە لەپێشودا پیلێ و کاکا و نایمار و زیکۆ و ڕیڤاڵدۆ و ڕۆناڵدینیۆ پۆشیویانە”.

بەهۆی پێکان و دوورکەوتنەوەی نایمار دا سیلڤای ئەستێرەی یانەی پاریس سانت جێرمانەوە، لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەی سەماکەرانی سامبا بەرامبەر مێسی و هاوڕێیانی درێسی زەردی ژمارە (١٠) بەشێوەیەکی کاتی بەخشرایە لوکاس پاکوێتا، لەکاتێکدا ئەم یاریزانە هەرگیز لەڕووی هونەری و ناو ناوبانگەوە ناگاتەوە بەو ئەفسانانەی پێشتر هەڵگری ژمارەکە بوون، بۆیە ئەم بڕیارەی دەستەی هونەری سامبا کاردانەوەی لێکەوتەوە.

جیهانی

هازارد بەهۆی جۆرە پێکانێکی تایبەتەوە بەشداری کلاسیکۆ ناکات !

خەڵک سپۆرت

زانیارییە میدیاییەکان دەریانخستووە، ئیدین هازاردی بەلجیکی پێکانەکەی ئاسایی نییە و ناتوانێت لە یەکەمین کلاسیکۆی ئەم وەرزەدا بەشداری بکات.

لەڕووبەڕوبونەوەی یانەی پاریس سانت جێرمان و بەهۆی لێدانێکی تۆماس مونیێری هاونیشتیمانیەوە ئیدین هازارد دووچاری هەڵئاوسانی جومگەی قولە پێی ڕاستی هات، بەهۆیەوە یاریگای بەجێهێشت و دواتر پشکنینە پزیشکیەکان دەریانخست کە پێکانەکە لەسەر ئاستی بەستەرەکانە و ماوەی دوورکەوتنەوەشیان دیاری نەکرد و گومان دەکرا بەر لە ئەنجامدانی یاریی کلاسیکۆ بگەڕێتەوە سەر یاریکردن.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، شەوی ڕابردوو لە کۆبونەوەی یاریزاناندا بەهۆی ئاهەنگەکانی سەری ساڵەوە، هازارد بە ئوتۆمبێلی تیبۆ کۆرتوای هاونیشتیمانی گەیشتۆتە ئاهەنگەکە و نەیتوانیوە شۆفێری بکات، هەروەها دارشەقی پێبووە و لەکاتی جموجۆڵدا هەستی بە ئارامی نەکردووە، بەهۆیەوە میدیاکان لێکۆڵینەوەیان کردووە.

بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە، لەکۆتا پشکنیندا پزیشکەکانی یانەی شاهانە دەریانخستووە ئەستێرەکەی بەلجیکا دووچاری شکانی ئێسکی قولە پێی ڕاستی هاتووە کە بە “شکانی ماندووبوون – Stress fracture” ناودەبرێت، ئەم جۆرە پێکانەش بە ئازارە و بەهۆی ماندوبوون و پێکانی ترەوە دروست دەبێت.

پزیشکەکان پاڵپشت بە پشکنینە وردەکان دووپاتیان کردۆتەوە، دەبێت هازارد بەلایەنی کەمەوە ماوەی سێ هەفتە بحەوێتەوە و ئەم زانیاریانەش پێشوەخت بە زینەدین زێدانی ڕاهێنەر وتراوە، ڕاهێنەرەکە لەبەرامبەردا ئامادەکاری کردووە بۆ کلاسیکۆی چون لە “کامپ نو” بەپلانی (٤ – ٤ – ٢) گاریس بەیل لە جێگەی هازارد بەکاربخات، هەموو ئەمانەش دەریدەخەن ڕێژەی بەشداری نەکردنی ژمارە حەوتی یانەی شاهانە لەو یارییە بەهێزەدا لەسەدا سەدە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(ڤیدیۆ) عیراق بە بەحرەین دۆڕا و ماڵئاوایی لە “کەنداوی ٢٤” کرد

خەڵک سپۆرت

ئێوارەی ئەمڕۆ لە یاریگای عەبدوڵا بن خەلیفە یارییەکی ئاگرینی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی کەنداو لەنێوان هەڵبژاردەی عیراق و بەحرەین ئەنجامدرا، سورپۆشەکانی بەحرەین بە (پەناڵتی) سەرکەوتنیان تۆمار کرد.

لە گێمی یەکەمدا هەڵبژاردەی عیراق ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و لە خولەکی شەش موهەنەد عەلی ناسراو بە “میمی” گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد، لە خولەکی چواردە عەبدوڵا خالد هەزاعی بەحرەینی ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە.

لە خولەکی ١٨ ئیبراهیم بایشی یاریزانی تازەپێگەیشتووی عیراق گۆڵی دووەمی تۆمار کرد، بەڵام لە خولەکی ٤٧ محەمەد جاسم مەرهون سودی لە هەڵەی بەرگریکارانی عیراق وەرگرت و گۆڵی یەکسان کردنەوەی تۆمار کرد (٢ – ٢) و ئەو گێمە هەر بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

لە گێمی دووەمدا هەڵبژاردەی بەحرەین کۆنترۆڵی ناوەندی یاریگای کرد و چەندین هەلی مەترسیداریان خستە سەر گۆڵەکەی جەلال حەسەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و یارییەکە (٢ – ٢) کۆتایی هات.

لە کاتی زیادکراودا هیچ گۆطانکارییەک بەسەر ئەنجامەکەدا نەهات و لێدانی پەناڵتی یەکلاکەرەوە بوو….

بەحرەین بە ئەنجامی (٥ – ٣) سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

بەم بردنەوەیە بەحرەین سەرکەوتنی بۆ یاریی کۆتایی مسۆگەرکرد و لەو یارییەشدا بەرامبەر براوەی یاریی نێوان سعودیە وقەتەر دەوەستیتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

 (سەیرو سەمەرە) کریستیانۆ لەناو ئوتۆمبێلەکەیدا ماوەتەوە تا زانیویەتی خەڵاتەکە بۆخۆیەتی !

خەڵک سپۆرت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئەفسانەی زیندوی یانەی بەرشلۆنە لەم هەفتەیەدا خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی ئیتاڵیای بۆ وەرزی ڕابردوو پێبەخشرا، لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەشدا دیاردەیەکی سەیر ڕوویداوە…

لەهەمان کات و وادەی پێشکەشکردنی خەڵاتەکانی “بالۆن دۆر” کە تیایدا کریستیانۆ پلەی سێیەمی بەدەست هێنا، یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ئاهەنگێکی تایبەتی سازکرد و خەڵاتی باشترینەکانی “سیریا ئەی” بۆ وەرزی ڕابردوو بەسەر یاریزاناندا دابەش کرد، لەنێو سەرجەم ئەستێرەکانی ئەو خولەدا “دۆنی پورتوگال” خەڵاتی باشترین یاریزانی لەسەر ئاستی کوڕان پێبەخشرا.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بانگهێشتنامەی ئاڕاستەی ئەستێرە پورتوگالیەکە کردووە، بەڵام ناوبراو لەکات وادەی دیاریکراودا ئامادە نەبووە و دڵنیا نەبووە لە بەدەستهێنانی خەڵاتەکان، بەوهۆیەوە لەنێو ئوتۆمبێلەکەیدا لەدەرەوەی هۆڵی ئاهەنگەکان چاوەڕێی کردووە تا دەرکەوتووە براوەی خەڵاتی باشترین یاریزانە، پاشان بە یاریدەی گاردەکانی دابەزیوە و چووەتە نێو هۆڵی ئاهەنگ و خەڵاتەکەی بەدەستی خۆی وەرگرتووە.

لەکاتی چوونە ژوورەوەدا گاردەکانی “دۆن” ڕوناکی لەیزەریان لە کامێرای میدیاکان داوە تا بەهیچ شێوەیەک نەتوانن گرتەکانی بڵاوبکەنەوە و ئەم هەڵوێستەشی بەنسبەت ڕێکخەرانی مەراسیمەکەوە سەیر بووە و دەریدەخات، کە بەهۆی لەدەستدانی خەڵاتی “بالۆن دۆر”وە زۆر بێزار بووە و ئامادە نەبووە لەو شەوەدا شکستێکی تر بهێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان