ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

بەڕێوەبەری پاریس دەگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە و هەوڵی پەلکێشکردنی یاریزانێکی تر دەدات !

خەڵک سپۆرت

نوێنەرانی یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی چاودێریان خستۆتە سەر ساموێل ئومتیتی بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە و لە گواستنەوەکانی داهاتودا هەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدەن.

ماڵپەڕی “کالچیۆ میریکاتۆ”ی ئیتاڵی بڵاویکردۆتەوە، ماوەی دوومانگە ئیدارەی یانەی پاریس سانت جێرمان بە سەرۆکایەتی لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی چاودێری بارودۆخی ساموێل ئومتیتی بەرگریکاری فەرەنسی یانەی بەرشلۆنە دەکەن، پلانیشیان داڕشتووە لە گواستنەوەکانی زستانە و هاوینەی ٢٠٢٠ داوای گواستنەوەی بکەن.

ئومتیتی لەم وەرزەدا بەهۆی پێکانە بەردەوامەکانەوە لە زۆرینەی ڕووبەڕوبونەوەکانی بەرشلۆنەدا بەشداری نەکردووە و پێگە سەرەکیەکەی بۆ کلیمێنت لانگلێتی هاونیشتیمانی لەدەستداوە، ئەوەش بێزاری لای خودی یاریزانەکە و دەستەی هونەری یانە کەتەلۆنیەکە دروست کردووە، بەشێوەیەک کە ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی وەک یاریزانێکی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵدا دەکات.

بەپێی زانیاریەکانی “کالچیۆ میریکاتۆ”، نوێنەرانی پاریس پێیان وایە بوونی مارکینیۆس و کیمبیمپی و عەبدو دیالۆ کێشە بەرگریەکانی پێکهاتەی توخێلی چارەسەر نەکردووە و چاودێری بارودۆخی بەرگریکارە ڕەش ئەسمەرەکەی ئازولگرانا دەکەن، بەڵکو بەسود وەرگرتن لە پێگەی ئێستای دەیانەوێت هەنگاو بۆ گواستنەوەی بنێن.

ئومتیتی تا ٢٠٢٣ بۆندی لەگەڵ بەرشلۆنەدا هەیە و گواستنەوەی زیاتر لە بڕی ٦٠ ملیۆن یورۆی پێویست دەبێت.

جیهانی

لیڤەرپوڵ لە میریکاتۆی زستانەدا کۆمپیوتەرە ژاپۆنیەکەی سالزبۆرگ دەکڕێت

خەڵک سپۆرت

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی نزیکە لە ئیمزاکردنی یەکەم بۆندی زستانەوە و سەرچاوەکانی هەواڵ زانیاری یەکلاکەرەوە لەو بارەیەوە ئاشکرا دەکەن.

ڕۆژنامەکانی “دەیلی مەیڵ و زە سەن و ئیندیپێندیت”ی بەریتانی ئاشکرایان کردووە، لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوودا یانەی لیڤەرپوڵ یەکەم هەنگاو بە ئاڕاستەی تاکۆمی مینامینۆی ئەستێرەی یانەی ڕێدبول سالبۆرگی نەمساوی دەنێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی سێ ڕۆژنامە ناودارەکە بڵاویان کردۆتەوە، نوێنەرانی یانەی لیڤەرپوڵ بەفەرمی دەستیان بە گفتوگۆی گواستنەوەی یاریزانە ژاپۆنیەکە کردووە و تەنانەت کاربەدەستانی یانەی ڕێدبول سالبۆرگ ئەو ڕاستیەیان پشتڕاست کردۆتەوە، تێچووی گواستنەوەی یاریزانەکەشیان بەبڕی ٧.٢٥ ملیۆن یورۆ خەمڵاندووە، کە هەمان نرخی هەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەی دەکات.

مینامینۆی ژاپۆنی تەمەنی ٢٤ ساڵە و لە پێگەی باڵەکانی هێرشبەری یاریی دەکات و لەم وەرزەدا ئاستێکی ناوازەی پێشکەش کردووە، بەتایبەت لەڕووبەڕوبونەوەکانی یانەی لیڤەرپوڵ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە تەواوی پێکهاتەکانی لاوانی هەڵبژاردەی ژاپۆن یاریی کردووە و سەرەتاکانی لە یانەی سێریزۆ ئۆساکا بووە و لەساڵی ٢٠١٥وە پەیوەندی بە ڕێدبول سالزبۆرگی پاڵەوانی خولی نەمساوە کردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

کارڤاخال وەڵامی کریستیانۆ دەداتەوە: هیچ یانەیەک حەز ناکات ڕووبەڕومان ببێتەوە

خەڵک سپۆرت

دانی کارڤاخال، بەرگریکاری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، وەڵامی لێدوانە ئاگرینەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هاوڕێی دەداتەو و دەڵێت: هیچ یانەیەک حەز ناکات ڕووبەرومان ببێتەوە.

یانەکانی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و یوڤانتۆسی ئیتاڵی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەستهێناوە و ئەگەر زۆرە لەو قۆناغەدا ڕووبەڕوی یەکتر ببنەوە، کە ئەوەش لەحاڵەتی ڕوودانیدا یەکەمین گەڕانەوەی کریستیانۆی پورتوگالی دەبێت بەدرێسی بیانکۆنێریەوە بۆ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

میدیاکاران لەم بارەیەوە پرسیاریان لە “دۆن” کرد، ئەویش لەوەڵامدا ڕایگەیاند :” ڕیاڵ مەدرید یانەیەکی ناوازەیە، ئەگەر پرسیاری ئەوەم لێدەکەن ئایا حەز دەکەم لە قۆناغی ١٦ یان یاریی کۆتایی ڕووبەڕویان ببنەوە؟ بێگومان دەڵێم حەز دەکەم لە یاریی کۆتایی ڕووبەڕویان ببمەوە، یارییەکی گرنگ و بە بایەخ دەبێت”.

لەوەڵامی ئەم لێدوانەی یاریزانە پورتوگالیەکەدا، دانی کارڤاخالی بەرگریکاری باڵی ڕاستی شاهانە بە ڕۆژنامەی “ئاس”ی ڕاگەیاندووە :” ئێمە لەسەرخۆ بیردەکەینەوە و هەنگاو دەنێین، دەشزانین کە هیچ یانەیەک حەزی بەڕووبەڕوبونەوەمان نییە، یاریی کۆتایی و ڕووبەڕوبونەوەی کریستیانۆ؟ پێموابێت ئەوە باشترین چارەسەرە بۆ یەکلاییکردنەوەی کێبڕکێی نێوانمان، بەڵێ، من واژوو لەسەر ئەو ئەگەرە دەکەم”.

یانەی یوڤانتۆس بە یەکەمی گروپ و ڕیاڵ مەدرید بە دووەمی گروپ سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی ١٦ تۆمار کردووە، ئەوەش ئەگەری ئەوە دەهێنێتە ئاراوە دوو یانە زەبەلاحەکە لەتیروپشکەکەدا بەریەک بکەون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

لیڤاندۆڤیسکی پێش مێسی و مپاپێ کەوتووە و لە خەڵاتی “گۆڵکاری ساڵ” نزیکبۆتەوە

خەڵک سپۆرت

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی پۆڵەندی ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن، لەڕیزبەندی گۆڵکارانی ساڵی ٢٠١٩ی کیشوەری ئەوروپا پلەی یەکەمی گرتووە و نزیکە خەڵاتی گۆڵکاری ساڵ بەدەست بهێنێت.

لەم وەرزەدا قەناسەکەی پۆڵەندا ئاستێکی خەیاڵی پێشکەشکردووە و بەشداری٣١ ڕووبەڕوبونەوە بووە لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان، توانیویەتی ٣٨ گۆڵ و سێ ئەسیست و چوار هاتریک تۆماربکات، ڕێژەی لێدان و وردەکاریەکانی ئەم وەرزەی بوونەتە جێی باسوخواسی میدیاکانی ئەوروپا.

ڕێژەی سەرکەوتوویی گواستنەوەکانی لەسەدا ٧٣ بووە، لە یەک ڕووبەڕوبونەوەدا نێوەندی ڕێژەی لێدانەکانی ٥.١١ و لێدانەکانی بۆ گۆڵ ٣.٦٨ بووە، لەڕیزبەندی گۆڵکارانی ساڵدا (بەدرێسی بایرن و پۆڵەنداوە) توانیویەتی لەکۆی ٥٥ یاریی ٥١ گۆڵ تۆمار بکات و پێش لیۆ مێسی ئەفسانە و کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی بکەوێت.

ڕیزبەندی گۆڵکارانی ساڵی ٢٠١٩

  1. ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی (پۆڵەندا – بایرن میونشن): ٥١ گۆڵ لە ٥٥ یاریی
  2. لیۆنێل مێسی (ئەرجەنتین – بەرشلۆنە): ٤٩ گۆڵ لە ٥٥ یاریی
  3. کیلیان مباپێ (فەرەنسا – پاریس سانت جێرمان): ٣٨ گۆڵ لە ٤٥ یاریی
  4. ڕەحیم ستێرلینگ (ئینگلتەرا – مانچستەر سیتی): ٣٨ گۆڵ لە ٥٧ یاریی
  5. ئالفریدۆ مۆریلۆس (ڕەینجەرز): ٣٦ گۆڵ لە ٥١ یاریی
  6. ئیریک سۆرگا (فلۆرا): ٣٥ گۆڵ لە ٣٥ یاریی
  7. ئەندرا سپۆرا (سلۆڤان براتیسلاڤا): ٣٥ گۆڵ لە ٤٥ یاریی

  1. کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (پورتوگال – یوڤانتۆس): ٣٥ گۆڵ لە ٤٦ یاریی
  2. سێرجیۆ ئەگوێرۆ (ئەرجەنتین – مانبچستەر سیتی): ٣٥ گۆڵ لە ٤٩ یاریی
  3. هاری کەین (ئینگلتەرا – تۆتنهام): ٣٤ گۆڵ لە ٤٣ یاریی
  4. کەریم بنزیمە (ڕیاڵ مەدرید): ٢٤ گۆڵ لە ٤٦ یاریی
  5. سادیۆ مانێ (سەنیگال – لیڤەرپوڵ): ٣٤ گۆڵ لە ٥٧ یاریی
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان