ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند دیمەنێك لە پاییزی باخی گشتی سلێمانی

سلێمانی ـ نزار جەزا

باخی گشتی یەكێكە لە پاركە دێرینەكانی شاری سلێمانی، كە لە ساڵی 1937 دروستكراوە و تاكو ئێستاش هاووڵاتییان ڕۆژانە سەردانی دەكەن.

تێكەڵ بوونی گەڵا زەرد و سەوزەكان و هەڵوەرینی گەڵا وشكبووەكان دیمەنێكی زۆر جوان و ناوازەی داوە بە باخەكە، كە ڕۆژانە هاووڵاتیان بۆ وێنەگرتن و بەسەربردنی كەشێكی ئارام ڕووی تێدەكەن.

 

ژیاندۆستی

هەندێک کاریگەری دەروونی کە ڕەفتاری ملیۆنەها کەس دەگۆڕێت

خێزان

هەندێک خاڵی دەروونی و سایکۆلێژی هەیە کە کاریگەریان لەسەر تاک بەتاکمان هەیە و ڕەفتارەکانمان دەگۆڕێت بەبێ ئەوەی بە خۆمان بزانین، ئەمەی خوارەوە هەندێک لەو ڕەفتارانەیە:

 

– کەسە نەناسراوەکان کاریگەریان لەسەر هەڵسوکەوتمان هەیە

بۆنمونە لە دەرەوەیت و تەنها لەبەر ئەوەی کچێکی جوان بە بەردەمتدا دەڕوات بە باشی هەڵسوکەوت دەکەیت، یاخود کارێکی باش ئەنجام دەدەیت بەبێ ئەوەی کچەکە بناسیت یان بزانیت کە ئەو کچە سەرنجی کارەکەی تۆی داوە یاخود نا، باشترە لە خۆت بپرسیت “من ئەمە بۆ دەکەم، بۆ ئەوەی سەرنجی کەسێک ڕابکێشم یان لەبەر ئەوەی خۆم دەمەوێت”

 

– کاریگەری ئەزمون و هەڵسەنگاندنی کەسەکان

کاتێک لە شوێنێک دەبیت و هەموان دەڵێن ئەو خواردنە خۆشە و بەتامە، تۆش کە دەیخۆیت لات خۆشە، بەڵام ڕەنگە بیبەتەوە ماڵەوە و لات خۆش نەبێت.

 

– کڕینی شتی گران

زۆر کەس تەنها لەبەر ئەوەی سەرنجەی خەڵکی دیکە ڕابکێشێت شتی گرانبەها دەکڕێت بۆ ئەوەی بڵێن پارەی زۆر پێداوە، ئەمە زیاتر لە ناو گەنجاندا باوە.

 

– سەرنجدانی دەوروبەر

کاتێک لە شوێنێکی گشتیدایت و کەمێ ماسکەرا دەڕژێتە سەر چاوت یان جلەکانت شتێکی پێوەیە، ئیدی وا دەزانیت هەموان تەماشات دەکەن و چاویان لەسەرێتی  و ئەوەش قەلەق  و بێزارت دەکات، لەکاتێکدا ڕاستیەکەی بەو جۆرە نییە.

 

– تا خەڵکت زیاتر لە دەور بێت ئەگەری هاوکاری کەمترە

توێژینەوەکان سەلماندویانە کاتێک لە شوێنێکی قەرەباڵغ شتێکت لێبەسەردێت کەمتر خەڵک هاوکاریت دەکات وەک ئەوەی کە کەسێکی لێبێت، چونکە ئەو کەسە تەنهایە زیاتر هەست بە بەرپرسیاریەتی دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند سەوزەیەک کە دەبێت بەیەکەوە بچێنرێن وە چەند سەوزەیەک کە نابێت لەنزیکی یەک بچێنرێن 

خێزان

لە ئێستادا زۆرێک لەخەڵکی لە ناو ماڵەکانی خۆیاندا باخداری دەکەن و کۆمەڵێک سەوزە و میوە دەچێنن بەڵام زۆر گرنگە کەبزانی چۆن و کەی و چ جۆرە سەوزەیەک دەچێنیت بۆ ئەوەی بەروبومێکی باشت هەبێت.

 

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵە سەوزەیەکن کە زۆر باش بەیەکەوە بچێنرێن :

 

-تەمات و گێزەر 

تەماتە نیوە سێبەرێک دروست دەکات و گێزەریش خاکەکە شێدار و فێنک دەکات وە ڕەگەکانیان زیانیان بۆ یەکتر نیە چونکە گێزەر لە ژێر زەویدایە بەڵام تەماتە لەسەر زەوی دەڕوێت.

 

-بەیبوون و کەلەرم 

گوڵی بەیبوون ئەو مێروانە بۆلای خۆی ڕادەکێشێت کە زۆر باشن بۆ کەلەرم.

 

-برۆکلی و پیاز 

پیاز دەبێتە هۆی ئەوەی کە برۆکلی تامێکی خۆشتری هەبێت w  دەیپارێزێت لە تیشکی خۆر .برۆکلی لە وەرزە فێنکەکاندا باشتر دەڕوێت وەک لە وەرزە گەرمەکان.

 

 

ئەو سەوزانەی کە باشنین بەیەکەوە بچێنرێن :

 

 

-تەماتە و پەتاتە

هەرچەندە ناوەکانیان وەکویەکن بەڵام باشنیە کە بەیەکەوە بچێنرێن چونکە هەردووکیان توشی هەمان نەخۆشی دەبن بۆیە ئەگەر کێشە لەیەکێکیاندا هەبێت کێشە بۆ ئەویتریشیان دروست دەبێت.

 

 

-گەنمەشامی و تەماتە 

گەنمەشامی و تەماتە هەردووکیان توشی هەمان کەڕوو دەبن بۆیە ئەگەر لە نزیک یەک بچێنرێن ئەوە کەڕوەکە بە بەردێک دوو نیشانە دەشکێنیت.

 

 

-پیاز و پۆڵکە 

پیاز وە سیریش ڕەگەکەیان لەژێر خاکدا زۆر دەڕوات ئەمەش دەبیتە هۆی هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکانی ڕەگی پۆڵکە و فاسۆلیا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند شتێکی ژنان کە پیاوان بە نهێنی سەرنجی دەخەنە سەر

خێزان

زۆرجار دەوترێت پیاوان گرنگی بە وردەکاریەکان نادەن و سەرنجی شتەکان نادەن بە بەراورد لەگەڵ خانمان، بەڵام ئەمە هەموو کات ڕاست نییە، ئەمەی خوارەوە هەندێ خاڵە کە هەموو پیاوێک لە خانماندا سەرنجی دەدات:

 

– دەربڕینی ڕووخسار

پیاوان بۆ ئەوەی بزانن ئەو خانمەی قسەی لەگەڵدا دەکەن ئاسوودەیە یاخود نا، زۆر گرنگی بە دەربڕین و ئاماژەکانی ڕووخسار دەدەن، لە وەشدا توانایەکی باشیان هەیە.

 

 

– ڕەنگی جلوبەرگ

ڕەنگ کاریگەریەکی زۆری لەسەر کەسایەتی هەیە و یەکسەر سەرنج ڕادەکێشیت، پیاوانیش گرنگی بەوە زۆر دەدەن، جلی ڕەنگی سوور نیشانەیە بۆ وزە و ڕۆمانسیەت، ڕەش نیشانەیە بۆ شیکپۆشی و جێگری و هەندێککات شەرم، پەمەیی بۆ گەرمی  و میهرەبانی.

 

 

– جۆری جلەکانی

ئەو ستایل و شێوازی جلوبەرگەی کە خانمان لەبەریدەکەن زۆر نهێنی بۆ پیاوان ئاشکرا دەکات و ئەوان خوێندنەوەی تایبەتیان بۆی هەیە.

 

 

– زۆر دەخوات یان کەم

کاتێک لەگەڵ کوڕێک دەچیت بۆ نانخواردن ئەوان زۆر تەماشای شێوازی نان خواردنەکەت دەکەن، گەر زەڵاتەیەک بخۆیت و ڕووت نەیەت هیچ بخۆیت نیشانەی ئەوەیە کە زۆر متمانەت بە خۆت نییە، لای ئەوان خانمانی متمانەبەخۆبوو باشترە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان