ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە گەرمیان سبەینێ بۆ ماوەیەك جوڵەی ئۆتۆمبێل دەوەستێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت ، سبەینێ ڕۆژی جیهانی قوربانیانی هاتووچۆیە بۆ ماوەی پێنج خولەك لەشەقامەكاندا جوڵەی ئۆتۆمبێل دەوەستێنرێت، دەشڵێت،”شۆفێران بەئاگا دێننەوە لەمەترسی بێئاگا بوون لە شۆفێری و پابەندنەبوون بەیاساو ڕێنماییەكانی هاتووچۆ وە”.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایگەیاندووە، سبەینێ یەكشەممە 17-11-2019 ، كە دەكاتە ڕۆژی جیهانی قوربانیانی هاتووچۆ لە كاتژمێر 11:00 پێشنیوەڕۆ بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ ماوەی پێنج خولەك لەشەقامەكاندا جوڵەی ئۆتۆمبێل دەوەستێنێت، شۆفێران بەئاگا دێنێتەوە لەمەترسی بێ ئاگابوون لە شۆفێری و پابەندنەبوون بەیاسا و ڕێنماییەكانی هاتوچۆوە.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی جیهانی قوربانیانی هاتوچۆ لە ساڵی ۱۹۹۳ ڕێكخراوێك لە وڵاتی بەریتانیا دروستبوو بە ناوی كۆمەڵەی سەلامەتی ڕێگاوبان، كە لە هەوڵدابوون بۆ بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و چالاكی جۆراوجۆریان دەكرد لە بواری هاتووچۆدا، بە هەوڵی ئەو ڕێكخراوە توانرا ساڵی ۱۹۹٨ ڕۆژی قوربانیانی هاتووچۆ لە سەرتاسەری ئەوروپا بناسێنرێت.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، ساڵی ۲۰۰٤ لە نەتەوەیەكگرتووەكان ڕۆژی جیهانی قوربانیانی هاتووچۆ دانی پێدانرا و بە جیهانی كرا، كە تێیدا (سێیەم یەكشەممەی مانگی ۱۱) هەموو ساڵێك دیاریكرا بۆ یادكردنەوەی ئەو ڕۆژە و یەكەم یادكردنەوە لە ساڵی ۲۰۰٥ بەڕێوەچوو

کوردستان

پێنج ڕۆژ لە هەرێم پشووی فەرمی دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێم لەم مانگەدا چوار ڕۆژ و ڕۆژێكیش بەبۆنەی سەری ساڵی زاینییەوە پشووی فەرمی دەبێت بۆ فەرمانبەران.

بەپێی خشتەی پشووەکانی حكومەتی هەرێم، كە لە پەڕلەمانی كوردستان پەسەند كراوە، ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە و سەری ساڵی نوێی زایینی 1-1-2020 بۆ سەرجەم فەرمانبەران پشووە دەبێت.

هەر بەپێی خشتەی پشووەكان، ڕۆژانی ٢٥ و ٢٦ و ٢٧ی ئەم مانگە بۆ فەرمانبەرانی مەسحی پشوو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دوو كچە بێسەروشوێن بووەكەی كەلار دۆزرانەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، ئەو دوو كچە منداڵەی لە شارەدێی ڕزگاری بێسەروشوێن بوون، لە سلێمانی لە ناو چاڤیلاد دۆزرانەوە.

عەلی جەمال قدوری لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، دوای بڵاوكردنەوەی هەواڵی بێسەروشوێن بوونی دوو منداڵی دانیشتووی شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچكەی كەلار، منداڵەكان لە ناو شاری یاری چاڤیلاند لە سلێمانی دۆزرانەوە.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕوونیشیكردەوە، منداڵەكان لای هێزە ئەمنییەكانی سلێمانین و كەسوكارەكانیشیان ئاگادار كراونەتەوە.

عەلی جەمال قدوری ئەوەشی خستەڕوو، منداڵەكان بەمەبەستی ڕۆیشتن بۆ خوێندنگە لە ماڵ دەرچوون و تا ئێستا نادیارە چۆن گەیشتوونەتە چاڤیلاند، وتیشی، پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوەی ورد كردووە دەربارەی ڕووداوەكە و لە ڕێگەی كامێرای چاودێرییەوە زانیاری كۆكراوەتەوە و دواتر دەرئەنجامی لێكۆڵینەوەكان بڵاودەكەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڕوونكردنەوەیەكی لەسەر ناوەڕۆكی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 41 لە 11/12/2019 بڵاوكردووەتەوە و ڕایدەگەیەنێت،”بە مەبەست بێ یان بێ مەبەست ئەوانەی بە هەڵە تەفسیری ئەو بڕیارە دەكەن ئاماژەیان نەداوە بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ۱٠۹۷۳ لە ڕۆژی ۱۱_۱۲_۲٠۱۹ كە ئەمڕۆ لە لایەن بەڕێز وەزیری هەرێم بۆكاروباری پەرلەمان تەسلیمی پەرلەمان كراوە و ئەو بڕیارە و پڕۆژەكەیان بە هاوپێچی نووسراوەكە بۆ نێردراوە تا بڕیاری لەسەر بدرێت وتەشریع بكرێت”.

 

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

ڕونكردنەوەیەك لەسەر ناوەڕۆكی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ٤۱ لە ۱۱ـ۱۲ـ۲٠۱۹

1. مەبەست لە بڕگەی دووەمی بڕیارەكە ڕاسپاردنی بەڕێز وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمانە بۆ ناردنی پڕۆژە قانونەكە بۆ پەرلەمانی كوردستان، و ڕاسپاردنی بەڕێزان وەزیر ولایەنە پەیوەندیدارەكانە بۆ ئامادەكاریی كۆبوونەوە لەگەڵ لیژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمان لەدوای خوێندنەوەی یاساكە لە لایەن پەرلەمانەوە.

2. لە بڕگەی یەكەمی بڕیارەكەشدا هاتووە كە ئەوە پڕۆژە یاسایە، و تەنها وەك پڕۆژە پەسەندكراوە پشت بەست بە ماددەی هەشتەمی یاسای ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ۳ ساڵی ۱۹۹۲.

3. بە مەبەست بێ یان بێ مەبەست ئەوانەی بە هەڵە تەفسیری ئەو بڕیارە دەكەن ئاماژەیان نەداوە بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ۱٠۹۷۳ لە ڕۆژی ۱۱_۱۲_۲٠۱۹ كە ئەمڕۆ لە لایەن بەڕێز وەزیری هەرێم بۆكاروباری پەرلەمان تەسلیمی پەرلەمان كراوە و ئەو بڕیارە و پڕۆژەكەیان بە هاوپێچی نووسراوەكە بۆ نێردراوە تا بڕیاری لەسەر بدرێت وتەشریع بكرێت.

4. لە ماددەی ۱۹ی پڕۆژە یاساكەشدا هاتووە كە ئەو یاسایە لە دوای تەشریعكردنی لە لایەن پەرلەمانەوە و تێپەڕبوونی ماوەی دیاریكراو بەسەر بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستان دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان