ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

خەڵك؛ وردەكاری دامەزراندنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست بڵاودەكاتەوە

خەڵك-ئارام سەردار
جێگری سەرۆكی لێژنەی یاسایی لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ۲۹ هەزار و ۸۸٦ مووچەخۆری گرێبەست لەهەرێمی كوردستان هەن، پڕۆژەكە پەیوەندی بە مەسەلەی دامەزراندن نیە، بەڵكو ئەوەی هەیە مووچەخۆرانی گرێبەست بكرێنە هەمیشەیی، لە قۆناغی دووەمیش بۆ ئەوەی حكومەت بتوانێت خۆبەخشان و وانەبێژان دوای ئەوەی گرێبەستەكان دەبن بەفەڕمی ئەوان بكرێن بەگرێبەست.

عەباس فەتاح، جێگری سەرۆكی لێژنەی یاسایی لە فڕاكسیۆنی یەكێتی لە پەڕلەمانی كوردستان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەهەرێمی كوردستان بەپێی ئەو ئامارەی وەزارەتی دارایی و ئابووری داویەتی كۆی گشتی فەرمانبەرانی گرێبەست، كە مامۆستایانیش دەگرێتەوە بریتین لە ۲۹ هەزار و ۸۸٦ كەس.

لەبارەی پڕۆژە یاساكەی دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەڵێت: “پڕۆژە یاسایەكە بۆ ئەو فەرمانبەرانەیە، كە ماوەیەكی زۆرە گرێبەستن و نەبوون بەفەڕمی، پێویستە بۆ دڵنیایی و داهاتووی خۆیان دابمەزرێن، بەر لەبڕیاری دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەستیش پڕۆژە یاسایەكە، كە پڕۆژەی فڕاكسیۆنی یەكێتیە لەلایەن حكومەت ڕەزامەندی لەسەر درابوو، بەڵام حكومەت بڕیاری بۆ مامۆستایانی گرێبەست دەركرد و ئێستاش پڕۆژەكە لەسەر داوای حكومەت بۆ دوو هەفتە گەڕێندراوەتەوە بۆ حكومەت بۆ پێداچوونەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، پڕۆژەكە پەیوەندی بە مەسەلەی دامەزراندن نیە، بەڵكو ئەوەی هەیە مووچەخۆرانی گرێبەست بكرێنە هەمیشەیی، لە قۆناغی دووەمیش بۆ ئەوەی حكومەت بتوانێت خۆبەخشان و وانەبێژان دوای ئەوەی گرێبەستەكان دەبن بەفەڕمی ئەوان بكرێن بەگرێبەست، ئەگەر نەتوانرێت دابمەزرێن هیچ نەبێ بكرێنە گرێبەست”.

بەپێی پڕۆژە یاساكە، سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست، كە لە ۳ ساڵ خزمەتیان زیاترە دەكرێن بەهەمیشەیی و ماوەی خزمەتی گرێبەستەكەیان بۆ هەژمار دەكرێت بۆ سەرمووچە و پلەبەرزكردنەوە و خانەنشینی.

ئابوری

بڕی هاوردەی گۆشتی سوور و مریشك و ماسی بۆ سلێمانی دیاریكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەمەبەستی ڕاگرتنی هاوسەنگی و زیاد نەبوونی نرخ هاوردەی بەروبوومی پەلەوەری دیاری دەكرێت و جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ٥٠٠ تۆن ماسی، ٥٠٠ تۆن مریشكی بەستوو بەپێی پشكنینی تەندروستی و ٥٠٠ تۆن گۆشتی سوور و ١٠هەزار سەر ئاژەڵی زیندوو بۆ مانگی شوبات هاوردە دەكرێت.

قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەك شەممە 26-1-2020 لە دیوانی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانی كۆبوویەوە، پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبومی ناوخۆیی، بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبووم و پێداویستیانەدا بكرێت، كە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێن.

ڕزگار حمد خدر، جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی ڕایگەیاند، بەلەبەرچاووگرتنی هاوسەنگی ڕاگرتن لە نێوان بەرهەمی ناوخۆ و هاوردەكراو و بەرزنەبوونەوەی نرخی بەرهەمی پەلەوەر لەسەر هاووڵاتیان، لیژنەكە بڕیاری لەسەر بڕی بەرهەمی هاوردەكراو بۆ مانگی ٢ شوبات دا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هەرچەندە لە كۆبونەوەكەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی بەروبوومی ناوخۆ كراوەتەوە بۆئەوەی لەگەڵ بەروبوومە هاوردەكراوەكاندا ھاوسەنگ بێت، بەڵام بڕی ئەو بەروبوومانەی لە مانگی شوباتدا هاوردە دەكرێن بریتییە لە ٥٠٠ تۆن ماسی، ٥٠٠ تۆن مریشكی بەستوو بەپێی پشكنینی تەندروستی و ٥٠٠ تۆن گۆشتی سوور و ١٠ھەزار سەر ئاژەڵی زیندوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لیژنە هاوبەشەكان سلێمانی دەستی بەسەر بڕێك شامپۆ، بۆدرەی مناڵ و زاهیدا گرت

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەئەنجامی سەردان و پشكنینە بەردەوامەكانی لیژنەی كۆگای سەربەلیژنە ‌هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنەگشتیەكان و ئەو شوێنانەی كاڵاوشمەك تیایدا هەڵدەگیرێت، دەست بەسەر بڕێكی زۆر شامپۆ و بۆدرەی مناڵ و مادەی پاككەرەوەدا گیرا.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسیویەتی” بەهۆی خراپ بون و بەسەرچونیانەوە لە كۆگای ژاڵە دەست بەسەر دو هەزار و (640) شامپۆی مناڵ، (131) بۆدرەی مناڵ، (72) زاهی قاپ شوشتن و (100) پارچە موعەتەردا گیراوە‌.”

رێنماییە تەندروستیەكان جەخت لەسەر بەكارنەهێنانی ئەو مادده ‌بەسەرچوانه دەكاتەوە، لەبەر ئەوەی كاریگەری راستەوخۆی لەسەر پێست و كۆئەندامی هەناسە و چاو هەیە،‌ زیانیان پێ دەگەیەنێت .

هەروەها هاتووە” ئەو شامپۆ و پاككەرەوانه لیژنەكە دەستی بەسەردا گرتوە، جۆراو جۆرن و بەهۆی بەسەرچونیانەوە شیاوی بەكارهێنان نەماون، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبون لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە بەشێوازی زانستی لەناودەبرێن و خاوەنەكەشی روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پەرلەمانتارێكی كۆمەڵ: پێكەوە دوابڕیار لەسەر خانەنشینی پەرلەمانتاران دەدەین

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەشێك لە پەرلەمانتاران فۆرمی ڕەتكردنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتاریان پڕكردووەتەوە و ژمارەیەكی دیكەشیان ئامادەن دەستبەرداری خانەنشینییەكەیان ببن، پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامیش دەڵێت”تائێستا بڕیارماننەداوە و پێكەوە بڕیاری كۆتایی دەدەین”.

بەدریە ئیسماعیل بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هیچ فۆرمێكی فەڕمی و یاسایی لە ناو پەرلەماندا نییە بۆ ئەوەی پڕی بكەنەوە یان ڕەتیبكەنەوە.

وتیشی”ئێمە بڕیاری كۆتاییماننەداوە و كۆبوونەوە دەكەین و پێكەوە بڕیاری كۆتایی دەدەین”.

ڕۆژی 16ی ئەم مانگە پڕۆژەیاسای چاكسازی پەسەندكرا، بەڵام لێكدانەوە و نیگەرانی زۆری لای هاووڵاتیان لێكەوتەوە، چونكە كۆتایی بە كێشەی مووچە و خانەنشینی پلەباڵاكان نەهێنا و پەرلەمانتاران بە 4 ملیۆن و 100 هەزار دینارەوە خانەنشین دەكرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان