ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پارتی: بارەگاكانمان لە كەركوك وەردەگرینەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەهۆی ئاڵۆزبوونی ڕەوشی عیراق دانوستانەكان لەبارەی ڕادەستكردنەوەی بارەگاكانی پارتی لە سنووری كەركوك دوادەكەوێت و بەرپرسی لقی سێی پارتی لە كەركوك دەڵێت: “لە كەركوك ٣٠ بارەگای پارتی، كە سێ لەو بارەگایانە سەرەكین، داگیر كراون”.

محەمەد خورشید، بەرپرسی لقی سێی پارتی لە كەركوك بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە، دانوستانەكان لەبارەی ڕادەستكردنەوەی بارەگاكانی پارتی لە سنووری كەركوك بەردەوامە، ئەویش پەیوەستە بەو لیژنەیەی ھەرێمی كوردستان، كە دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی دەكات.

دەشڵێت: “هەرچەندە بڕیاربوو لە مانگی ڕابردوودا ھەنگاو بۆ ڕادەستكردنەوەی بارەگاكان بنێن، بەڵام ئاڵۆزبوونی ڕەوشی عیراق كاریگەیی كردە سەر بەڕێوەچوونی دانوستانەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا”.

ڕاشیگەیاند، لە سنووری پارێزگای كەركوك ٣٠ بارەگای پارتی، كە سێ لەو بارەگایانە سەرەكین داگیر كراون و بڕیاری ڕادەستكردنەوەیان لە لایەن سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەرچووە، هێشتا ڕادەستمان نەكراونەتەوە.

ئاشكراشی كردووە، لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی ڕەوشی عیراق دانوستانەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا دەست پێ دەكەنەوە، یەكێك لەو پرسانەش ڕادەستكردنەوەی بارەگاكانی پارتی لە سنووری كەركوك دەبێت.

کوردستان

“ڕەنگە سەرۆك كۆمار و سەرۆكی پەرلەمانیش دەستلەكاربكێشنەوە”

خەڵك –بەشی هەواڵ

مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری ناسراوی كورد ڕایگەیاند “رەنگە دەستلەكاركێشانەوە بگاتە سەرۆك كۆمارو سەرۆكی پەرلەمانی عیراقیش”.

مەحمود عوسمان بە ئاژانسی هەواڵی تەسنیم-ی ئێرانی ڕاگەیاند “رەنگە دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق، سەرۆك كۆمار و سەرۆكی پەرلەمانیش بگرێتەوە، لەبەر ئەوەی بەشداری دەسەڵاتییان كردووە و گەل لێیان قایل نییە”.

لە بارەی رۆڵی ئەمریكاشەوە ئەو سیاسەتمەدارە كوردە دەڵێت “ئەمریكا لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست پێگەی نەماوە، بەیاننامە لەلایەن باڵیۆزخانەو بەرپرسانی ئەمریكاییەوە سوودی نییە، لەدوای ساڵی 2003وە سیاسەتی هەڵەی ئەمریكا، گەندەڵی دارایی و كێشەی عیراقییەكانی زۆرتركرد”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە سۆران ژنێك كوژرا

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لە ڕاگەیەندراوێكدا كوژرانی ژنێكی ڕاگەیاند.
بەپێی زانیارییەكانی پۆلیسی سۆران، ئەو ژنە لەلایەن دراوسێیەكیانەوە بە هەڵە كوژراوە بە دەمانچە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ژنەكە كاتێك سەردانی ماڵی دراوسێكەیانی كردووە، كوڕێكی ماڵەكە خەریكی دەمانچە بووە و فیشەك لەدەستی دەرچووە و خۆی ڕادەستی پۆلیس كردووە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆیە.. ڕووداوێكی هاتووچۆ دوو قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

ڕووداوێكی هاتووچۆ لە سنووری شاری كۆیە دوو قوربانی لێكەوتەوە.

بەپێی سەرچاوەیەكی پۆلیس، دوو ئۆتۆمبێل لە سەر ڕێگای قوشتەپە بەیەكیان داداوە، بەهۆیەوە دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە كوڕ و باوك بوون و خەڵكی قوشتەپە بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان