ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بەهای تمەن بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو دابەزی

خەڵك – بەشی هەواڵ
گرانبوونی نرخی بەنزین و دروست بوونی خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە تەواوی شارەكانی ئێران بەهای تمەنی ئێرانی دابەزاند و ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەر 100 دۆلار نزیكەی 50 هەزار تمەن لە كاتژمێرێكدا دابەزیوە.

ئیبراهیم غەفور، خاوەنی نووسینگەی نەشوان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەیانی لەكاتی كردنەوەی بازار 100 دۆلار بە ملیۆنێك و 192 هەزار تمەن بەدەستی و 198 هەزار تمەن بەحەواڵە مامەڵەی پێوەكرا.

وتیشی، “لە دوای كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ بە شێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو تمەن هاڕەی كرد بە جۆرێك 100 دۆلار بوو بە ملیۆنێك و 225 هەزار تمەن بەدەستی و 235 هەزار بە حەواڵە”.

ڕاشیگەیاند، لەكاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120 هەزار و 750 دینار مامەڵە پێوەكردنی داخرا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دابەزینی خێرای تمەن بۆ خۆپیشاندانەكانی ئەو وڵاتە دەگەڕێتەوە لەگەڵ ئەوەی لەو وڵاتە نرخی سووتەمەنی بۆ سێ هێندە بەرزبۆتەوە، كە بە بەرزبوونەوەی نرخ بەهای دراوی وڵاتەكە دادەبەزێت و ئەگەر بەوشێوەیە بەردەوام بێت نرخی تمەن زیاتر ڕوو لە دابەزین دەكات.

ئابوری

گەنەڵ ئینێرجی: لە 2020دا 100 ملیۆن دۆلار لە حكومەتی هەرێم وەردەگرین

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی ڕایدەگەیەنێت: سەرەڕای دواكەوتنی شایستە داراییەكانیان، بەڵام پێشبینی دەكەن لە ساڵی 2020دا نزیكەی 100 ملیۆن دۆلار وەك شایستە داراییەكانیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەربگرن.

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی كە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی نەوت‌ و غازە لە هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات: ساڵی 2019 بڕی 42 ملیۆن دۆلاریان وەك شایستە داراییەكانیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە‌ و بەپێی ئەو ڕێككەوتنەش كە لە نێوان هەردوولادا واژۆكراوە، پێشبینی دەكەن لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا، سەرجەم شایستە داراییەكانیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەربگرنەوە.

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی جەختیشیكردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی لە ڕابردوودا شایستە داراییەكانیان بۆ چەند مانگێكی كەم دواكەوتووە، بەڵام ئەوان دڵنیان لەوەی كە پارەكانیان بەشێوەیەكی ڕێكوپێك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەردەگرنەوە.

هەروەها گەنەڵ ئینێرجی پێشبینی دەكات، بۆ ساڵی 2020 پوختەی بەرهەمهێنانیان لە كێلگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان بگاتە 35 هەزار و 400 بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا، ئەوەش نزیكە لەهەمان ئەو ئاستەی كە لەساڵی 2019دا بەرهەمیان هێناوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەڕێوەبەرایەتییەك هەلی كار ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی كار و ڕاهێنانی پیشەیی گەرمیان هەلی كار لە كەرتی تایبەت بە مووچەی 350 هەزار دینار ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی كار و ڕاهێنانی پیشەیی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، هۆبەی كاری بەڕێوەبەرایەتیمان هەلی كاری ڕەخساندوە لەكەرتی تایبەت لە كۆمپانیای (فیردۆس) بۆ یەك كەس لە ڕەگەزی (نێر).

ڕاشیگەیاندووە، هەلی كارەكە بۆ كاری مەندوبیە و بە مووچەی (٣٥٠) هەزار دینارە و بە پێی زیاد فرۆشتنی مووچەكەی زیاد ئەكات.

جەختیشی كردۆتەوە، كاتی كار كردن (٨) كاتژمێرە بە مەرجێك دانیشتوی شاری كەلار بێت و شارەزایی كاری مەندوبی هەبێت.
أ.ح

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان و خانەنشینان دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای گەیشتنی پارەی مووچە لە بەغداوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی سەرجەم وەزارەتەكان و خانەنشینانی ڕاگەیاند.

بەپێی خشتەی مووچە، كە لە وەزارەتی داراییەوە دراوە بە (خەڵك)، ئەم هەفتەیە مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان و كەسوكاری شەهیدان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.

هەر بەپێی خشتەكە، لە كۆتایی هەفتەدا مووچەی هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی خەرج دەكرێت.
أ.ح

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان