ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

٨ بیرۆکەی گرنگ و تازە کە ماوەی سوڕی مانگانە بۆ خانمان زۆر ئاسان دەکات

خێزان

کاتی سوڕی مانگانە ناخۆش و هەستیارە بۆ خانمان بەڵام کۆمەڵێک هاکی ژیان هەیە کە دەتوانێت ئەو ئازارانەت لەسەر کەمتر بکاتەوە:

 

-بۆ نەهێشتنی ئازاری سوری مانگانە گۆرەویەک پڕ بکە لە برنج و کەمێک بە مایکرۆیڤ گەرمی بکە و بیکەرە سەر شوێنی ئازارەکە.

-ئێستا جلی ژێرەوەی تایبەت بە سوڕی مانگانە هاتووە کە لە کۆڵ بەکارهێنانی تامپۆن و کەرەستەی دیکەت دەکاتەوە و دەتوانیت سوودی لێببینیت.

-لە کاتی سوڕی مانگانە ئەو خواردنانە بخۆ کە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، بەتایبەت مۆز، چونکە ئازار کەمدەکاتەوە.

-هەوڵبدە لە خواردنی شتی سوێر دوربکەویتەوە.

-ئەپڵیکەیشنی تایبەت بە هەژمارکردنی ماوەی سوڕی مانگانە دابەزێنە، بۆئەوەی دڵنیابیت لە کات و هەر گۆڕانکاریەک.

-گەر هەر ئازارت زۆر بوو حەبی ئازار بەکار بهێنە.

-ئەنجامدانی وەرزشی یۆگا  بۆ نەهیشتنی ئازاری سووڕی مانگانە بەسوودە.

-بۆ ئەوەی لەسەر کار یان ناو جانتا تامپۆنەکەت دەرنەکەوێت، دەتوانیت قتووی ماجیک بەکار بهێنیت و بیکەیتە ناوی.

ریکلام

تەندروستی

تاکتیکێکی ئاسان بۆ دابەزاندنی بەرزی پەستانی خوێن کە تەنها ١ خولەکی پێویستە

خێزان

بەرزی پەستانی خوێن یەکێکە لە کێشە تەندرووستیە باوەکان کە چەندین کێشەی دیکە بەدوای خۆیدا دەهێنێت، لە وانەش ئازاری سەر و زریکانەوەی ناو مێشک و ئازاری سنگ.

لە هەندێک کاتی مەترسیداریشدا گەر چارەسەری پێویست وەرنەگیرێت ئەوا ڕەنگە ببێتە هۆی سەکتەی دڵ.

بەڵام ئەمەی خوارەوە تاکتیکێکی ئاسانە بۆ دابەزاندنی بەرزی پەستانی خوێن کە تەنها ١ خولەکی پێویستە:

قەڵەم جافێک بهێنە و بە هێواشی بیکە بە سەری پەنجەی ناوەڕاستی دەستتدا (هەر لایەکیان بێت دەبێت)، دواتر بۆ ماوەی ١ خولەک بەو جۆرە پەستانی بخەرە سەر، لەو ماوەیەدا بەرزی پەستانی خوێن دادەبەزێنێت و ئاسایی دەکاتەوە.

 

ڕێگەیەکی دیکەش کە ٢ خولەکی پێویستە

دەتوانیت هەمان کار دوبارە بکەیتەوە بەڵام ئەمجارە بۆ قاچت و لە ناوەڕاستی قاچتدا بۆ ماوەی ٢ خولەک بە قەڵەم جافێک پەستانی بخەرە سەر، بەرزی پەستانی خوێن دادەبەزێنێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٧ نیشانەی تەندرووستی کە مەترسیدار دەردەکەوێت، بەڵام ئاساییە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکی تەندرووستییە کە مەترسیدار دەردەکەوێت، بەڵام ئاساییە و پێویست بە ترس ناکات:

 

-بوونی ئازاری سنگ مانای سەکەتی دڵ نییە، بەڵکوو زۆر هۆکاری دیکەی وەک ماندووبوون و قەلەقی ئەو ئازارە درووستدەکات و دواتر خۆی چاکدەبێت.

 

-درووستبونی گۆشتی زیادە کە بەهۆی کۆبونەوەی چەوری درووستدەبێت شتێکی ئاساییە و پێویست بە ترس ناکات، بەڵام لەکاتی زۆربوونی بۆ پشکنین سەردانی پزیشک بکە

-سەر گێژخواردن بۆ ماوەیەکی کەم پاش ئەوەی زۆر دادەنیشتر بەهەمان شێوە شتێکی ئاساییە، کە بۆخۆی نامێنێت.

-هەر درووستبوونی لەرزینێکی دەست مانای ئەوە نییە کە نەخۆسی Parkinson هەبێت، بەڵکوو برسیەتی و قەلەقی و کەمی ڤیتامین B12 هۆکارە بۆ دەستلەرزین.

-درووستبونی گرنج گرنج لەسەر نینۆکت بەهەمان شێوەی چرچبونی پێستە و بە پێی تەمەن درووستدەبێت، بۆیە مەترسیدار نییە

-هەر شتت لەبیر چویەوە مانای ئەوە نیە کە ئیدی زەهایمەرتە، چونکە مەشغوڵی مێشک و قەلەقی و ماندویەتی وادەکات کە شتت زوو بیربچێتەوە.

-تەقاندنی پەنجە مەترسی نییە و ئەو دەنگە بەهۆی دەرچوونی هەواوە درووستدەبێت لە ناو جومگەکان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

لەبەر ئەم ٦ هۆکارەیە کە پێویستەکات جاروبار بە ئاوی سارد خۆت بشۆیت

خێزان

هەمیشە خۆشۆردن بە ئاوی گەرم یان سارد و ئەوەی لە ڕووی زانستیەوە کامیان باشترە کێشمەکێشمی لەسەرە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک سوودی خۆشۆردنە بە ئاوی سارد کە گرنگە جاروبار بەو جۆرە خۆت بشۆیت:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان