ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بۆ ڕێگری خۆپیشاندان هێڵی ئینتەرنێت لە ئێران ڕاگیرا و پەڕلەمان كۆدەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی فراوانبوونی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەكانی هاووڵاتیانی ئێرانی دژی بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین، هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕاگیران و بڕیاریشە سبەینێ‌ پەڕلەمان كۆبوونەوەی بەپەلە ئەنجام بدات.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئێران، خۆپیشاندانی بەرفراوان زۆربەی شار و شارۆچكەكانی ئێران و ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی گرتۆتەوە و دژی دەسەڵات و گرانكردنی نەرخی بەنزین هاووڵاتیان هوتافی “ڕووخانی حكومەت” دەڵێنەوە.

هەر بەپێی هەواڵی میدیاكان، هێڵەكانی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە ئێران ڕاگیراون تاوەكو چالاكی خۆپیشاندەران بڵاونەبێتەوە و چالاكانی خۆپیشاندانەكان لە شارەكان لەیەكتری داببڕن.

هاوكات بەپێی هەواڵی ئاژانسی (ئێران ئەنتەرناشناڵ) خۆپیشاندەران لە شاری بهبهان هێرشیان كردۆتە سەر بانكی نیشتمانی و ئاگریان تێبەرداوە و لە شاری كرماشان-یش خۆپیشاندەران بنكەیەكی پۆلیس-یان سووتاندووە و لە شاری ربات كریم بانكێك سووتێنراوە و لە شاری ئیسلام شهر وێستگەیەكی بەنزین سووتێنراوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی ئەنجوومەنی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران (پەڕلەمان)، سبەینێ‌ یەك شەممە پەڕلەمان كۆبوونەوەیەكی بەپەلە لەسەر دۆخی وڵات و خۆپیشاندانەكان و كاریگەرییەكانی بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین دەكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ مەرجەعێكی ئایینی ئێرانی داوای لە پەڕلەمانتارانە كردبوو، كە یاسای گران كردنی نرخی سووتەمەنی هەڵبوەشێننەوە.

جیهان

ئێران، هەڵویستی خۆی لەسەر ڕێكەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل ڕاگەیاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، ڕاگرتنی 4 كەشتی ئێرانی لە لایەن ئەمریكاوە درۆیەكی گەورەیە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ لیژنەی بەرەنگار بوونەوەی كۆرۆنا ڕایگەیاند، ڕاگرتنی 4 كەشتی ئێرانی لە لایەن ئەمریكاوە درۆیەكی گەورەیە.
وتیشی”ئەمریكا بۆ پەردەپۆشكردنی شكستەكەی لە ئەنجومەنی ئاسایش ئەو بابەتە دەوروژێنێت”.

ئاشكراشیكرد، شكستی ئەمریكا لە ئەنجومەنی ئاسایش سەركەوتنی سیاسی ئێران بووە، تەنانەت ڕێككەوتنی ئەتۆمیش دەتوانێ ئەمریكا زەلیل بكات.

سەبارەت بە ڕێككەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات ناوبراو ڕایگەیاند، هیوادارین وڵاتانی ناوچەكە وانە فێر ببن لە زەلیل بوونی ئەمریكا و نزیكی ئەو ڕژێمە داگیركەر و ستەمكارە نەكەون كە ساڵانێكە خەریكی ستەم كردنە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕوسیا دەستی بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، دەستمان كردووە بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا.

وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ شەمە ١٥-٨-٢٠٢٠ دەستمانكردووە بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ئەوەی بە زووترین كات هاووڵاتیان بەكاریبهێنن و چارەسەر بكرێن.

جەختی لەوەش كردەوە، ئەم ڤاكسینە لەلایەن ناوەندی بایۆلۆجی (غامالیا)ەوە پەرەی پێدراوە و بەرهەم دەهێنرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە 20 وڵات داوایان لە حكومەتی ڕوسیا كردووە و ئامادەییان بۆ كڕینی ڤاكسینەكە دەربڕیوە و سەرۆكی ڕوسیاش ڕایگەیاندوە كە ڤاكسینەكەیان لەسەر مرۆڤ تاقی كردوەتەوە و ئەنجامی باشی هەبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نوێترین زانیاری لەسەر تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 21 ملیۆن و 372 هەزار و 792 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 11ی ئەمڕۆ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 21 ملیۆن و 372 هەزار و 792 حاڵەت، لەو ژمارەیەش حەوت سەد و 63 هەزار و 730 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و 476 هەزار و 266 كەس و 171 هەزار و 535 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان