ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“عیراق دەرفەتی چارەسەركردنی كێشەكانی كەركوكی نییە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

چاودێرێكی سیاسی ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی عیراق سەرقاڵی خۆپیشاندانەكانە و دەرفەتی چارەسەركردنی كێشەكانی كەركوكی نییە.

دوای بڕیاری هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان، حكومەتی عیراق ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانیشی بۆ كاتێكی نادیار دواخست، لەم نێوەندەشدا كورد زیانمەندترین نەتەوەكانە لە عیراق بەتایبەت لە پارێزگای كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان.

كامیل مەحمود چاودێری سیاسی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دۆخی كەركوك ئێستا تێكەڵ بووە بەو دۆخە نالەبارەی عیراقی پێدا تێپەردەبێت و پێموانییە لەم هەلومەرجەدا حكومەتی عیراق دەرفەتی ئەوەی هەبێت كێشەكانی كەركوك چارەسەر بكات.

وتیشی”لەوانەیە كێشەی دانانی پارێزگار كە پێشتر كاتی بوو، ئێستا دوای هەڵوەشانەوەی ئەنجومەن بووە بە هەمیشەیی و بەردەوامیش دەبێت تا ئەوكاتەی هەڵبژاردن دەكرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بڕیاری ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن دراوە، هەڵبژاردنیش نەكرێت پارێزگارەكەی ئێستا هەر پارێزگارە و هیچ یاسایەك نییە كە لە ڕێگەی ئەنجومەنێك یان دامەزراوەیەكی لۆكاڵی لە كەركوك بتوانێت پارێزگار ئاڵوگۆڕ پێبكات بۆیە دۆخەكە وەك خۆی دەمێنێتەوە تاكو كاتی هەڵبژاردن.

کوردستان

بارزانی: هاوبەشی خەمی هاوڵاتیانی شاری سەقزم

خەڵک ـ بەشی هەواڵ

مەسعود بارزانی، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بۆ خه‌ڵكی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاوکرده‌وه‌ و تێیدا ده‌ڵێت: “خۆم بە هاوبەشی خەمی هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری سەقز دەزانم”.

شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ته‌قینه‌وه‌ی سیستمی گه‌رمكه‌ره‌وه‌ هۆڵێكی زه‌ماوه‌ند كه‌ به‌ سیستمی غاز كار ده‌كات، ژمارەیەك هاووڵاتیی شاری سه‌قز گیانیان لەدەست داو ژمارەیەكی دیكه‌ش بریندار بوون.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

“پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ خەڵكی شاری سەقز

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ڕووداوێكی دڵتەزێن لە هۆڵێكی زەماوەندی شاری سەقز ژمارەیەك هاووڵاتیی ئەم شارە گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەكی تریش بریندار بوونە.

بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازم و .

مسعود بارزانی

6ـ12ـ2019

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ژنێكی بە تەمەن لەنيوەڕۆ وە دیار نەماوە كوڕەكەی بانگەوازێك بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
هاووڵاتیەكی بەتەمەن لە گەڕەكی تاڤگەی شاری سلێمانی لەكاتی چوونی بۆ مزگەوت و ئەنجامدانی نوێژی هەینی تا ئێستا نەگڕاوەتەوە و كوڕەكەی لە ڕێگەی (خەڵك)ەوە داوای هاوكاری لە هاووڵاتیان دەكات.

فریاد ڕەسوڵ، كوڕی زەینەب ئیبراهیم بە (خەڵك) ی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دایكم بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەینی لەماڵ چۆتە دەرەوە و تا ئێستا نەگڕاوەتەوە و هیچ سۆراخێكی نازانین و دەزگا ئەمنیەكانیشمان لێ ئاگاداركردۆتەوە .

وتیشی ،”ماڵمان لە گەڕەكی تاڤگەیە و بۆ نوێژی هەینی چۆتە مزگەوتی (حاجی حەمە خان) دایكم تەمەنی 71 ساڵ دەبێت و هیچ كێشەیەكی دەروونی نیە، بەڵام ڕەنگە ماڵەكەی لە بیركرد بێت، بەهۆی ئەوەی تازە هاتوینەتە ئەو گەڕەكەوە”.

ڕاشیگەیاند ، دەزگا ئەمنییەكانمان ئاگاداركردۆتەوە و لە نیوەڕۆ وە هیچ سۆراخێكی نیە، داوامان لە هاووڵاتیان ئەوەیە ، هەر كەس زانیاری دەربارەی دایكم هەیە پەیوەندی بە ژمارە موبایلی 07730454764 ەوە بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“لەسەر فەرمانی فەرماندەیی گشتی پێشمەرگە هێز ڕەوانەی گەرمیان كرا”

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ هێزێكی پێشمەرگەی كوردستان بە چەكی قورسەوە بە فەرمانی فەرماندەیی گشتی هێزەی پێشمەرگەی كوردستان بەرەو گەرمیان جووڵەی پێكرا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئەنادۆڵۆ، جەعفەر مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كاتی جوڵەكردن بە هێزەكەی پێشمەرگە لەگەڵ فەرماندەكانی پێشمەرگەدا كۆبووەتەوە.

جەعفەر مستەفا ڕوونیكردەوە، لەسەر فەرمانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، هێز ڕەوانەی ناوچەی گەرمیان كراوە.

ڕەوانەكردنی هێزی پێشمەرگە بۆ گەرمیان دوای دوو هێرشی چەكدارانی داعش بوو لە دوو هەفتەی ڕابردوو كە بەهۆیەوە زۆرتر لە پێنج پێشمەرگە و ئاسایش شەهید و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان