ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

پڕۆژەیەکی ئێجگار ناوازەی مایکرۆسۆفت بۆ ڕکابەری گووگڵ ڕاگەیەنرا

خەڵک-

پاش ڕێککەوتنی لەگەڵ ٢٥ کۆمپانیادا مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند کە ٥٠ یاری نوێ زیاد دەکات بۆ پڕۆژەی xClould، کە چەندین جۆری جیاواز و نایاب لە خۆدەگرن.

ئەو یارییانەی دیارن و زیادکراون بۆ پڕۆژەکە Madden NFL 20 وDevil May Cry 5 وForza Horizon 4 وTekken 7 ـن.

Image result for Madden NFL 20 وDevil May Cry 5 وForza Horizon 4 وTekken 7

ئەم هەنگاوەی مایکرۆسۆفت پاش هەنگاوە گەورە و بەهێزەکەی گووگڵ دێت کە لە ماوەی پێشوودا سەکۆی ستەیدیای ڕاگەیاند کە ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات لەسەر هەموو ئامێرەکان یاری ئەنجامبدات بە کوالێتی زۆر بەرز.

پڕۆژەکە بە فەرمی لە ساڵی داهاتوودا بەردەست دەخرێت و توانای ئەنجامدانی یارییەکانی هەیە لە ڕێی دەسکی وایەرلێسی Xbox و پێویستی بە ئینتەرنێتێکە توانای 5GHz بێت بە خێرایی 10Mbps، و ئەوەی نایابە لەم پڕۆژەیەدا لە ڕێی مۆبایلەوە ئەنجامدەدرێت و دەسکەکە پەیوەست دەکەیت بە مۆبایلەکەوە و یارییەکانی لەسەر تاقی دەکەیتەوە.

نرخی سەرەتا و سێ مانگی پێشەکەی ئێکس کڵاود ١٣٠ دۆلاری ئەمریکییە و دواتر مانگانەی ١٠ دۆلارە و ئەمانەی خوارەوەش لیستی یارییەکانی ناو پڕۆژەکەی مایکرۆسۆفتن.

• Bloodstained: Ritual of the Night

• Brothers: A Tale of Two Sons

Avalanche Studios

• theHunter: Call of the Wild

Bandai Namco

• Ace Combat 7: Skies Unknown

• Rad

• Soulcalibur VI

• Tales of Vesperia: Definitive Edition

• Tekken 7

Bigben Interactive

• WRC 7

Capcom

• Devil May Cry 5

Codemasters

• F1 2019

Curve Digital

• For the King

Devolver Digital

• Absolver

EA

• Madden NFL 20

Fatshark Games

• Vermintide 2

Focus Home Interactive

• Vampyr

Funcom

• Conan Exiles

• Mutant Year Zero: Road to Eden

IO Interactive

• Hitman

Klei Entertainment

• Mark of the Ninja: Remastered

Koch Media

• Dead Island: Definitive Edition

KRAFTON

• TERA

Mad Dog Games LLC

• World War Z

Pearl Abyss

• Black Desert Online

Rebellion

• Sniper Elite 4

SEGA

• Puyo Puyo Champions

Square Enix

• Just Cause 4

• Shadow of the Tomb Raider: Definitive Edition

• World of Final Fantasy Maxima

Studio Wildcard

• ARK: Survival Evolved

Take-Two Interactive

• Borderlands: The Handsome Collection

• WWE 2K20

Team17

• Overcooked!

• Yoku’s Island Express

THQ Nordic

• Battle Chasers: Nightwar

• Darksiders 3

tinyBuild

• Hello Neighbor

Unknown Worlds

• Subnautica

Wargaming

• World of Tanks: Mercenaries

• World of Warships: Legends

Xbox Game Studios

• Crackdown 3

• Forza Horizon 4

• Gears of War: Ultimate Edition

• Gears 5 (already available on xCloud)

• Halo 5: Guardians (already available on xCloud)

• Halo Wars 2

• Hellblade: Senua’s Sacrifice

• Killer Instinct (already available on xCloud)

• Ori and the Blind Forest: Definitive Edition

• ReCore: Definitive Edition

• Sea of Thieves (already available on xCloud)

• State of Decay 2

• The Bard’s Tale IV: Director’s Cu

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

دایکان و باوکان لەمەودوا دەتوانن مۆبایلی منداڵەکانیان کۆنترۆڵ بکەن!

خەڵک-

ئەپڵ نوێترین وەشانی سیستەمی ئای ئۆ ئێسی ڕەوانە کرد بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپۆد پێش کۆتایی هاتنی ساڵ و ئەم وەشانەی ژمارە 13.3 دەبێت کە دەتوانێت دەسەڵاتێکی زۆر زیاتر بدات بە دایک و باوکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئامێری منداڵەکانیان.

لە ڕێی تایبەتمەندی کۆنترۆڵکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان Communication Limits کە ڕێ دەدات بە دایکان و باوکان کۆنترۆڵی ئامێری منداڵەکانیان بکەن کە کێ بتوانێت پەیوەندییان پێوە بکات.

ئەم تایبەتمەندییەی سەرەوە تەنها پەیوەندی ئاسایی ناگرێتەوە بەڵکو فەیس تایم و ئەپی مەسجیش دەگرێتەوە.

هەروەها دەتوانیت کلیلی پاراستنی USB دابنێیت کە پشتگیری ستانداردی FIDO2 بکات، کە لە ڕێی NFC و دەرچەی Lightningـەوەو لە یارمەتی وێبگەڕی سەفاری کۆنترۆڵ دەکرێت، هەروەها کۆمەڵێک ئیمۆجی نوێش بەردەست خراوە لە نوێکارییەکەدا.

ئەم ئەپدەیتانەی سەرەوە و زیاتریش بەردەستە بۆ سەرجەم ئامێرەکانی ئەپڵ وەکوو Apple TV OS و ماک و ئایپادیش و لە Settings ئەم هەڵبژاردەی کۆنترۆڵ کردنانە بەردەستە.

ئای ئۆ ئێس(iOS) سیستمێکی بەکارخەریی مۆبایلەکانی کۆمپانیای ئەپڵە وەک ئایفۆن، ئایپاد، ئایپۆد، کۆمپانیاکە پشت بەم سیستمە دەبەستێت لە ساڵی ٢٠٠٧ـەوە تاوەکوو ئێستا.

Image result for iOS 13.3"

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

باشترین ڕێگە بۆ بینینی لایکی پۆستەکانی ئینستەگرام!

خەڵک-

وەکو ئاگادارین و لەماوەی پێشوودا ئینستەگرام ڕایگەیاندبوو کە هەڵدەستێت بە شاردنەوەی لایکی پۆستەکانی بە ئامانجی زیاتر پێشخستنی پێگەکەی.

ئێمە لێرەدا شێوازێکی نوێتان پێ ئاشنا دەکەین تاوەکوو ژمارەی لایکی پۆستی سەرجەم پەیجەکان ببینن، ئەویش لە ڕێی دابەزاندنی زیادکراوەیەکەوە بۆ گووگڵ کڕۆم کە هەڵدەستێت بە زیادکردنی لەیەرێک لە بەشی سەرەوەی پۆستەکەتدا.

زیادکراوەکە ناوی “The Return of the Likes” ـە و هیچ زانیارییەک نانێرێت بۆ بۆ سێرڤەرەکان لە ئەنجامی بەکارهێنانیدا.

سەرەتا کرتە لەم بەستەرە بکە بۆ دابەزاندنی زیادکراوەکە، و کرتە لەم دووگمەیەی خوارەوە بکە هاوشێوەی وێنەکە.

پاشان دەتوانیت سەردانی ئینستەگرام بکەیت، و وەک دەبینیت لەسەرەوەی پۆستەکان کە بەشێوازێکی زۆر دیارتر دەردەکەوێت کە ژمارەی لایک و کۆمێنتی سەر پۆستەکان چەندە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مۆدە تازەکەی پەبجیتان تاقی کردووەتەوە؟ گۆڕانکاری زۆری تێدا کراوە!

خەڵک-
پەبجی نوێترین وەشانی خۆی ڕەوانە کرد بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس کە بە وەشانی 16 ناسراوە و کۆمەڵێک گۆڕانکاری زۆری تێدا بەدی دەکرێت و هاوکات وەکو پێشوازییەکە لە وەرزی بەفر و زستان.

نەخشەی ئیرانگڵ بەفری بۆ زیاد بووە و یاریزانەکان دەتوانن بە ئۆتۆمبێل سەر شاخەکان بکەون بۆ بینینی دیمەنی بەفربارین.

زیادبوونی مۆدی شەڕە سەیارە بە ناوی RageGear کە تێیدا بە سێ جۆر ئۆتۆمبێل و سێ جۆری چەک یاریزانەکان ڕووبەروی یەکدی دەبنەوە، واتە هەر تیمەی شەش یاریزان دەبن و دانەیەک سەر ئۆتۆمبێل دەکەوێت و دانەیەکیش چەکی پێیە و دەتوانن لە ڕێی خولانەوەکانی نێو مەیدانەکەوە ئۆتۆمبێلەکانیشیان نوێ بکەنەوە پاش ئەوەی لە شەڕەکەدا تووشی تێکشکان دەبێتەوە و بردنەوەی یارییەکە لەسەر ٢٠ پۆینتە واتە تێکشکاندنی ٢٠ ئۆتۆمبێلی بەرامبەر.

Image may contain: one or more people and people standing

زیادبوونی دووگمەیەک بۆ ئەوەی یاریزان شێوازی پیشاندانی دیمەنەکان بگۆڕێت لە چاوەوە بۆ پشتەوەی یاریزانەکە واتە first-person یەک کەسی بۆ third-person سێ کەسی، کە ئەمەش بە پێی ئەزموونی یاریزانان گڵیچی زۆری درووست کردووە لە یارییەکەدا و پێویستی بە نوێکاری زیاترە.

لە ڕێی زەنگۆڵەیەکەوە کە یاریزان لە یارییەکەدا دەستی دەکەوێت دەتوانێت لەسەر درەختی کریسمس زەنگ لێبدات و دوو پارچەی بۆ دەردەچێت کە دەتوانێت بۆ بەهێز کردنی خۆی بەکاری بهێنێت لە یارییەکەدا.

زیادبوونی تەختەی یاریکردنی سەر بەفر بۆ نەخشەی ڤیکێندی.

Image may contain: one or more people and people standingImage result for PUBG MOBILE 0.16.0 update"

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان