لە شارباژێڕ هیچ پزیشکێکی ژنان و منداڵبوون نییە


بەهۆی نەبوونی فەرمانبەر ٢٠ بنکەی تەندروستی لە شارباژێڕ داخراون، هیچ پزیشکێکی ژنان و منداڵبوون لە سنووری شارباژێڕ نییە، تەنانەت پێداویستی پاککرەوە لە بنکەکاندا نییە.

لە سنوری شارباژێڕ ٧٤ بنکەی تەندروستی لە گوند و ناحیە هەیە، بەڵام ئێستا بەهۆی نەبوونی فەرمانبەر ٢٠ بنکەیان داخراون.

ئاوات محمود، بەڕێوەبەری مەڵبەندی ئێشکگری چوارتا، لە لێدوانێکدا بۆ (خەڵك) ئاماژەی بە کێشەی بنکە تەندروستییەکانی شارباژێڕکرد، کە سەرەڕایی داخرانی ٢٠ بنکەیان، ئەو ٥٤ بنکەیەی دیکەش کە ماون بە دۆخێکی ناهەمواردا تێدەپەڕن، دەرمان و پێداویستی پزیشکی نییە یاخود زۆر کەمە، هیچ مەوادێککی پاککەرەوە لە بنکەکاندا نییە، پاسەوان و کارگوزار لە بنکەکاندا نییە.

کێشەی نەبوونی پزیشکی پسپۆڕیش یەکێکی دیکەیە لە کێشەی ناوەندە تەندروستییەکانی شارباژێڕ، دەڵێت “لە تونێلەکەی پێشڕەو بەو دیودا پزیشکێکی ژنان و منداڵ بوون نییە”.

کێشەی فریاکەوتن و فریاگوزاری هەیە، بەهۆی نەبوونی ئەمبوڵانس ساڵانە لە کونەماسی دەیان کەس گیان لەدەستدەدەن، لە کاتێکدا سنورەکە پاشماوەی جەنگی هەشت ساڵەی ئێران و عێراقە، لە زەویە کشتوکاڵییەکاندا مین هەیە، بەڵام فریاکەوتن لە ئاستی پێویستدا نییە، لە ماوەت ئەمبوڵانس هەیە، بەڵام شۆفێر نییە.

داوا لە وەزارەتی تەندروستیش دەکات، ئاوڕی جدی لە کەرتی تەندروستی شارباژێڕ بداتەوە، لەبەرئەوەی دۆخی بنکە تەندروستییەکانی ئەو سنورە بەرەو کارەسات دەچێت.

پارتی هۆكاری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاشكرادەكات
پێشت پارتی هۆكاری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاشكرادەكات
بارهەڵگرێك ژنێك دەكات بەژێرەوە و گیان لەدەست دەدات
دواتر بارهەڵگرێك ژنێك دەكات بەژێرەوە و گیان لەدەست دەدات
پەیوەندیدار