ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

خۆپیشاندەرانی عیراق “هەینی خۆڕاگری” ڕادەگەیەنن

خەڵك- بەشی هەواڵ
خۆپیشاندەران لە بەغدا و شارەكانی دیكەی عیراق وتافی “هەینی خۆڕاگری” بەرزدەكەنەوە و سەرەڕای ڕێگری و هێرشی هێزە ئەمنییەكان بڕیاریانداوە “بەردەوام بە ئەگەر 40 ساڵیش بخایەنێت”.

لە ماوەی هەفتەكانی ڕابردوودا بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە لە عیراق زیاتر لە 300 كەس كوژراون و بە هەزاران خۆپیشاندەری دیكەش بریندارن، بەڵام سەرەڕای ڕاگەیاندنی هەندێك چاكسازی لەلایەن حكومەتەوە، خۆپیشاندەران بڕیاریانداوە بەردەوام بن تاوەكو بەتەواوی حكومەت و سیستم و دەستووری وڵات دەگۆڕن و یاسای هەڵبژاردنی نوێ‌ پەسەند دەكرێت و كۆمسیۆنی نوێ‌ هەڵدەبژێردرێن.

لەگەڵ ڕاگەیاندنی “هەینی خۆڕاگری” لەلایەن خۆپیشاندەرانی عیراقیەوە، لە شەوی ڕابردووەوە تا بەیانی ئەمڕۆ هەینی 4 خۆپیشاندەر لە بەغدا كوژراون و لە نەجەف-یش مانگرتنی گشتی ڕاگەیەنرا.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لەگەڵ هەڵهاتنی خۆری بەیانی ئەمڕۆ هەینی، خۆپیشاندەران بە پۆل ڕوویان لە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەكان كردەوە بە جلوبەرگی خوێناوی و تۆزاویەوە و بە بەستنی كەمامە بۆ خۆپاراستن لە غازی فرمێسكڕێژی هێزە ئەمنییەكان و دروسمی ڕووخاندنی حكومەت دەڵێنەوە.

خۆپیشاندەرێك بەناوی (محەمەد سەعید یاسین) ڕایگەیاندووە، “هیچ شتێكمان نییە، نە خوێندنگە و نە نەخۆشخانەی باش، نە سامانێكی نەتەوەیی، چونكە سیاسیەكان هیچ نازانن جگە لە دزی و هەموو شتێكیشیان لە ئێمە دزی، بۆیە دەبێت ڕزگارمان ببێت لەو بەرپرسە گەندەڵانە و هیچ چارەسەرێكی دیكە نییە”.

هاوكات خۆپیشاندەرێكی دیكە، كە كەمامەی بەستووە وتویەتی، “ئێمە گەنجێكین هیچمان نییە، هیچ وەزیفە و مووچەیەكمان نییە، بۆیە ناڕۆین تەنانەت ئەگەر 40 ساڵیش بەردەوام بین”.

عێراق

بەغدا زانیاری نوێ لەسەر هێرشەكەی سەر سەربازگەی بەلەد بڵاودەكاتەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

شانەی مێدیایی ئەمنی عیراق لە راگەیەندراوێكدا زانیاری دا لەسەر هێرشكردنەسەر سەربازگەی بەلەد كە هێزە ئەمریكاییەكانی تێدا نیشتەجێن.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، دوو كاتیۆشا ئاڕاستەی سەربازگەی بەلەد كراون، بەڵام هێرشەكە هیچ زیانی گیانی و ماڵی نەبووە.

بەپێی هەواڵی ڕۆیتەرز شەوی ڕابردوو بۆردومانی سەربازگەی بەلەد كراوە لە عیراق.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بنكەیەكی تری ئەمریكاییەكان لە عیراق بۆردوومان كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرچاوە سەربازییەكانی عیراق، دوو مووشەك ئاڕاستەی بنكەی ئاسمانی بەلەد كرا كە هێزەكانی ئەمریكای تێدا جێگیركراوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی سەربازیی عیراقییەوە بڵاویكردەوە، دوو مووشەكی جۆری مۆرتەر ئاڕاستەی بنكەی ئاسمانی بەلەد كراوە بێ ئەوەی ئاماری قوربانیان ئاشكرابكەن.

بنكەی ئاسمانی بەلەد دەكەوێتە نزیك پارێزگای سەڵاحەدین و 80 كیلۆمەتر لە باكووری بەغدای پایتەختەوە دوورە و بەشێك لە هێزەكانی ئەمریكای تێدا جێگیركراوە.

ەمەش لەكاتێكدایە، ڕۆژی سێشەممە ڕابردوو پێنج مووشەك ئاڕاستەی بنكەی عەین ئەسەد كرا لە پارێزگای ئەنبار كە لەوێش بەشێك لە هێزەكانی ئەمریكا جێگیركراوە.

جێی ئاماژەیە، تا ئێستا ئەنجامدەرانی هێرشە مووشەكییەكان بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا ئاشكرا نەكراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كاتەكە بە گونجاو نازانێت
سەركردەیەكی ڕەوتی سەدر باس لە ڕێككەوتنی نێوان بەغدا و هەرێم دەكات

خەڵك- ئیدریس جەبار
سەركردەیەكی ڕەوتی سەدر پێیوایە، لەئێستادا كاتەكە گونجاو نییە بۆ ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیری خۆی بۆ چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكانی نێوان هەردوولا دەخاتەڕوو.

ڕیاز مەسعودی، ئەندامی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند”ئەوان لەئێستادا كاتەكە بە گونجاو نازانن بۆ ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، بەو پێیەی كار بۆ ئامادەكردنی بودجە دەكرێت، چونكە ترسی ئەوەیان هەیە، بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بەشێك لەو ڕێككەوتنە بۆ زامنكردنی چەند مافێكی دیاریی كراو لە بودجەدا بەكاربهێنن”، پشتیوانی ڕەوتەكەشی بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشە و ناكۆكییەكان لەنێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵ خستەڕوو.

بە وتەی مەسعودی”هەرێمی كوردستان كۆڵەكەیەكی سەرەكییە لە پرۆسەی سياسى عیراق، پەیوەندییەكانیش بەپێی پەرەنسیپەكانی دەستور لەنێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵدا دیاریی كراوە، ئەمەش بڕیاری عیراقی پتەودەكات، بەڵام تا هەموو كێشەكان چارەسەر دەكرێن لەڕووی هەناردەكردنی نەوت و ناوچە جێناكۆكەكانی تایبەت بە ماددەی 140، لەگەڵ مەرزە سنورییەكان، مافە داراییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، كۆمەڵێك كێشە هەن پێویستە بەشێوەی ڕێككەوتنی كۆتایی چارەسەر بكرێن لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی، تا لاپەڕەی كێشە سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی و ئیدارییەكان دابخەین، و لێوە هەنگاو بەرەو وڵاتێكی ئارام و سەقامگیر هەڵبنێن كە تێیدا هەموان پێكەوە لەژێر یەك بنمیچدا ژیانێكی ئاشتیانە بەسەر ببەین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان