ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ژمارەیەك گومانلێكراو لە باكووری كەركوك دەستگیركران

خەڵك – بەشی هەواڵ

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە: لە هەڵمەتێكی هێزە ئەمنییەكاندا لەزنجیرە چیاكانی كانی دومەڵان لەباكوری كەركوك ژمارەیەك تیرۆریست دەستگیركران و چەند بۆمبێكیش پووچەڵكرانەوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 14/11/2019 مەفرەزەكانی تیپی شەشی پۆلیسی فیدڕاڵی و هێزەكانی حەشدی شەعبی و عەشایەری، بەپشتیوانی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عیراق هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان لە ناوچەكانی باكووری كەركوك دەستپێكردووە و بە تایبەت لە زنجیرە چیاكانی كانی دومەڵان، لەو هەڵمەتەشدا هێزە ئەمنییەكان توانیویانە سێ گومانلێكراو دەستگیربكەن و سەرجەم مۆڵگەكانی تیرۆریستان لەو ناوچەیە خاپوور بكەن.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق ئەوەشیخستووەتەڕوو، هەر لەو هەڵمەتەدا هێزە ئەمنییەكان لەقوڵایی زنجیرە چیاكانی كانی دومەڵان تونێلێكیان دۆزیوەتەوە كە لەشێوەی ئەشكەوتدا بووە و درێژییەكەی 75 مەتر بووە و بە تەواوەتی خاپووریان كردووە.

کوردستان

كارەبای سلێمانی چەند گەڕەكێك لە بەستنی پێوەری زیرەك ئاگادار دەكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی بەستنی پێوەری زیرەك، كە بریتیە لە ناساندنی پێوەرەكە بە ماڵەكە (Linking) لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بە تایبەتی گەڕەكەكانی بەكرەجۆ، سەرچنار، شەهیدانی سەرچنار، گردی سەرچنار، داوا لە دانیشوانی ئەو‌ گەڕە‌كانە دەكەین، كە هاوكاری تیمەكان بن بە پێدانی (پسوڵەی كارەبا)ی ماڵەكەیان و ئاسانكاریان بۆ بكەن تا پڕۆسە‌كە ئەنجام دەدەن، ئەوەش تەنیا بۆ ناساندن و كاركردنی پێوەرەكەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دڵنیاین هاووڵاتیان لەبەستنی پێوەرەكە هاوكاربوون و لەمەشدا هاوكاریان دە‌بن، چونكە ئەو‌ پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبا لە كوردستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

(خەڵك) مەترسییەكانی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراق لە كەركوك ئاشكرا دەكات

خەڵك-تەنیا هەورامی

بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی بزوتنەوەی ئیسلامی ڕٍایدەگەیەنێت، لە پەڕلەمانی عیراق پیلانێكی زۆر گەورە بەڕێوەیە دژی كورد.

حەسەن شیخانی بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی بزوتنەوەی ئیسلامی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێستا لە بەغدا نەیارانی كورد لە بەغدا بە دوو ڕیتم كار دەكەن، یەكەم پشێوێ لەناوچە دابڕاوەكان و چۆڵكردنی كوردنیشینان لەو ناوچانە، دووەم بەناوی هەمواركردنەوەی دەستور دەیانەوێ دەسەڵاتەكانی هەرێم كەم بكەنەوە و لەمانە مەترسیدارتر هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنە.
وتیشی”بیرمان نەچێت كورد لە كاتی نووسینەوەی ڕەشنووسی دەستووردا لەوپەری هێزدا بوو، توانی هەندێك لە مەرجە چارەنووسازەكانی گەلەكەمان بچەسپێنن لە دەستوری عیراقدا، دیارە هەمواركردنەوەی دەستور ویستی پێكهاتەی عەرەبە بەتایبەت و توركمان كەمتر بەمەبەستی كەمكردنەوەی كورسیەكانی كوردە لە پارێزگای كەركوك و ناوچە دابڕینراوەكان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەوان مەبەستیانە هەر پارێزگایەك بكرێتە چەند بازنەیەك بۆ دابەشبوونی دەنگەكانی كورد، لای هەموومان ئاشكرایە لەو هەڵبژاردنانەی كە عیراق یەك بازنەیی یان بازنەیەكی داخراو بوو، كورد زۆرترین كورسی بەدەستهێنا بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەكاتی هەمواركردنەوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكاندا كە سیستمی یەك بازنەیی بوو، كورسیەكانی ناوچە دابڕاوەكان زۆر كەمی كرد، بۆیە پەنا دەبەن بۆ سەدەها پسپۆری بیانی و ناوەوە بۆ هەمواركردنەوەكەی دەستوور.
ڕوونیشیكردەوە، ئەگەر كورد یەكڕیز نەبێت لە پەڕلەمانی عیراق، پیلانێكی زۆر گەورە بەڕێوەیە لە دژی كورد بۆ ناوچە دابرێنراوەكان، ئەگەر فراكسیۆنە كوردییەكان یەك هەڵوێست نەبن بۆ وەستانەوە دژی و ڕێپێوانی جەماوەری نەكرێ وەك ساڵی ٢٠٠٨ كەنزیكەی ٢٨ شەهیدمان دا بەیاسا و دەستور نیوەی خاكی كوردستان دەدۆرێنین.
ئاشكراشیكرد، پێشبینی دەكرێت كورسییەكانی كورد لە كەركوك هەشت كورسین لە كۆی دوانزە كورسی، دادەبەزێت بۆ دوو یان سێ كورسی، ئەم كارە وردكاری زۆری تێدا كراوە بە شێوازێك ڕۆژێك دێت كورد خۆی داوا دەكات ماددەی ١٤٠ جێبەجێنەكرێ .

شێخانی ڕاشیگەیاند، ئەم پڕۆژە یاسایە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمارەوە پێشنیاز كراوە چۆن دكتۆر بەرهەم واژووی لەسەر كردووە ڕەوانەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كراوە و ئەوانیش بە دەستكاریەوە ڕەوانەی پەڕلەمانی عیراقی دەكەن بۆ دەنگدان لەسەری و پەسەندكردنی، بەڵام ئەو ڕاویژكارە كوردانەی سەرۆك كۆمار هیچ یاداشتێكیان نەنووسیوە بۆ سەرۆك كۆمار لەسەر مەترسییەكانی ئەم یاسایە یان هەر نەیانخوێندوەتەوە.

حەسەن شیخانی بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی بزوتنەوەی ئیسلامی

حەسەن شیخانی بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی بزوتنەوەی ئیسلامی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە هەولێر ئەگەرێكی دوورە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

قائیمقامی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دەوام لە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاساییە.

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەك شەممە دەوام لە فەرمانگەكانی حكومەت ئاساییەو ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆش ئەگەرێكی دوورە.

وتیشی”ئەگەر هاووڵاتیان پابەندنەبن، ناچاردەبین ڕێكارەكان توندتر بكەینەوە، كە ئەگەری قەدەغەی هەیە هاتوچۆ وەك بژاردە بەكاربێنین”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر بەڕێژیەیەكی بەرچاو زیادی كرد و بەو هۆیەشەوە تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان دواخرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان