ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ژنێك پۆستی سەرۆكی پۆلیڤیای وەرگرت

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای هەڵهاتنی سەرۆكی پۆلیڤیا بۆ مەكسیك، ژنێك لەجێگەی سەرۆكی ئەنجومەنی پیرانی ئەو وڵاتە پۆستی سەرۆكی ئەو وڵاتەی وەرگرت.

دوای ئەوەی بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەكانی وڵاتەكەی ئیڤۆ مۆرالیس سەرۆكی پۆلیڤیا دەستبەرداری پۆستەكەی بوو و بەرەو مەكسیك هەڵهات، هەر چەندە بەپێی دەستووری ئەو وڵاتە دەبوو سەرۆكی ئەنجومەنی پیرانی جێگەی بگرێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناوبراویش دەستەبەرداری پۆستەكەی بووبوو، ژنێك بەناوی جيانین ئانیز ئەندامی ئەنجومەنی پیران بەسەرۆكی وڵات دیاری كرا و سوێندی یاسایی خوارد.

بەپێی دەستوور دوای سوێندخواردنەكەی، جيانین ئانیز ماوەی 90 ڕۆژی لەبەردەم دەبێت بۆ بەڕێوەبردنی كاروباری وڵات و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت.

جیهان

هێرشی حەفتەر بۆ سەر تەرابلوس دەستیپێكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای ڕاگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنی شاری تەرابلوس لەلایەن خەلیفە حەفتەرەوە، سوپای نیشتیمانی لیبیا بەرەو دەروازەی شاری تەرابلوسی پایتەختی لیبیا جوڵا، بەڵام تائێستا نەیتوانیووە دەستی بەسەردابگرێت.

ماڵپەڕی”Washington Times” لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەیكرد بە ڕووبەڕووبونەوەی چەكداری نێوان خەلیفە حەفتەر و چەكدارانی سەر بە فائیز سەراج كە بە”ویفاقی نیشتیمانی” ناسراون و لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دانپێدانراوە.

دوای كوژرانی قەزافی لە ساڵی 2011 دا، لیبیا دابەشبوو بۆ دوو بەش، یەكەمیان حكومەتێكی بێهێز لە تەرابلوس كە لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پشتیوانی دەكرێت و دەسەڵاتێكی دیكە لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەدا.

چەكدارێكی سەر بە هێزەكانی خەلیفە حەفتەر

میدیای سەر سوپای نیشتیمانی لیبیا ڕایگەیاند، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیایان لە ئاسمانی شارۆچكەی “عین زەهرا”دا خستووەتەخوارەوە و توانیویانە بنكەیەكی سەربازی گەورە لە نزیك شاری تەرابلوس كۆنترۆڵبكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

داخستنی ئەنجەرلیك پەیوەندییەكانی ئەنقەرە و واشنتن زۆرتر ئاڵۆز دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

توركیا بەنیازە ڕێوشوێنی نوێ لە دژی ئەمریكا بگرێتەبەر ئەوەش وەڵامدانەوە دەبێت بۆ ڕێوشوێنەكانی ئەمریكا دژی ئەنقەرە.

چاودێرانی سیاسی، پێَشبینی ئاڵۆزبوونی زۆرتری پەیوەندییەكانی ئەنقەرە و واشنتن دەكەن لە حاڵی جێبەجێكردنی هەڕەشەی داخستنی بنكەی ئەنجەرلیك.

بەگوتەی ژمارەیەك چاودێری سیاسی، تێكچوونی زیاتری پەیوەندییەكانی ئەنقەرە و واشنتن كاریگەری گەورەی لەسەر ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەبێت، بەتایبەت هاوكات لەگەڵ پەرەسەندنی ناكۆكییەكانی واشنتن لەگەڵ تاراندا.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند، توركیا دەتوانێت بنكەی سەربازی ئەنجەرلیك بە ڕووی هێزی ئاسمانی ئەمریكادا دابخات، بەرامبەر بە هەڕەشەی سزادان و ناساندنی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان.

ئەردۆغان لە چاوپێكەوتنێكدا ئاماژەی بەوەكرد، بنكەی ئەنجەرلیك دادەخەن، ئەگەر پێویستی كرد و بەدڵنیاییەوە ئەو دەسەڵاتەشیان هەیە.

ئاژانسی هەواڵی “ڕۆیتەرز” بە ئاماژەكردن بە لێدوانەكەی سەرۆكی توركیا باسی لەوەكردووە، كە ئەردۆغان هەڕەشەی ڕاگرتنی كاركردنی بنكەی ڕاداری “كوارسیك”ی كردووە و وتویەتی”ئەگەر سزاكان جێبەجێ‌ بكرێن، ئەو كارە دەكەین”.

سەرۆكی توركیا پێشنیازی ئەوەشی بۆ پەرلەمانی وڵاتەكەی كردووە، ڕووداوی كوشتنی هندییە سورەكان وەك”جینۆساید” بناسێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەردۆغان هەڕەشەی داخستنی بنكەی ئەنجەرلیك دەكات

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆكی توركیا هەڕەشەی داخستنی بنكەی لەشكری ئەنجەرلیك دەكات.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند بنكەی ئەنجەرلیك كە ئەمریكاییەكان بەكاری دەهێنن، لەكاتی پێویستدا دایدەخەن، لەوبارەیەوە گفتووگۆ دەكەین.

هەڕەشەی ئەردۆغان بۆ داخستنی بنكەی ئەنجەرلیك كە بنكەیەكی گەورەی لەشكرییە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و لەلایەن ئەمریكاییەوە بەكاردەهێنرێت، لەكاتێكدایە كە پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات تادێت ئاڵۆزتر دەبێت.

بەپێی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییە ڕۆژئاواییەكان، لەنێو بنكەی ئەنجەرلیك چەكی ناوەكی ئەمریكایش بوونی هەیە، بۆیە تێكچوونی پەیوەندییەكانی واشنتن و ئەنقەرە نیگەرانی دروستكردووە.

هەڕەشەكانی ئەردۆغان بۆ داخستنی بنكەی ئەنجەرلیك لەبەرامبەر چەند ڕێوشوێنێكی كۆنگرێسی ئەمریكایە بۆ سەپاندنی سزا و ناساندنی جینۆسایدی ئەرمەنەكان و هەڵوێستیان لە پشتیوانی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان