ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

هیومان ڕایتس وۆچ: پێویستە هێزە ئەمنییەكانی عیراق دادگایی بكرێن

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی بواری مافەكانی مرۆڤ داوا لە حكومەتی عیراق دەكات لێپرسینەوە و دادگایی هێزە ئەمنییەكان بكات.

ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ تایبەت بەمافەكانی مرۆڤ، لەڕاپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، هێزە ئەمنییەكانی عیراق هێرشیان كردووەتە سەر فریاگوزار و ئەو كەسانەی بەهانای خۆپیشاندەرانەوە چوون و یارمەتیان پێشكەش كردوون لەمیانی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەكان و هێزە ئەمنییەكان فیشەك و غازی فرمێسكڕێژیان بەرامبەر فریاگوزارەكان و چادرەكانیان بەكارهێناوە و بەهۆیەوە فریاگوزارێك گیانی لەدەستداوە.

لەوبارەیەوە سارە لیا ویتسن بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاند: فریاگوزارەكان بوونەتە قوربانی بەكارهێنانی هێزی زیاد لەپێویستی دەوڵەت لە عیراقدا.

هیومان ڕایتس وۆچ داوایكردووە، پێویستە لەسەر حكومەتی عیراق زامنی لێكۆڵینەوەیەكی سەربەخۆ بكات لەهەر حاڵەتێكی گیان لەدەستدان لەسەردەستی هێزە ئەمنییەكان بە یارمەتی پسپۆڕانی نێودەوڵەتی ئەگەر پێویست بكات.

عێراق

سەرۆكایەتی پەڕلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆدەبنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری یەكەمی سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات، كە سبەینێ‌ لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆدەبنەوە و دەشڵێت: “پێشنیارەكان دەربارەی یاسای هەڵبژاردنەكان یەكلایی دەكرێنەوە”.

نووسینگەی حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری سەرۆكی فراكسیۆنەكان كراوە، كە سبەینێ‌ سێ‌ شەممە كەعبی سەرۆكایەتی لیژنەی یاسایی و نوێنەرایەتی كوتلە سیاسیەكان دەكات بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر پێشنیاری كوتلەكان دەربارەی پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنەكانی پەڕلەمانی عیراق.

ڕاشیگەیاندووە، لە كۆبوونەوەی سبەینێ‌ پێشنیاری كوتلەكان یەكلایی دەكرێتەوە و وتوشیەتی، “پێویستە بگەینە ڕێككەوتن لەسەر پڕۆژە یاسایەكی دادپەروەرانە، كە جێبەجێ‌ كردنی ئاسان بێت و بتوانێت وەڵامدەرەوەی پێشنیاری هاووڵاتیان بێت”.

جێگری یەكەمی سەرۆكی پەڕلەمان جەختیشی كردۆتەوە لەسەر دیاری كردنی گرنتی پێویست بۆ پاك بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان و ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان لە ماوەیەكی كورت و دیاریكراودا.

بەپێی بەیاننامەكە، حەسەن كەعبی ڕاشیگەیاندووە، كە پێویستە پەلە بكرێت لە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساكە، كە خواست و داواكاری هاووڵاتیان بهێنێتەدی و هەموو ئەو كێشانە چارەسەر بكرێت، كە لەسەر پڕۆژە یاساكە هەن و لەم هەفتەیەدا بتوانرێت دەنگی لەسەر بدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سیستانی لە چەند وێنەیەكی نوێدا دەركەوت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای ساڵیادی دووەمی سەركەوتن بەسەر داعش، مەرجەعی باڵای ئاینی لە عیراق، چەند وێنەیەكی نوێی بڵاودەبێتەوە، كە پێشوازی لە بریندارەكارەكانی سوپای عیراق دەكات لە پارێزگەی نەجەف.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سەرچاوەیەكی نزیك لە سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینی لە عیراق، بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاندووە، “وادەكە پێشتر دیاریی نەكرابوو، تا ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای ئاینی پێشوازی لە بریندارەكانی سوپای عیراق بكات، بەڵكو بەشێوەیەكی ڕێكەوت و لەدایكبووی ئەو ساتە بوو”.

بە وتەی سەرچاوەكە، “نووسینگەی سیستانی لە نەجەف، بەخێرایی ڕەزامەندی سیستانی وەرگرن بۆ چاوپێكەوتنەكە، ئەمەش ڕێز و پێزانینی گەورەی مەرجەعیەتی باڵا دەردەخات بۆ دامەزراوەی سەربازی عیراقی و سەربازە دلێر و نەبەردەكانی، كە ڕێزگرتن لە گیانبەخشین و قوربانیدانیان بۆ نیشتمان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح سەرۆكایەتی دەكات
ماوەی دەستووريی حكومەتی كاربەڕێكەر كۆتایی دێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆكایەتی وەزیرانی عیراق، كۆتایی ماوەی ئەركی حكومەتی كاربەڕێكەر ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە، وەلیم وەردە، وتەبێژی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە لیدوانێكیدا ڕایگەیاندووە”حكومەت بەپێی یاسا ناچار دەبێت ئەركەكانی ئەنجوومەنی وەزیران ڕادەستی بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆمار بكات، گەر لەماوەی سێ‌ ڕۆژی داهاتوودا ڕێككەوتن لەسەر كاندیدێك نەكرێت بۆ سەرۆكایەتی حكومەتی داهاتوو”.

بە وتەی وەلیم وەردە، “دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران بەشێوەیەكی ئاسایی سازدەكرێت لە چوارچێوەی ماوە دەستووريی و یاسایى”.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەو بارەیەوە، (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد بە سەعد حەدیسی، بەرپرسی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، بەڵام پەیوەندییەكان بێ‌ وەڵام بوون.

لە مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردووەوە، خۆپیشاندان بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتووەتەوە و تێیدا خۆپیشاندەران داوای چاكسازیی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و فەراهەمكردنی هەلی كار و باشتركردنی خزمەتگوزارییەكانیان كرد، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی داواكاریی خۆپیشاندەرانیش، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە كۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو، ناچار بوو دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە سەرۆكایەتی وەزیران ڕابگەیەنێت و لە سەرەتای ئەم مانگەشدا، نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەی لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان