ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

بەرشلۆنە هەوڵی ئیمزاکردنی دوو بۆند دەدات و ناچارە بەرامبەر یوڤانتۆس بوەستێتەوە !

خەڵک سپۆرت

سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنە لە دوو جەمسەرەوە هەوڵی گواستنەوەی یاریزانان دەدات و ناچارە بۆ پێکانی ئامانجەکانی بەڕووی یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵیدا بوەستێتەوە.

ڕۆژنامەکانی “زە سەن و دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی ئاشکرایان کردووە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠دا ویلیانی بەرازیلی بۆندەکەی لەگەڵ یانەی چێڵسی ئینگلیزی کۆتایی دێت و دەتوانێت بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەیەکی ترەوە بکات، لەئێستاشدا هیچ هەنگاوێک بە ئاڕاستەی نوێکردنەوەی بۆندەکەی نەنراوە و ئەگەر هەیە ماڵئاوایی لە خولی ئینگلتەرا بکات.

یانەکانی یوڤانتۆس و بەرشلۆنە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ویلیانی ٣١ ساڵ دەست پێکردووە، یانە ئیسپانیەکە لە هاوینی ڕابردو بۆندی فەرمیان پێشکەش کردووە و سەرکەوتوو نەبوون، بۆیە شارەزایانی میریکاتۆ پێیان وایە لە هاوینی ٢٠٢٠ و لە گفتوگۆکاندا بارسا پێشەنگی لە یوڤانتۆسی ڕکابەری دەگرێت.

لەلایەکی ترەوە یانەی بەرشلۆنە ئامادەکاری بۆ کڕینی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی ڕێدبول سالزبۆرگی نەمساوی دەکات، بەڵام کێشەی یانە کەتەلۆنیەکە لەو نرخەدایە کە ئیدارەی یانەی فرۆشیار لەسەر یاریزانەکە دیاری کردووە و زیاترە لە (١٠٠ ملیۆن یورۆ).

هالاندی ١٩ ساڵ تائێستا گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایە بە تۆماری حەوت گۆڵ لەکۆی ئەو ڕووبەڕوبونەوانەی بەشداری تێدا کردوون.

جیهانی

مۆرینیۆ سێ پلانی داڕشتووە و بۆ دووەم جار لە دەرگای ڕیاڵ مەدرید دەدات

خەڵک سپۆرت

جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالی بەهۆی پێکانی هاری کەینەوە ڕووبەڕوی کێشەی تاکتیکی بووەتەوە لەپێگەی هێرشبەری سەرەڕمدا و سەرچاوەیەکی ئیسپانی دووپاتی دەکاتەوە، ڕاهێنەری ناوبراو داوای دوو یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی کردووە.

هاری کەینی هێرشبەری ئینگلیزی یانەی تۆتنهام دووچاری پێکان هاتووە و بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە ماوەی چوار مانگ لەیاریکردن دادەبڕێت، ئەوەش دەرگا بەڕووی جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالی ڕاهێنەری یانەکەدا دەکاتەوە داوای دابینکردنی هێرشبەرێکی شوێنگرەوە بکات.

بەپێی زانیارییەکانی “ئۆکەی دیاریۆ”ی ئیسپانی، مۆرینیۆ داوای گواستنەوەی لوکا یوڤیچی سڕبی لە ڕیاڵ مەدرید کردووە، بەڵام ئیدارەی یانە لەسەر ڕاسپاردەی زینەدین زێدان داواکارییەکەیان ڕەتکردۆتەوە و پێیان ڕاگەیاندووە، کە هەوڵدان بەو ئاڕاستەیە بێسودە و بەنیازنین دەستبەرداری هێرشبەرە نوێیەکەیان ببن.

لێرەوە پورتوگالیە ناودارەکە ئاراستەی لە یوڤیچەوە بۆ ویلیان جوزێی بەرازیلی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ سۆسیداد گۆڕیوە، یانە ناودارەکەی شاری لەندەن بۆ ئەم مەبەستە بڕی ٥٠ ملیۆن یورۆیان پێشکەش کردووە و یانە ئیسپانیاکەش داوی بڕی ٧٠ ملیۆنی نرخی شکاندنی گرێبەستەکەی دەدەن، ئەگەر بێتو گفتوگۆکانیش نەگەنە ئەنجام ئەوا دووبارە مۆرینیۆ لەدەرگای یانەی شاهانە دەداتەوە.

ئۆکەی دیاریۆ جەخت لەوە دەکاتەوە، کە لەحاڵی شکستهێنانی بۆندی ویلیان جوزێ ڕاستەوخۆ مۆرینیۆ داوای گواستنەوەی ماریانۆ دیازی هێرشبەری یەدەگی ڕیاڵ مەدرید دەکات، ئەم گواستنەویەش لەلایەن زێدانەوە ڕێگەپێدراوە و ئەگەری ئیمزاکردنی زۆرە بەپێچەوانەی بۆندی پێشکەشکراو بەرامبەر تواناکانی لوکا یوڤیچ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا (یەک شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ کێبڕکێی یانەکانی ئەوروپا لە خولەکانی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و فەرەنسا و ئیسپانیا بەردەوام دەبێت و چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان ئەمانەن:

خولی ئیسپانیا

ئەتلەتیکۆ مەدرید – لیگانێس  (٢:٠٠)

سێلتا ڤیگۆ – ئیبار (٤:٠٠)

خیتافی – ڕیاڵ بیتیس (٦:٠٠)

ڕیاڵ سۆسیداد – مایۆرکا (٨:٣٠)

بەلەد وەلید – ڕیاڵ مەدرید (١١:٠٠)

خولی ئیتاڵیا

ئینتەرمیلان – کالیاری (٢:٣٠)

پارما – ئودینێزی (٥:٠٠)

هیلاس ڤیرۆنا – لیچی (٥:٠٠)

سامپدۆریا – ساسولۆ (٥:٠٠)

ڕۆما – لازیۆ (٨:٠٠)

ناپۆلی – یوڤانتۆس (١٠:٤٥)

خولی ئەڵمانیا

ڤێردەربریمەن – هۆفنهایم (٥:٣٠)

بایەرلیڤەرکوزن – فۆرتونا دوسڵدۆرف (٨:٠٠)

خولی فەرەنسا

لیۆن – تولوز (٥:٠٠)

نانت – بۆردۆ (٧:٠٠)

لیل – پاریس سانت جێرمان (١١:٠٠)

جامی یەکێتی یانەکانی ئینگلتەرا

مانچستەر سیتی – فولهام (٤:٠٠)

ترانمێر ڕۆڤەرز – مانچستەر یونایتد (٦:٠٠)

شروسبێری تاون – لیڤەرپوڵ (٨:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

بایرن میونشن بەبردنەوە لە شالکە لە لوتکەی ڕیزبەندی بۆندزلیگ نزیک بووەوە

خەڵک سپۆرت

لەمیانی ڕووبەڕوبونەوەکانی هەفتەی (١٩)ی خولی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونشن شالکەی ڕکابەری گۆڵباران کرد.

لەتایمی یەکەمدا بایرن میونشن لەهەموو ڕووەکانەوە باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی شەش ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد، لەکۆتا خولەکیشدا (خولەکی ٤٧) تۆماس مولەر گۆڵی دووەمی تۆمار کرد، بەم دوو گۆڵەش تاڕادەیەک کێبڕکێی نێوان شین و سوری ئەڵمانیایان خامۆش کرد.

لەتایمی دووەمدا چاوەڕوانی گەڕانەوەی یانەی شالکە دەکرا، بەڵام ئەستێرە هۆلیودیەکانی بایرن ڕێگەی گەڕانەوەیان بە یانەی میوان نەدا و لە خولەکی (٥٠) لیۆر گۆریتزکا گۆڵی سێیەمی تۆمار کرد.

پلانی هێرشبەری هانز فلیکی ڕاهێنەری بایرن لەم سنورەدا نەوەستا و لە خولەکەکانی (٥٨ و ٨٩) گۆپڵی چوارەم و پێنجەمیان لەڕێگەی تیاگۆ ئالکانتارا و سێرج گنابریەوە تۆمار کرد و یارییەکە هەر بەو ئەنجامە کۆتایی هات (٥ – ٠).

لەمیانی یارییەکانی هەفتەی (١٩) و بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو یانەی لایپزیگ بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بەرامبەر ئینتراخت فرانکفۆرت دۆڕاندنی تۆمارکرد و ڕێژەی خاڵەکانیان لە (٤٠)دا وەستایەوە، بایرن بە بردنەوە لە شالکە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە ٣٩ و حاڵی حازر جیاوازی نێوان یەکەم و دووەمی ڕیزبەندی تەنها خاڵێکە.

ئەنجامەکانی تریش بەم شێوەیە بوون:

ئینتراخت فرانکفۆرت ٢ – ٠ لایپزیگ

فرایبۆرگ ٠ – ٢ پادربۆرن

ڤۆلفسبۆرگ ١ – ٢ هێرتا بەرلین

مونشنگلادباخ ٣ – ١ ماینز

یونایۆن بەرلین ٢ – ٠ ئۆگسبۆرگ

بایرن میونشن ٥ – ٠ شالکە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان