ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سەرچاوەیەك بۆ (خەڵك): خۆپیشاندەران بەندەری ئوم قەسریان داخستەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، خۆپیشاندەران لە پارێزگەی بەسرە، بۆ جاری دووەم دەروازەكانی بەندەری ئوم قەسرییان داخست كە بە شادەماریی هاوردنی شتومەك و كاڵا و خواردن دەرمان لە عیراقدا دادەنرێت.

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە پارێزگەی بەسرە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند”خۆپیشاندەرانی پارێزگەی بەسرە، سەرلەئێواری ئەمڕۆ دەروازەكانی بەندەری ئوم قەسریان لە باشووری وڵات داخستەوە”.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە كە نەیویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات”خۆپیشاندەران جارێكی تر خێمەیان لەبەردەم دەروازەكان هەڵدا و مانگرتنیان دەستپێكرد، ئەم مانگرتنەش وەك ناڕەزاییە بەرانبەر بە ڕێكەوتنی نێوان پارێزگار و سەرۆك هۆزەكان كە لە جاری پێشوودا لێوەی خۆپیشاندەران ڕێگەیان بە كردنەوەی دەروازەكانی بەندەری ئوم قەسر دابوو”.

ماوەیەك لەمەوبەر خۆپیشاندەران دەروازەكانی بەندەری ئوم قەرسیان لە باشووری بەسرە داخست و تەنیا ڕێگەیان بە هاتنەناوەوەی دەرمان و خۆراك دەدا، بەر لەوەی پاشەكشە بكەن.

عێراق

خۆپیشاندەران ماڵی سوودانیان سووتاند

خەڵك –بەشی هەواڵ

رۆژەكانی وادەی دیاریكراو بۆ دەستنیشانكردنی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەرەو كۆتایی دەچن و تەنها باس لە محەمەد شەیاع سوودانی دەكرێت، ئەویش ماڵەكەی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سووتێندرا.

دوای دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، حیزب و لایەنەكان لە هەوڵی دیاریكردنی كاندیدی نوێن، توانیان محەمەد شەیاع سوودانی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا و كادری حیزبی دەعوە كە چەند رۆژ لەمەوبەر دەستلەكاركێشانەوەی لە حیزبەكەی و فراكسیۆنەكەی ڕاگەیاند، دەستنیشان بكەن.

لای خۆیانەوە خۆپیشاندەران سوودانی بۆ سەرۆك وەزیران ڕەتدەكەنەوە پێیانوایە كەسێكی گەندەڵ و حیزبییە و لە ماوەی رابردوو پەرلەمانتار و وەزیر بووە، بۆیە شەوی ڕابردوو ماڵەكەی لە شاری عەمارە سووتێندرا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران: هێرشمان نەكردووەتە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران تۆمەتەكانی واشنتۆن لە بارەی ڕۆڵی وڵاتەكەی لە هێرشی سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عیراق ڕەتدەكاتەوە.

عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی وتەكانی مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند:”تۆمەتباركردنی تاران بە هێرشكردنە سەر كۆمپانیای ئارامكۆ و ئەو هێرشانەی كراونەتە سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عیراق، تەنیا بانگەشەیەكی بێبنەمایە و لە داهاتووشدا ئەو ڕاستییە بۆ ئەمریكییەكان دەردەكەوێت، كە لەو تۆمەتباركردنەی ئێران هەڵەبوون”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی، تاران باش دەزانێت “ئاسانترین كار بەلای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە تۆمەتباركردنی ئێرانە”.

لە ماوەی ڕابردوودا بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە نەینەوا، ئەنبار و سەڵاحەدین هێرشی مووشەكی كرایە سەر و چەند جارێكیش مووشەك لە نزیك باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا كەوتەخوارەوە و لەو بارەیەشەوە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، پەیامی ڕوونیان داوەتە تاران ئەگەر ئەو وڵاتە یان هاوپەیمانەكانی هێرش بكەنەوە سەر بەرژەوەندییەكانی واشنتۆن لە عیراق بە توندی بەرپەرچیان دەدەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

چەند سیناریۆیەك بۆ دۆخی عیراق لە ئارادایە و مەترسی شەڕی ناوخۆ هەیە

خەڵك – بەشی هەواڵ
چاودێرێكی سیاسی لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشكەشكردنی ناوێك بۆ سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق لە ئێستادا ڕەنگە دۆخەكە زیاتر ئاڵۆز بكات و تەوژمی سەدر و شەقام و هەندێك لایەنی دیكە دژی بوەستنەوە، دەشڵێت: “دۆخی عیراق ناجێگیرە و زیاتر لە سیناریۆیەك هەڵدەگرێت، شەڕی ناوخۆش یەكێكە لە ئەگەرەكان”.

ئەبوبەكر عەلی، چاودێری سیاسی لە هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دۆخی عیراق لە چارەنووسێكی نادیاردایە و زیاتر لە سیناریۆیەك هەیە بۆ دۆخەكە و ئەگەرەكانی كراوەیە، هەر لە ماندووبوونی خۆپیشاندەران یان جۆرێك ڕێككەوتن لەگەڵیان، كە ئەمە ئەستەمە.

وتیشی، “پینە و پەڕۆكردن و سەركوتكردنی خۆپیشاندانەكان تەنانەت پاشەكشە پێكردنیان لە گۆڕەپانەكان، ئەو ئەگەرانەن ڕەنگە لە عیراق ڕووبدەن، جگە لەوەش ئەگەری دروست بوونی گەڕێكی دیكەی شەڕی ناوخۆش دەكرێت”.

ڕاشیگەیاند، دیاریكردنی ناوێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق كێشەكە چارەسەر ناكات و ڕەنگە دۆخەكە زیاتر ئاڵۆز بكات، چونكە شەقام و تەوژمی سەدریەكان و هەندێك لایەنی دیكە دژی دەوەستنەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كاندیدكردنی ناوێك لە ئێستادا جۆرێك لە سەپاندنی لێ وێنا دەكرێت، بەڵام ڕۆڵی مەرجەعیەت گرنگە، ئەگەر بەدەر لەشەقام هەڵوێستی سێهەمی هەبێت، هێشتا ئاسان نابێت دیاریكردنی كەسێك لە نوخبەی سیاسی ئێستا و بەدڵی شەقام و ئەو هێزە سیاسیانەی دەیانەوێت سوود لە شەقام وەربگرن.

دوابەدوای دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پۆستەكەی لە 1ی ئەم مانگە و دواتر پەسەند كردنی لەلایەن پەڕلەمانەوە، بەپێی ماددەی 76ی دەستووری عیراق ماوەی 15 ڕۆژ لە بەردەم سەرۆك كۆماردایە بۆ دیاری كردنی كەسێكی دیكە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، بەڵام بەهۆی ئەو مەرجانەی خۆپیشاندەران دیارییان كردووە بۆ كەسایەتی شەرۆك وەزیرانی نوێ‌، دیاری كردنی سەرۆك وەزیران ئەستەم بووە و تەنها تا 16ی ئەم مانگەش كات لە بەردەم بەرهەم ساڵح ماوە.

بەپێی ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی عیراق بڵاوبۆتەوە، لە ئێستادا محەمەد شیاع سۆدانی، وەزیری پێشووتری بارزگانی عیراق خۆی كاندید كردووە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی نوێ‌ و وەك دەوترێت، “لەلایەن كوتلەی فەتح-ی هادی عامری و دەوڵەتی یاسای نوری مالكی-یەوە پشتیوانی لێ‌ دەكرێت و دوێنێ‌-ش سۆدانی لە تویتەری خۆی ڕایگەیاند، كە بۆ ئەوەی كاندیدێكی بێ‌ لایەن بێت لە حزبی دەعوە و دەوڵەتی یاسا دەستی لەكار كێشاوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان