ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

هاوپەیمانی نەسر بۆ (خەڵك): پێویستە سیستمی سیاسی بگۆڕدرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی نەسر كە لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراقەوە سەركردایەتی دەكرێت پێیوایە، ئەو چارەسەرانەی تائیستا لەلایەن حكومەتەوە پێشكەشكراون سەركەوتوو نیین، چونكە عیراق لەئێستادا نەك هەر تەنیا پێویستی بە گۆڕینی ڕوخسارەكانە، بەڵكو پێویستی بە گۆڕینی سیستمی حوكمڕانییە.

نەدا شاكر جەودەت، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نەسر، لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند”تائێستا ئەو چارەسەرانەی لەلایەن حكومەتەوە پێشكەشكراون سەركەوتوونیین، چونكە ناكرێت خۆپیشاندەران چاوەڕوانی ئەو چارەسارانەبن و لە گۆڕەپانەكاندا بمێننەوە و ڕووبەڕووی كوشتن و بڕین ببنەوە، ئاشكراشە كاتێك گردبوونەوە دەبێت خەڵكی خراپ خۆی دەخزێنێتە ڕیزی خۆپیشاندەران و ئەگەری دەستوەردانی دەرەكیش دەبێت، بۆیە پێویستە میكانیزمی ڕاست دابنرێت بۆ پرۆسەی گۆڕانكاریی و تێیدا مافی خەڵك زامن بكرێت و بەشێوەیەكی ئاشتیخوازانە بێت”.

بە وتەی نەدا جەودەت”عیراق لەئێستادا هەر تەنیا پێویستی بە گۆڕینی ڕوخسارەكان نییە، بەڵكو پێویستە سیستمى سياسى بگۆڕدرێت، بەجۆرێك كە هاوتای پێداویستییەكانی كۆمەڵگە بێت، چونكە شیاو نییە وڵات لە ساڵی 2003وە تائێستا نە كارگە كۆنەكانی خستووەتەوەگەڕ و نە كارگەی نوێی دامەزراندووە، شیاو نییە ژێرخانی وڵات هەمان ژێرخانی سەردەمی پێش ڕوخانی ڕژێمی بەعس بێت، شیاو نییە وڵاتێكی دەوڵەمەندی وەك عیراق كە وڵاتان بەخێودەكات، خوێندنگەكانی كەرەڤانات بێت”.

ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی نەسر دەڵێت”هەمان ئەو داواكارییانەی لە سەرەتای خۆپیشاندانەكانی مانگی تشرینی یەكەمەوە تائێستا بەرزكراونەتەوە، ئەوان وەك هاوپەیمانی نەسر داوایان كردووە”.

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو ، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتۆتەوە، خۆپیشاندەران داوای چاكسازی و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاری و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی هەلی كار دەكەن، بەهۆی دروستبوونی پێكداهەڵپژانیش لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، تا ئێستا سەدان كەس كوژران و هەزارانی تریش برینداربوون.

ئابوری

ئێران 50%ی قەرزی كارەبا لە عیراق وەردەگرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

یاریدەدەری وەزیری وزەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: ڕێژەی 50%ی ئەو قەرزانەیان وەرگرتووەتەوە كە لە بری كارەبا بۆ عیراقیان هەناردەكردووە.

هەمایۆن حائری یاریدەدەری وەزیری وزەی ئێران لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پڕۆسەی هەناردەكردنی كارەبا بۆ عیراق بەردەوامە و لە دواین سەردانی وەزیری وەزەی ئێرانیش بۆ عیراق گرێبەستی هەناردەكردنی كارەبا بۆ ئەو وڵاتە بۆ 2 ساڵی تر درێژ كراوەتەوە.

یاریدەدەری وەزیری وزەی ئێران ئاماژەی بەوەشكرد، 50% شایستە دارایییەكانی هەناردەكردنی كارەبایان لە عیراق وەرگرتووەتەوە ‌و بڕیارە بە میكانیزمێكی نوێ‌ لە ڕێگەی مامەڵەی بانكییەوە، ئەو بەشەی تری ماوە وەریبگرنەوە.

یاریدەدەری وەزیری وزەی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، هەناردەكردنی بڕی كارەبا بۆ وڵاتانی دراوسێ‌ بەردەوام گۆڕانكاری بەسەردا دێت ‌و بەپێی وەرزەكانی هاوین‌ و زستان جیاوازی هەیە.

پێشتریش حكومەتی ئێران ڕایگەیاندبوو، عیراق لە پێشەنگی وڵاتانەدایە كارەبا لە ئێرانەوە هاوردە دەكەن‌ و لە كاتژمێرێكدا 6 ملیار و 652 ملیۆن كیلۆ وات كارەبای ئێرانی بۆ هەناردەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كازمی:‌ بەردەوام دەبین لەكاركردن بۆ ڕێگریكردن لە گەندەڵكاران لە دەروازە سنوورییەكاندا

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق ڕایدەگەیەنێت: حكومەت بەردەوام دەبێت لەكاركردن بۆ ڕێگریكردن لە گەندەڵكاران لە دەروازە سنوورییەكاندا و دانانی‌ پلانی‌ پێویست بۆ پەرەپێدانیان.

نووسینگەی‌ ڕاگەیاندنی‌ مستەفا كازمی‌ سەرۆك وەزیران و فەرماندەی‌ گشتی‌ هێزە چەكدارەكانی‌ عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی‌ بەوەدا، ئەمڕۆ ناوبراو سەرۆكایەتی‌ كۆبوونەوەی‌ ئەنجومەنی‌ وەزاری‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ كرد و تیایدا تاووتوێی‌ چەند پرسێك كران.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا كازمی‌ ئەنجامی‌ سەردانەكەی‌ بۆ دەروازەی‌ سنووریی‌ مەندەلی‌ و ئەو ڕێوشوێنانەی‌ بۆ پەرەپێدانی‌ ئەو دەروازەیە و ڕێگرتن لە گەندەڵی‌ تیایاندا گیراونەتەبەر، خستەڕوو.

لە كۆبوونەوەكەدا كازمی‌ ئەوەیخستووەتەڕوو: “حكومەت بەردەوام دەبێت لەكاركردن بۆ ڕێگریكردن لە گەندەڵكاران تا دەروازە سنوورییەكان بۆ بەرژەوەندی‌ خۆیان بەكارنەهێنن و پلانی‌ پێویست دادەنێت بۆ پەرەپێدانی‌ دەروازەكان”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، “لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجومەنی‌ وەزاری‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ تاووتوێی‌ پێشێلكارییەكانی‌ توركیای‌ بۆسەر خاك و ئاسمانی‌ عیراق كرد و جەختی‌ لە بەردەوامبوونی‌ وتووێژی‌ دیپلۆماتی‌ لەگەڵ‌ توركیا كردەوە بۆ ڕاگرتنی‌ پێشێلكارییەكان كە دەستدرێژییە بۆسەر سەروەری‌ عیراق و بۆ پەیوەندییەكانی‌ نێوان هەردوو وڵات خراپە، سەرەڕای‌ زیانگەیاندن بە هاووڵاتیان و موڵك و ماڵیان”.

لە بەشێكی‌ تری‌ كۆبوونەوەكەدا ئەنجومەنەكە گفتوگۆی‌ لەبارەی‌ خۆپیشاندانەكان و پێویستی‌ مانەوەی‌ بە ئاشتییانە كرد بەجۆرێك پارێزگاری‌ لە ئازادی‌ دەربڕین و سەروەری‌ یاسا و هەیبەتی‌ دەوڵەت بكات.

هاوكات ئەنجومەنی‌ وەزاری‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ دۆسێی‌ تیرۆركردنی‌ كەسایەتییەكانی‌ تاووتوێ كرد و جەختی‌ كردەوە لەوەی‌ لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەركەكانیان ئەنجام بدەن و پەلە بكەن لە ئاشكراكردنی‌ ئەنجامی‌ لێكۆڵینەوەكان و ئاشكراكردنی‌ ناسنامەی‌ تاوانكاران و بەسزا گەیاندنیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەروەردەى عيراق بڕیاری دەرچوونی گشتی بۆ خوێندكارانی ئامادەیی دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عیراق بڕیاریدا خوێندنی ئەمساڵ بە دەرچوونی گشتی ئارەزوومەندانە هەژمار بكات بۆ خوێندكارانی سەرجەم بەشەكانی ئامادەیی.

وەزارەتی پەروەردەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە بڕیاریانداوە ئەمساڵی خوێندنی (2019- 2020 بە ساڵی دەرچوونی گشتی ئارەزوومەندانە بۆ ئەو خوێندكارانەی ئامادەیی هەژمار بكات، كە ئارەزوویان لە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی خوولی یەكەم و دووەم نییە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو ڕێكارە لەچوارچێوەی ڕاسپاردەی عەلی حەمید، وەزیری پەروەردەیە بۆ سەلامەتی خوێندكاران لەو دۆخە تەندروستییەی وڵاتی تێكەوتووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لیژنەی هەمیشەیی تاقیكردنەوە گشتییەكان ڕێنماییان داوە بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردە لە پارێزگاكان بە وەرگرتنی داواكاری ئەو خوێندكارانەی نایانەوێت تاقیكردنەوە لە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی لە خوولی یەكەم و دووەم بكەن.

جەختیشی كردۆتەوە، كە دەبێت داواكاری خوێندكارەكە واژۆی بەخێوكەرەكەی پێوەبێت و دواین كات بۆ ناردنی داواكارییەكان 26ی تەمموزە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان