ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مۆتۆرۆلا مۆبایلێکی چەماوەی ڕاگەیاند بە نرخی خەیاڵییەوە

خەڵک-

مۆبایلی ڕازر 2019 خاوەنی شاشەیەکی ئۆلێدە بە قەبارەی ٦.٢ ئینج و ڕوونی 2,142×876 پێکسڵ، و شاشە بچووکەکەشی لە کاتی داخستنی دیوە چەماوەکەیدا ٢.٧ ئینج دەبێت، و دیزاینێکی تەواو جیاوازی هەیە لە مۆبایلەکانی دیکە کە دەنووشتێتەوە و ئەو دیوەشی کە لە دەرەوەیە هەڵگری شاشەیەکی دیکەیە بۆ ئەوەی بەکارهێنەر ئاگاداری مۆبایلەکەی بێت.

کامێرای مۆبایلەکە ١٦ مێگاپێکسڵ دەبێت و دووەمیشی بە ڕوونی ٥ مێگاپێسکڵە و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4K هەیە.

Image result for RAZR 2019

هەڵگری پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٧١٠ یە بە توانای ٢.٢ گێگاهێرتز، بە پێچەوانەی پێشبینییەکان کە دەوترا بە پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٥٥ دەبێت، باتریەکەشی ٢٥١٠ میلی ئەمپێر دەبێت.

ڕامی ٦ گێگابایتە و خاوەنی بیرگەیەکی ٢٥٦ گێگابایتییە و دەرچەی USB لە جۆری C ـە و خاوەنی ناسەرەوەی پەنجەمۆرە.

نرخی RAZR2019 دەگاتە ١,٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی و لە ٢٦ ی مانگدا بەردەست دەبێت بۆ داواکاری پێشوەختە و لە ساڵی ٢٠٢٠ دا  دەست دەکرێت بە فرۆشتنی.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

تۆڕی میدیایی خەڵک باشترین مۆبایلەکانی ساڵی 2019 دیاری دەکات ئێوەش بەشداربن

خەڵک-سەلمان خالید

لە خوارەوە دەنگ بدەن بۆ باشترین مۆبایلەکانی ساڵ، کە پێک دێت لە مۆبایلی زۆربەی کۆمپانیا بەناوبانگەکانی بواری تەکنەلۆژیا مۆبایلەکانیش پێک دێن لەمانەی خوارەوە.

گالاکسی ئێس ١٠ و گالاکس نۆت ١٠ پڵەس، هواوی پی ٣٠ پڕۆ، هواوی مەیت ٣٠ پڕۆ، ئایفۆن ١١ پڕۆ ماکس، ئایفۆن ١١ پڕۆ، ئایفۆن ١١، شاومی می نۆت ١٠، شاومی می نۆت ١٠ پڕۆ، شاومی می ٩ پڕۆ فایڤ جی، شاومی بلاک شاڕک ٢ پڕۆ، وەنپڵەس ٧ تی پڕۆ، وەنپڵەس ٧ تی، وەنپڵەس ٧ پڕۆفایڤ جی، ئۆپۆ ڕێنۆ ئەیس، هۆنەر ڤی ٣٠ پڕۆ، هۆنەر ڤی ٣٠، ڤیڤۆ ڤی ١٧ پڕۆ، ڤیڤۆ نێکس ٣ فایڤ جی، مێیزو ١٦ تی.

هەروەها مۆبایلەکانی گووگڵ پیکسێڵ ٤ و پیکسێڵ چوار ئێکس ئێڵیش لە خۆ دەگرێت، لە خوارەوە دەنگدانەکە دانراوە و دەتوانن دەنگی خۆتان بدەن و پاش سەری ساڵ واتە نزیکی پانزە ڕۆژی دیکە ئەنجامەکان بڵاودەکەینەوە، ئێوەش دەتوانن بینێرن بۆ هاوڕێکانتان یاخوود لایکی پەیجی خەڵک تەکنەلۆژی بکەن بۆ ئاگاداربوون لەم هەڵبژاردنە گرنگە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مۆبایلە ئاست بەرزەکەی ئۆپۆ ٢٦ ی ئەم مانگە ڕادەگەیەنرێت

خەڵک-

کۆمپانیای ئۆپۆ لە ٢٦ ی ئەم مانگەدا مۆبایلی Reno3 Pro 5G ڕادەگەیەنێت بە پشتگیری کردنی تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم و کە لە پشتەوەیدا هەڵگری چوار کامێرا دەبێت.

لە وێنەکاندا دەردەکەوێت و وا پێشبینی دەکرێت کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکە لە نێو شاشەدا چەقێنرابێت و پشتگیری خێرا نوێکردنەوەی شاشەی 90 هێرتز بکات.

دڵنیایی کراوەتەوە کە مۆبایلەکە خاوەنی باترییەکی 4035 میلی ئەمپێری دەبێت، بە تەکنەلۆژیای خێرا بارگاویکردنەوەی تایبەتی ئۆپۆ ڤۆک 4.0 بەڵام تواناکەی ئاشکرا نەکراوە.

Image result for Reno 3 Pro 5G"

مۆبایلەکە بە ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت بەردەست دەخرێت، هەروەها کامێرای سەرەکی مۆبایلەکە ٦٤ مێگاپێکسڵ دەبێت.

هەروەها Reno 3 Pro 5G بە ڕەنگەکانی ڕەش و سپی و شینی و خۆری بەردەست دەخرێت.

ئەگەری ڕاگەیاندنی جۆری ئاسایی ئۆپۆ ڕێنۆ ٣ ش هەیە تاوەکوو بەکارهێنەران بتوانن بە نرخی کەمتر بیکڕن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

سامسۆنگ ٣/٤ ی فرۆشی مۆبایلە 5G ییەکانی داگیرکردووە

خەڵک-

سامسۆنگ کۆمپانیایەکی گەورەیە بۆ بەرهەمهێنانی کۆمپیوتەر و تەلەفزیۆن و مۆبایل و کامێرا و هتد… کە نووسینگەی سەرەکی لەشاری سێئولی پایتەختی کۆریای باشوورە.

لە نوێترین ڕاپۆرتی IHS Markit دا هاتووە کە سامسۆنگ دەستێکی باڵای هەیە لە فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان کە کار بە نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت دەکەن لە چارەکی سێیەمی ئەم ساڵدا.

کۆمپانیا کۆرییەکە بڕی ٣.٢ ملیۆن مۆبایلی فرۆشتووە لەو چارەکەدا و بە کۆی گشتی هەتا ئێستا ٤.٣ ملیۆن مۆبایلی کارکردوو بە نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێتی فرۆشتووە.

هەروەها لە چارەکی دووەمیشدا سامسۆنگ ١.٥ ملیۆن مۆبایلی زیرەکی 5G فرۆشتووە.

سامسونج تسطير على 74% من سوق هواتف الجيل الخامس 5G

کۆمپانیای شاومیش پلانی هەیە لە ماوەیەکی نزیکدا ١٠ مۆبایلی نوێ ڕابگەیەنێت کە سەرجەمیان پشتگیری ئەم ڕایەڵەیە دەکەن.

لە پاش سامسۆنگ کۆمپانیای ئێڵ جی بە پلەی دووەم دێت بۆ زۆری ڕێژەی فرۆش و بەدوایدا ڤیڤۆ دێت و دواتریش هواوی و ئۆپۆ و شاومیش کەمترین ڕێژەی هەیە کە سەدا ٢ ـە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان