ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

لەسەر خەڵوز دروستكردن هاووڵاتییەك دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

پۆلیسی دارستان و ژینگەی دووكان لەسەر دروستكردنی خەڵوز لە سنوری دووكان هاووڵاتیەكی دەستگیركرد.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند هاووڵاتییەك لە سنوری دووكان مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دووكان توانیان بە تۆمەتی خەڵوزكردن هاووڵاتییەك دەستگیر بكەن و هاوكات توانرا دەست بگیرێت بەسەر ( ٣٨ ) فەردە خەڵوزو (١) ئۆتۆمبێلدا”.

هەروەها لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە”پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوەتەوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی”.

ژینگە

لە 24 كاتژمێردا، بڕی باران بارین لە شارەكانی هەرێم بڵاوكرایەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕێژەی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، زۆرترین ڕێژەی بارین باران لە 24 كاتژمێری ڕابردوو لە ناوچەی ئاكرێ سەر بە پارێزگای دهۆك بە بڕی 15.6 ملم باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

خۆڵبارین دەستپێدەكات
شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ‌ بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، بارینی بەفر و باران ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و ئاشكراشی دەكات، كە خۆڵبارین ڕوودەدات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم هەور دەبێت لەگەڵ دابارینی نمە باران لە ناوچە جیاجیاكان و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

ڕاشیگەیاندووە، سبەینێ‌ شەممە ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ دابارینی نمە باران لە ناوچە جیاجیاكان و بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەری هاتنی تۆز و خۆڵ هەیە بۆ ماوەیەكی دیاری كراو لەگەڵ كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆكە.
أ.ح

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی، هۆشداری هاتنی شەپۆلێكی سەرما و سۆڵە دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەو لە كاتەكانی درەنگدا كاریگەری شەپۆلێكی باران كاردەكاتەسەر هەرێمی كوردستان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەیانی ڕۆژی هەینی باران بارین دەستپێدەكات، سەرەتا ئاستی باران ڕێژەی كەمتر دەبێت، بەڵام دوای نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی كاریگەری باران زیاتر دەبێت و بەفریش لەناوچە شاخاوییەكان دەبارێت.
ئاشكراشیدەكات، ئاستی باران و بەفر لە سنووری پارێزگای دهۆك لە ماوەی كاریگەری هاتنی ئەم شەپۆلە زیاتر دەبێت لەچاو ناوچەكانیتر، كاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە تاكو رۆژی دوو شەممە دەمێنێتەوە لەسەر ناوچەكەمان.
س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان