ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

برێت ماكگۆرك: ئەو 15 پرسیارەی كە ترەمپ دەیەوێت ئاڕاستەی ئەردۆغانی بكات، بەڵام نایكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەگەڵ ئەوەی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆشكی سپییە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كۆدەبێتەوە، برێت ماكگۆرگ نێردەی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی دژی داعش لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر نووسیویەتی، 15 پرسیار هەن كە لەوانەیە ترەمپ بیەوێت ئاڕاستەی ئەردۆغانی بكات، بەڵام نایكات.

برێت مەكگۆرك ئەو 15 پرسیارەی ترەمپی بۆ ئەردۆغان بەمشێوەیە ڕیزكردووە:

– بەغدادی چۆن لە خانوویەكی سەلامەت و لەنێو ئەو هەموو توونێلە ئامادەكراوە بە دووری پێنج كیلۆمەتر لە سنووری ئێوە دەژیا؟

– بۆچی جێگرەوەی دووەمی بەغدادی لە جەرابلس دۆزرایەوە كە شارۆچكەیەكی بچووكی سەر سنووری ئێوەیە و لەژێر كۆنتڕۆڵی ئێوەیە؟

– كاتێك داواتكرد ئەمریكا 30 كیلۆمەتر هەسەدە لە سنوورەكانت دووربخاتەوە، دەتزانی كە بەغدادی بەدووری پێنج كیلۆمەتر لە سنوورەكەتەوە لەگەڵ خێزانەكەی دەژیا؟

– بۆچی ئەو ناوچانەی سوریا كە تۆ دەتەوێت كۆنتڕۆڵیان بكەی یا لەژێر دەسەڵاتی تۆدابن هەمیشە دەبنە پێگەی سەلامەت بۆ سەركردەكانی قاعیدە و داعش؟

– لە چەند هەفتەی ڕابردوو وتت كە چەند كەسێكی نزیك لە بەغدادیت دەستگیركردوون لەنێویاندا ژنەكەی بەغدادی هەیە. بۆچی تا ئێستا ئەو كەسە داواكراوانەی جیهانت دەستگیرنەكردوون؟ ئەوانە چیان دەكرد لە توركیا؟

– ئەو 40 هەزار چەكدارە بیانییە چۆن ئاوا ئازادانە لەڕێگەی توركیاوە چوونە سوریا، كە بەشێكیان قاعیدەبوون و بوونە بڕبڕەی پشتی داعش؟

– بۆچی داواكانت بۆ داخستنی سنوور بەسەر داعش ڕەتكردەوە، كاتێك هەسەدە داعشی تێكشاند، سنوورەكانت بەسەر داعش داخست؟

– بۆچی گەڕانی هاوبەشت لەگەڵ پوتن و ڕوسیا لە سوریا قبوڵكرد، بەڵام ڕەتتكردەوە لە هەندێ ناوچە گەڕانی هاوبەش لەگەڵ سەربازانی ئەمریكا ئەنجامبدەی و سەربازانی ئێمەت خستە مەترسییەكی گەورە لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا كە دوو لەسەر سێی كەوتە دەست ڕوسیا و ئەسەد؟

– بۆچی هەوڵی چەند ساڵە و ملیۆنان دۆلاری ئەمریكی و جێگیركردنی باشترین پلانداڕێژی سەربازی لە ئەنقەرە بۆ ئەو گرووپەی ئۆپۆزیسیۆن بوو كە تۆ جەختت دەكردەوە هاوكارن لە شەڕی دژی داعش، دوایش دەركەوت كە زۆر توندڕەون تا سەربازانی ئەمریكایی هاوبەشیان لەگەڵدا بكات و لەگەڵیاندا هەست بە سەلامەتی بكەن؟

– بۆچی، هاوپەیمانێكی ناتۆ بووەتە گەورەترین زیندانی بۆ ڕۆژنامەوانان؟

– بۆچی حكومەتەكەت بە ئەنجامدانی مامەڵەی نایاسایی لەگەڵ ئێران بووە گەورەترین لە جیهان لەڕووی خۆ دزینەوە لە سزاكان و گیرفانی لێپرسراوە باڵاكانی توركیای پێ پڕبوو؟ ئەو هەموو ملیار دۆلارە بۆ كوێ ڕۆیشت؟

– كاتێك هەڕەشەی ناردنەوەی دوو بۆ سێ ملیۆن پەنابەر دەكەی بۆ باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەو خەڵكانەی كە لەوێ دەژین بۆ كوێ بڕۆن؟ لەگەڵ ترەمپ هاوڕای كە كوردەكان بتوانن لە ناوچە ڕەسەنەكانیان كۆچبكەن بۆ ناوچەكانی دوور لە كێڵگە نەوتییەكان؟

– بۆچی لە 6ی ئۆكتۆبەر دوابەدوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەت لەگەڵ ترەمپ هەڕەشەی سەربازیشت لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەكرد و لە هەمان ڕۆژدا سیستمی مووشەكی ئێس 400ی ڕوسیایت بەدەستگەیشت، ئایا ئەمە بەڕێككەوت بوو؟

– بۆچی تەلەڤزیۆنی فەڕمی وڵاتەكەت “ئۆپراسیۆن”ی كوشتنی ژنە كوردێك (هەڤرین خەڵەف) بەرزدەنرخێنێت تا ئەوكاتەی زانرا كە “لە ڕاستیدا” ئەوە تاوانی جەنگە و تەواوی هەواڵەكان لەسەر ئەو كوشتنە ڕەشكرانەوە؟ هیچ كەسێك لەسەر ئەوە دراوەتە دادگا؟

– بۆچی بەردەوام پێداگری لەسەر فراوانكردنی دسەڵاتی گرووپە توندڕەوەكانی وەك قاعیدە دەكەی كە بەرپرسیارن لە ئەنجامدانی تاوانی مرۆیی؟ ئایا هیچ لەم گرووپانە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا چەكی ئەمریكایی بەكاردێنن؟ ئەم گرووپانە لە ئاسمانی ئەو ناوچانە چالاكن كە لەژێر كۆنتڕۆڵی ئەمریكان؟

جیهان

ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی بەیروت ئاشكرا كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

زیاتر لە 700 كەس بەهۆی پێكدادانی نێوان خۆپیشاندەرانی بەیروت و هێزە ئەمنییەكان بریندار بوون.
كەناڵی ئەلجەزیرە بڵاویكردەوە، 728 خۆپیشاندەر بەهۆی پێكدادانیان لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان بریندار بوون.
ئاشكراشیكرد، هێزە ئەمنییەكان گازی فرمێسك ڕێژیان بەسەر خۆپیشاندەراندا ڕشتووە.

خۆپیشاندانەكانی بەیروت دوای تەقینەوەكانی 4ی ئەم مانگە لە نزیك بنكەیەكی هێزە دەریاییەكانی لوبنان سەریهەڵدا و لە ڕووداوەكەدا 158 كەس گیانیان لەدەستدا و 6 هەزاری دیكەش بریندار بوون و بە دەیان خانو و ئۆتۆمبێلی لەناوبرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئیسپەر پشتیوانی بڕیاری كشانەوەی هێزەكانیان لە ئەڵمانیا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
مارك ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمریكا پشتیوانی لە بڕیاری كشانەوەی بەشێكی هێزە سەربازییەكانیان لە ئەڵمانیا دەكات و دەڵێت بەشێكە لە سنوورداركردنی جموجوڵەكانی ڕوسیا.

ئیسپەر لە میانی لێدوانێكی بۆ كەناڵی فۆكس نیوز ڕایگەیاند دەمانەوێت هێزی زیاترەمان لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا هەبێت بۆ ئەوەی نزیكتربن لە سنوورەكانی ڕوسیا.

جەختیشیكردەوە كە ئەو پلانە بەشێكە لە ستراتیژی سنوورداركردنی جموجوڵەكانی ڕوسیا و تیشی: “زۆربەی هاوپەیمانەكانمان كە قسەم لەگەڵ كردوون ئەو پلانە بە هەنگاوێكی باش دەزانن”.

پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایگەیانبدوو كە نزیكەی 12 هەزار سەرباز لە ئەڵمانیا دەكێشێتەوە و دوابەدوای ئەوەش هەزار سەربازی بۆ پۆڵەندە ڕەوانەكرد و چوونە پاڵ ئەو چوار هەزار و 500 سەربازەی پێشتر لەو وڵاتە جێگیركرابوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حەوت تووشبووی كۆرۆنا لە شوێنی چارەسەركردنیان سووتان

خەڵك – بەشی هەواڵ
لە ناوەندێكی چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا لە هندستان، حەوت كەس بە هۆی ئاگرەوە گیانیان لە دەست دا.

ئەمڕۆ یەك شەممە پۆلیسی هندستان ڕایگەیاند لە هەرێمی ئەندرا برادیسی باشووری هندستان ئاگر لە هۆتێل كەوتەوە كە بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا بەكاردەهێنرا.

ڕوونیشیكردەوە كە لانیكەم حەوت كەس لە نێو هۆتێلەكەدا سووتان و گیانیان لە دەست دا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان