ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

یاسایەكی پەڕلەمان ناڕەزایی لێ‌ دەكەوێتەوە
خەڵك؛ بڕی پارە و وردەكاری تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
یاسای تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان، كە لە پەڕلەمانی كوردستان دەرچووە ناڕەزایی هاووڵاتیانی لێ‌ دەكەوێتەوە و بە “نادادپەروەرانە” وەسفی دەكەن و ئەندامێكی لیژنەی كاروباری یاسایی لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، یاسای تاپۆكردنی زیادەڕۆكان تەنها بۆ خانووە یان ئەوانەی هێشتا تەواو نەكراون، واتە بۆ زەوی نیە.

ڕۆژان محەمەد كەریم، ئەندامی لیژنەی كاروباری یاسایی لە پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەپێی یاسای تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان، تەنها لەناوچە زیادەڕۆكان خانووی تەواوكراو یان ئەوانەی هەیكەلن و بەشێكیان تەواو نەكراون دەگرێتەوە و زەوی ناگرێتەوە.

وتیشی، “بەرامبەر تاپۆكردنی ئەو خانووە زیادەڕۆیانە لە پارێزگاكان بڕی (15-30) هەزار و شارۆچكەكان (10-15) هەزار و شارەدێیەكان لە نێوان (5-8) هەزار دینار بۆ هەر مەتر دووجایەك دیاریكراوە، هەروەها لە یاساكەدا ڕەچاوی هەندێك شوێن و یەكەی نیشتەجێبوون كراوە، كە پێشتر لەلایەن ڕژێمی پێشووە ڕووخێنراوە یان بەهەر هۆكارێكی دیكە زیانیان بەركەوتووە و بۆتەوە بە زەوی، ئەوانە بەهەمان شێوە تاپۆ دەكرێن”.

ڕاشیگەیاند، ئەو زەویانەی لە گەڕەكێكدا هەموو بۆتە خانوو تەنها ئەو زەویە یان چەند پارچە زەویەك ماوە، ئەگەر خاوەنەكەی بەڵگەنامەی پێویستی لەسەری هەبوو، كە زەویەكەی بەناوەوەیە ئەوا بۆ تاپۆكردنی ئەو زەویە ڕێژەی 50%ی نرخی ڕاستەقینەی لێ وەردەگیرێت، ئەوجا تاپۆ دەكرێت.

لای خۆشیانەوە ژمارەیەك هاووڵاتی لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایانگەیاند، كە لە ساڵانی سەردەمی قەیرانی دارایی زەوییان لە ناوچە بێ‌ تاپۆكان كڕیوە بەو پێیەی لە شارەوانی (فۆڕم)ی هەیە و بەهۆی قەیرانەوە نەتوانراوە بیكەن بەخانوو، بەڵام لە یاسا نوێیەكەدا تاپۆكردنی زەویەكان نایانگرێتەوە.

ڕاشیانگەیاند، كە ئەو زەویانە كەوتوونەتە سنووری شارەوانیەكان و هیچ كێشەیەكیان نییە و لە شارەوانی فۆڕمیان بۆ كراوە و بەناویانەوەیە، بەڵام یاسا نوێیەكە ڕێگەیان پێ‌ نادات تاپۆی بكەن و ئەوانەشی لەناو گەڕەكێكن و تاپۆكردنەكە دەیانگرێتەوە پارەیەكی زۆر وەردەگرن بەرامبەر تاپۆكردنی، كە 50%ی نرخی زەویەكەیە.

دەشڵێن: “ئەوە نادادپەروەریە بەرامبەرمان، چونكە ئەگەر زەویەك لەو ناوچانە بایی 20 هەزار دۆلار (2 دەفتەر) بێت دەبێت بۆ تاپۆكردن بڕی (یەك دەفتەر دۆلار) بدەین”.

ئابوری

تا دێت لیرەی تورکی بێ بەها دەبێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

به‌رێوه‌به‌ری ئینستیوتی ئابووری به‌ژماره‌، دەڵێت؛ له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوو به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی 47.10%ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه‌.

بیلال سه‌عید، به‌رێوه‌به‌ری ئینستیوتی ئابووری به‌ژماره‌، ڕایگەیاندووە؛ ئەمڕۆ  به‌های لیره‌ی توركی ‌ 100 دۆلار بەرامبەربوو‌ به‌ 837 لیره‌ی توركی و له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردشوو رۆژانێكی زۆر سه‌ختی تێپه‌ڕاندووه‌ و به‌ته‌نیا له‌یه‌ك هه‌فته‌دا 5.27% به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه‌ له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگ ته‌نیا 8.69% به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه‌.

به‌رێوه‌به‌ری ئینستیوتی ئابووری به‌ژماره‌، ئەوەشی خستووەتەڕوو؛ شه‌ش هۆكاری جیاواز له‌ پشت گۆرانكاریه‌كانی به‌های لیره‌ی توركین لەوانە:

– كه‌می رێژه‌ی سووی بانكی

– پاشه‌كشه‌كردنی وه‌به‌رهێنانی بیانی

– هه‌ره‌شه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی سیست‌می ئێس 400

– گرژییه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌راست له‌ یۆنان و قوبرس

– شه‌ڕی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان

-كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمریكا 40 ملیۆن دۆلاری لە نەوتەكەی ئێران دەستكەوتووە

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری وەزیری دادی ئەمەریكا رایگەیاند زیاتر لە 40 ملیۆن دۆلاری دەستكەوتووە لە دووبارە فرۆشتنەوەی ئەو نەوتە ئێرانییەی كە لە ڕێگادا بۆ ڤەنزوێلا دەستی بەسەرداگرت.

جۆن دیمەرز لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی: دەستیان بەسەر 1.1 ملیۆن بەرمیل نەوتدا گرتووە كە بڕیاربوو بە ڤەنزوێلا بفرۆشرێت و پارەكەشی بۆ سوپای پاسدارانی ئێران بگەڕێتەوە.

وتیشی: ئێستا دەتوانین بڵێین ئەمەریكا ئەو نەوتەی فرۆشت و ڕادەستی لایەنی سێیەمی كرد. بەنیازین ئەو پارەیەی دەستمان كەوتووە بیدەینە سندوقی قوربانیانی تیرۆری ئەمەریكییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لەوەرزی هەناردا، بەقاچاخ هەنار لەسووریاوە دەهێنرێتە هەرێمی کوردستان

خەڵک – بەشی هەواڵ

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیەنێت، وێڕای‌ قەدەغەکردنیان، بەڵام هەنار لە سنوری‌ سوریا،و کەلەرم‌و قەڕنابیت‌و کاهوو لە سنوری‌ ئێرانەوە داخڵی‌ بازاڕەکانی‌ کوردستان دەبێت، بەمەش جوتیارو باخەوانی‌ هەژاری‌ کوردستان‌ زیانی‌ گەورەیان‌ بەردەکەوێت.

 

عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بە پێی‌ بەدواداچوونەکانی، وێڕای‌ قەدەغەکردنیان، بەڵام هەنار لە سنوری‌ سوریا،و کەلەرم‌و قەڕنابیت‌و کاهوو لە سنوری‌ ئێرانەوە داخڵی‌ بازاڕەکانی‌ کوردستان دەبێت، بەمەش جوتیارو باخەوانی‌ هەژاری‌ کوردستان‌ زیانی‌ گەورەی‌ بەردەکەوێت، بێجگە لە ئابوریی هەرێم‌و چوونە دەرەوەی‌ پارە.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، بە پێی‌ ڕێنمایی‌و بڕیارەکان، بە درێژایی‌ ساڵ هێنانی‌ کەلەرم‌و قەڕنابیت‌و کاهوو قەدەغەیە، بەڵام یەک بەڕادی‌ ترێلە لە مەرزی‌ باشماخەوە بە بڕی‌ (٤٠٠٠ – چوار هەزار) دۆلار بۆ کڕیار دەهێننە سلێمانی‌، بە باری‌ تایبەت.

 

ئەوەشی خستەڕوو، هەروەها لە ئێستەدا کە وەرزی‌ پێگەیشتنیەتی‌، هێنانی‌ هەنار قەدەغەکراوە، بەڵام بە بڕی‌ (٢٨٥٠ – دوو هەزارو هەشت سەدو پەنجا) دۆلار بارهەڵگرێکى ٢٤ تەنی لە مەرزی‌ فیشخابوورەوە بۆ کریار دەهێننە هەولێر، بەباری‌ تایبەت.

 

باس لەئەوەشکراوە، حکومەت‌و بەرپرسەکانی‌ هەمیشە دەڵێن:”سەرچاوەکانی‌ داهات لەکوردستان هەمەچەشن دەکەین‌و گرنگی‌ بەکشتوکاڵ دەدەین و بەرهەمی‌ ناوخۆ دەپارێزین”، بەڵام ڕێک بە پێچەوانەوە بە ڕۆژی‌ ڕووناک‌و بە چاوپۆشی‌ دەزگای‌ فەرمی‌‌و بە پاسەوانی‌ هێزی‌ فەرمی‌، حکومەت نەوەک سەرچاوە هەمەچەشنەکانی‌ داهات زۆر ناکات، بەڵکو ئەو چوار فلسەی‌ لەهەر وەرزێکدا دەچێتە گیرفانی‌ باخەوان‌و جوتیاری‌ هەژارو دەستقڵیشاوی‌ کوردەوە ئەوەش وێران دەکات، تەنهاو تەنها بۆ گیرفانی‌ حزب‌و کۆمپانیاکانی‌‌ ئەم‌و ئەو!

 

ئەوەشی نوسیوە، هەڵەبجە پارێزگایەکی‌ فەرامۆشکراوە، بە ئەستەم نەبێت هیچ پڕۆژەیەکی‌ نیمچە گەورەی‌ گەشتیاری‌، بازرگانی‌، پیشەسازی‌، تێدا نییە کە هەلی‌ کار بۆ گەنجەکان‌و خەڵکەکەی‌ بڕەخسێنێت، لەم وەرزەشدا کە هەناری‌ هەڵەبجە وەک مارکەیەک وایە لە باشی‌‌و جوانی‌‌و تەندروستیدا، کەچی‌ سیاسەتی‌ خراپی‌ بەرێوەبردن‌و یاساشکێنی‌ نایەڵێت باخەوانی‌ هەژاری‌ هەڵەبجە چوار فلسی‌ دەستبکەوێت.

 

دەشڵێت: هەناری‌ هەڵەبجە چۆن دەتوانێت بە ڕێگەیەکی‌ خراپ‌و دوورو درێژدا بە تێچوویەکی‌ زۆر بگاتە دهۆک‌و هەولێرو لەوێشەوە پارێزگاکانی‌ تری‌ عێراق‌و کێبڕکێی‌ هەناری‌ سوریا بکات لە نرخدا؟

 

وتوشیەتی: ئەگەر هەریەکە لە بەڕێزان وەزیری‌ کشت‌و کاڵ‌و وەزیری‌ ناوخۆ ئینکاری‌ ئەم زانیاریانەیان کرد، ئەوە من ئامادەم هەریەکە بارێک لە کاهوو کەلەرم‌و قەڕنابیت و هەنارى سورى و ئێرانیان بۆ بنێرم، بۆ ئەوەی‌ دڵنیابن لەوەی‌ سیاسەت‌و بڕیاری‌ پاراستنی‌ بەرهەمی‌ ناوخۆی حکومەت تەنها لە ژووری‌ دیوانی‌ وەزارەتەکانیان بەباشی‌ جێ بەجێ دەکرێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان