ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بەهۆی دابەشنەكردنی سووتەمەنی هاووڵاتیان كەوتوونەتە داربڕین

 

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە لەسەر داربڕین هاووڵاتییەك لە بەرزنجە دەستگیر كراوە و دەشڵێت: “چوار كورەی خەڵوزكردن تێكدراون”.

عەمیدی پۆلیس، هێمن كمرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجە بۆ گوندی (مایاوا)ی سەر بە سەیدصادق هاووڵاتیەك دەستگیركرا، كە سەرقاڵی بڕینی داری دارستانەكان بووە.

ڕاشیگەیاند، هاوكات دەست گیرا بەسەر عەرەبانەیەك داری تەڕ و مشارێكی داربڕین و تاوانبار ڕووبەڕووی دادگا كرایەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئەنجامی كێوماڵكردنی سنوورەكەیان مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمك دەرچوون بۆ گوندی (سریسان) و توانیان (4) كورەی خەڵوز تێكبدەن، كەخاوەنەكەی نادیاربوو.

عەمیدی پۆلیس هێمن كمرخان وتیشی، “پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی”.

لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز و نەبوونی سووتەمەنی چەند هاووڵاتیەك لە ئێستادا كەوتونەتە وێزەی دارستانەكان و داری دارستانەكان ئەبڕن و هەوڵی شێواندنی سروشتی كوردستان ئەدەن هەرچەندە بۆ گەورەبوونی دارێك چەند ساڵێكی پێویستە.

ژینگە

پارکی هەواری شار مەترسی فەوتانی لەسەرە و داوای چارەسەری بەپەلەی بۆ دەکرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

ئە‌نجوومە‌نی شارە‌وانی سلێمانی داوا لەوەزیری شارەوانی  و گەشت و گوزار دە‌كات بە‌ھانای پاركی ھە‌واری شارەوە‌ بچن.

 

ئە‌نجوومە‌نی شارە‌وانی سلێمانی، داوادەکەن وە‌زیری شارە‌وانی و گە‌شت و گوزار فریای پاركی ھە‌واری شار بكە‌وێت، چونکە مەترسی ‌سوتان و وشکبوونی لەسەرە.

 

بەڕێوەبەرایەتی هەواری شار لەنوسراوێکی فەرمیدا، ئاماژە بەئەوەدەکەن، کرانەوەی پارکەکە بەم شێوەیەی ئێستا و بەهانایانەوە نەچن، مەترسی فەوتانی پارکەکە دروستدەبێت، بۆیە تکایە بەهانای پارکەکەوە وەرن و چارەسەری گونجاو و بەپەلەی بۆ بدۆزنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەی خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەوێنە؛ دار سنەوبەرەكانی ناوچەیەكی دیكەی سلێمانی سووتێنران

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە دار سنەوبەرەكانی تەكیە لە سنووری پارێزگای سلێمانی سووتێنراون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، “بە داخەوە لەلایەن كەسانی نابەرپرس بەشیكی زۆری دارەكانی لای كارگەی گهچی تەكیە سووتێنرا”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ماوەی ڕابردوودا بەشێك لە دار سنەوبەرەكانی چیای گۆیژە و سەر ڕێگای عەربەت و سەر ڕێگای ڕاپەڕین لە نزیك تاسڵوجە سووتان و لەو بارەیەوە كشتوكاڵی سلێمانی ڕایگەیاند، كە بە مەبەست سووتێنراون و شارەوانی-ش ڕایگەیاند، كە دەستی كەسی لە پشتەوە نیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان