ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

ئامادەكاری بۆ حاڵەتی لەناكاوی باران و بەفر دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
قائیمقامی هەڵەبجە لەگەڵ بەرپرسانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی پارێزگاكە كۆدەبێتەوە و باس لە ئامادەكارییەكان دەكرێت بۆ هەر حاڵەتێكی لەناكاوی بەفر و باران.

نوخشە ناسح، قائیمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی و سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە و بەڕێوەبەری ڕێگاوبان و بەشی ئامێرەكانی شارەوانی كۆبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لەكۆبوونەوەیەكی فراواندا باس لە خۆئامادەكردن كرا بۆ هەر حاڵەتێكی لە ناكاوی بەفر و باران لەوەرزی زستاندا، كە ڕووبدات.

ماوەی نزیكەی دوو مانگ بەسەر وەرزی پاییزدا تێپەڕ بووە، بەڵام تا ئێستا چەند شەپۆلێكی كەمی باران بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و لە ماوەی ئەم مانگەشدا تا ئێستا باران نەباریوە لەكاتێكدا لە ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی باران بارین زیاتر بووە و لافاو زیانی زۆری لە هاووڵاتیان و جووتیاران دا.

ژینگە

كەشناسی هۆشداری بەفر و كڕێوە دەدات

بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە چەند ڕۆژێك بەردەوام دەبێت و بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە ئەگەری “بەستن و كڕێوە” هەیە.

دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە سبەینێ‌ یەك شەممە ئاسمانی ناوچەكانی عیراق و هەرێم هەوری باراناوی دەبێت و بارانی بەلێزمە دەبارێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە لە ئێوارەی ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بەڕێژەیەكی بەرچاو بە نزیكەی 3- 5 پلە ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن و و كەشێكی زۆر سارد (كڕێوە)ی دەبێت.

لای خۆشیەوە، صادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، كە شەپۆلێكی سەرما ناوچەكانی وڵات دەگرێتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا شەپۆلی باران بارین بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

ڕاشیگەیاندووە، بەپێی نەخشە كەشناسییەكان خێرایی با مامناوەند دەبێت و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە، كە بەو هۆیەوە ڕێژەی بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان زیاتر دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا هۆشداری دایە شۆفێران، كە نەچنە شەقامەكانی دەرەوەی شار، چونكە “بەهۆی ئەو بەفرەی باریوە لەدوای ئێوارەوە ئەگەری بەستنی شەقامەكان هەیە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەوێنە؛ ڕێگای چەند گوندێكی شارباژێر بەفر گرتی

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی ئەو شەپۆلە باران و بەفرەی لە شەوی ڕابردووەوە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی گرتۆتەوە، ڕێگای چەند گوندێكی شارباژێڕ گیراوە.

پەیامنێری (خەڵك) لە شارباژێڕ ئاماژەی بەوەكرد، كە لە شەوی ڕابردووەوە باران زۆر لە ناوچەكە باریوە و لە گوندە دوورەدەست و سنوورییەكان و لوتكەی چیاكان و كوێستانەكان بەفرێكی زۆر باریوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر لە گوندەكانی دۆڵی ئالان و سیوەل بەتایبەتی لە گوندەكانی بناری چیای گمۆ، ڕێگای هاتووچۆ گیراوە.

ئاشكراشی كرد، كە بڕیارە تیمەكانی شارەوانی و ئاوەدانكردنەوەی سنوورەكە هەڵمەتێكی ماڵینی ڕێگاكان ئەنجام بدەن، بەڵام تا ئێستاش بەفر بارین هەر بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

چەند شەقامێكی سلێمانی بەهۆی سەرما و بەفرەوە دەیبەستێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، داوا لەو شۆفێرانە دەكات، كە بۆ بینینی دیمەنی بەفر سەردانی ناوچە شاخاویەكانیان كردووە، پێویستە ئەو شوێنانە بەجێ بهێڵن، چونكە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا ئەگەری زۆری بەستنی ڕێگای شاخەكان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، شەپۆلێكی بەفر و باران ڕووی لە شاری سلێمانی كردووە، ژمارەیەكی زۆر لە شۆفێران سەردانی ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگاكەیان كردووە بەمەبەستی بینینی سروشتی بەفراوی ناوچەكە بە تایبەتی شاخی (ئەزمەڕ و گۆیژە).

دەشڵێت: “سەرجەم ئەو شۆفێرانە ئاگادار دەكەینەوە، كە بەمەبەستی گەشت چوونەتە سەر شاخەكان لە ئێستادا لە شاخەكان دابەزن و ئەو شوێنانە بەجێ بهێڵن، چونكە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا ئەگەری زۆری بەستنی ڕێگای شاخەكان هەیە”.

هاتووچۆی سلێمانی جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە بەهیچ شێوەیەك شۆفێران و هاووڵاتیان بەمەبەستی كات بەسەربردن ڕوو نەكەنە ئەو شوێنانە لەبەر سەلامەتی گیانیان.

وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی‏.

وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی‏.

وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی‏.

وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی‏.

وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی‏.

وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی‏.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان