ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

پەڕلەمان بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی مووچەی پلەباڵاكان دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ دەنگ دەدرێت لەسەر سێ‌ یاسا و ئیمتیازی دارایی پلەباڵاكان هەڵدەوەشێنرێنەوە.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەڕلەمان ڕایگەیاند، كە سبەینێ‌ پەڕلەمان كۆدەبێتەوە بۆ پەسەندكردنی سێ‌ پڕۆژە یاسای.

ڕاشیگەیاندووە، كە دەنگ دەدرێت لەسەر یاسای هەڵوەشاندنەوەی ئیمتیازی دارایی بەرپرسانی دەوڵەتی عیراق و یاسای بەدەستهێنانی نایاسایی و هەمواركردنەوەی یاسای دەستەی دەستپاكی.

جەختیشی كردۆتەوە، كە كاتی لێپرسینەوە لە وەزیرانی پیشەسازی و كانزاكان لەگەڵ كشتوكاڵ دیاری دەكرێت.

ئابوری

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانی بڵاوكردەووە.

بەپێی خشتەكە سەرجەم وەزارەتەكان بەم شێوەیە مووچە وەردەگرن:

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی١٢ی٢٠١٩:
– وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی
– ئەنجومەنی دادوەری
– مووچەی مانگی ٣ی٢٠١٩ی كەمئەندامان
– وەزارەتی داد

ڕۆژی سێشەممە ١٧ی١٢ی٢٠١٩:
– وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان
– وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی
– وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی١٢ی٢٠١٩:
– وەزارەتی ناوخۆ
– ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش
– هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن
– مووچەی مانگی ١٠ی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەو پاسپۆرت و نشینگەی هەرێم
– مووچەی مانگی ٩ی لیوای١و٢ی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگاكانی نەوت وگاز

ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی١٢ی٢٠١٩:
– وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
– وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
– وەزارەتی كارەبا
– وەزارەتی پلاندانان
– وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
– دەستەی مافی مرۆڤ
– دەستەی دەسپاكی
– دەستەی وەبەرهێنان
– دەستەی ژینگە
– دەزگای مین
– دەستەی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم
– دیوانی چاودێریی دارایی
– كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی.

ڕۆژی یەكشەممە ٢٢ی١٢ی٢٠١٩:
– وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن
– وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
– وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
– سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
– سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران
– سەرۆكایەتیی پەرلەمان
– مووچەی مانگی ١٢ی٢٠١٨ی خانەنشینی پێشمەرگە

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی١٢ی٢٠١٩:
– مووچەی مانگی ١٢ی٢٠١٨یخانەنشینی شارستانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یەك شەممە بڕیارە مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی كە (خەڵك) لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە دەستی كەوتووە، ئەمڕۆ موچەی كارمەندانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول لەكاتێكدایە مووچەی سێ‌ مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەمساڵدا نادیارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ترەمپ: لەگەڵ چین گەیشتووینەتە قۆناغی یەكەمی ڕێككەوتنی بازرگانی

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ چین گەیشتوونەتە قۆناغی یەكەمی ڕێككەوتنی بازرگانی.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، وڵاتەكەی لەگەڵ چین گەیشتووەتە قۆناغی یەكەمی ڕێككەوتنی بازرگانی و بەو هۆیەوە واشنتۆن سەپاندنی باجی زیاتر بەسەر كاڵاكانی ئەو وڵاتە هەڵدەپەسێرێت كە بڕیار بوو سبەینێ یەك شەممە 15/12/2019 ئەو زیادكردنە بخرێتە جێبەجێ كردنەوە.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشداوە، ئیدارەی واشنتۆن گەیشتوونەتە ڕێككەوتنێكی گەورە لەقۆناغی یەكەمدا لەگەڵ چین و ئەو وڵاتەش ڕەزامەندبووە لەسەر گۆڕانكاریی هەیكەلی گەورە لەگەڵ كڕینی بەرووبوومی زۆری كشتوكاڵی و وزە و كاڵای دروستكراو.

سەرۆكی ئەمریكا ئەوەشیخستووەتەڕوو، وڵاتەكەی ژمارەیەك باجی سەپێندراو بەسەر كاڵاكی چین كەمدەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان