ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

نوێ: تا ساڵی 2025 هۆتێلێکی گەشتیاری لە بۆشایی ئاسمان دروستدەکرێت

خەڵک-

پشکنینەکان کێبڕکێیەکان هەروەها بەکارهێنانی بۆشایی ئاسمان پێی ناوەتە سەردەمێکی نوێ، لەلایەک کۆمەڵێک ووڵاتی نوێ هاتوونەتە ناو یاریەکە وەکو چین و هیندستان و ئیسرائیل، لەلایەکی تر بەشداریکردن و هەماهەنگی کردنی کەرتی تایبەتە لە پشکنین و بەکارهێنانی بۆشایی ئاسمان بەمەبەستی سود و قازانجی گشتی و تایبەتی وەکو بۆ نمونە SpaceX و Blue.Origin و کۆمەڵێکی تر.

کۆمپانیای Gateway Foundation دیزاین و ئامادە سازیەکانیان تەواوکردوە بۆدروستکردنی یەکەم هۆتێلی گەشتیاری لە بۆشایی ئاسمان کە لە خولگەیەکدا بەدەوری گۆی دەسوڕێتەوە، بەپێی زانیاریەکان کۆمپانیاکە دەستی بە دروستکردنی پارچەکانیش کردووە لەسەر زەوی، دوای تەواوبوونی هەموو پارچەکان دەنێردرێن بۆ ئەو خولگەیە و بەیەکەوە دەبەسترێنەوە، وێستگەکە کە دەبێتە هۆتێلێکی گەشتیاری بەهۆی ئەوەی خۆی و بەشەکانیشی بەدەوری خۆیاندا دەخولێنەوە هێزی کێشکردنیان تێدا دروست دەبێت و گەشتیاران دەتوانن بە ئاسانی تیایدا بجوڵێن، دابنیشن و بخەون لەناو بەش و ژوورەکانی.

ئەم هۆتێلە ناوی وارنەر ڤان بڕاون دەبێت، وارنەر زانایەکی ئەڵمانی بوو لەکاتی جەنگی جیهانی دووەمدا یەکەم موشەکی بۆ هیتلەر دیزاین کرد و دروستکرد، دوای جەنگی جیهانی دووەم ئەمەریکا ئەو زانایە و کۆمەڵێکی زۆری تر لە زانا ئەڵمانیەکان بە نهێنی هێنایە ئەمەریکا، وارنەر لە ئەمەریکا لە ساڵی شەستەکان موشەکی Saturn.V.5 ی بۆ ئاژانسی ناسا دیزاین کرد، ئاژانسی ناسا لەڕێگەی ئەو موشەکە هەموو گەشتەکانی ئەپۆڵۆی ئەنجامدا بۆسەر مانگ.

ئەم هۆتێلە سەرنجڕاکێشە لە 24 ژوور پێک دێت و دەتوانێت لەهەموو کاتێکدا نزیکەی 100 گەشتیار لەخۆیەوە بگرێت هەریەکەیان بۆ ماوەی هەفتەیەک.

نوسینی لوقمان حەوێز، پێگەی بزنس ئینسایدەر.

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن مۆبایلەکانمان فۆڕمات بکەین، بەبێ ئەوەی داتاکانمان بسڕێنەوە؟

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەم ڤیدیۆیەدا بەپێنج هەنگاو باس لەچۆنیەتی فۆڕماتکردنی ئەو مۆبایلانە دەکات، کە سیستمی ئەندرۆیدیان لەسەرە، بەبێ ئەوەی داتاکانی ناو مۆبایلەکە بسرێنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆنیەتی شاردنەوەی ئەو ناوانەی کە زیاتر لەجارێک لە نێو contactــی مۆبایلەکانماندا پاشەکەوتبوون

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەم وانەیەدا باس لە چۆنیەتی شاردنەوەی ئەو ناوانە دەکەین، کە زیاتر لە یەک جار دووبارە دەبنەوە لە کاتی پاشەکەوتکردنی ژمارە مۆبایلێک کە خاوەنەکەی بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بێ.

 

ئەم کێشەیە زیاتر لەو مۆبایلانەدا سەر هەڵدەدات، کە وەگەڕخەڕی ئەندرۆیدیان لەسەر جێگیرە ، بێگومان ئەم وانەیە بۆ ئەو کەسانەیە کە تازەن لە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکاندا یاخوود بۆ ئەو کەسانەیە کە نایزانن.

 

سەرچاوە: techeye

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ژمارەیەک ڕێنمایی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەرچوو

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگ کرد.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ، ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی دەرکرد، بەمەبەستی ڕێکخستی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و ئەگەر ئەم ڕێنماییانە جێبەجێنەکرێن، ڕێگەنادرێت ئەو ئۆتۆمبێلانە بێنە ناو هەرێمەوە.

 

دەقی ڕێنماییەکان:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان