ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەڤیدیۆ؛ كاتی گیانلەدەستدانی ئامانج بابانی و لانەی هاوسەری و منداڵەكەیان بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چەند تۆمارێكی ڤیدیۆیی نوێی دەربارەی ڕووداوی گیانلەدەستدانی ئامانج بابانی و لانەی هاوسەری و منداڵەكەیان بڵاوكردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “بەشاهێدی تەواوی خەڵك و بەبێ ماندبوون و شەونخونیی زۆری تەواوی كارمەندانی بەڕێوبەرایەتییەكەمان، كە جێگەی پێزانینە لەیەكەمین ساتەوەختی ڕووداوی خۆكوژی ئامانج بابانی و لانە محەمەد و جگەرگۆشەكەیان دەستمان بەلێكۆڵینەوەی ورد لەبارەی ڕووداوەكەوە كرد و لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا چەندین زانیاری و بەڵگەمان لەبارەی ڕووداوەكەوە بڵاوكردەوە و وەك هەستكردن بە بەرپرسیارێتی و پابەندبوون بە پرەنسیپی ئەخلاقی و كۆمەڵایەتی بەشێك بە بەڵگەكانمان نەخستەڕوو”.

ڕاشیگەیاندووە، بۆیە دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر بەپێویستمان زانی چەند تۆمارێكی ڤیدیۆیی پێش ساتەوەختی ڕووداوەكە و تەنانەت ساتەوەختی ڕووداوەكەش بڵاوبكەینەوە.

پۆلیسی سلێمانی روونكردنەوە و بەڵگەی حاشا هەڵنەگری رووداوی خۆكوژی ئامانج بابانی و لانەمحەمەد و جگەر گۆشەكەیان بڵاو دەكاتەوە

پۆلیسی سلێمانی روونكردنەوە و بەڵگەی حاشا هەڵنەگری رووداوی خۆكوژی ئامانج بابانی و لانەمحەمەد و جگەر گۆشەكەیان بڵاودەكاتەوە ئێمە وەك بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشاهێدی تەواوی خەڵك و بەبێ ماندبوون و شەونخونیی زۆری تەواوی كارمەندانی بەڕێوبەرایەتییەكەمان كە جێگەی پێزانینە , لەیەكەمین ساتەوەختی رووداوی خۆكوژی ئامانج بابانی و لانە محەمەد و جگەرگۆشەكەیان دەستمان بەلێكۆڵینەوەی ورد لەبارەی رووداوەكەوە كردو لەماوەی كەمتر لە 24 سەعات چەندین زانیاری و بەڵگەمان لەبارەی رووداوەكەوە بڵاوكردەوەو وەك هەستكردن بەبەرپرسیارێتی و پابەندبوون بە پرەنسیپی ئەخلاقی و كۆمەڵایەتی بەشێك بە بەڵگەكانمان نەخستەڕوو , بەڵام بەشێك لە میدیاكان بەنمونە كەناڵی ئێن ئاڕ تی بێ رەچاوكردنی باری دەروونی كەسوكاری قوربانیانی رووداوەكە و تەنانەت خەڵكی شاری هەڵمەت و قوربانی و وەك هەوڵێك لەهەوڵە بەردەوامەكانیان بۆ وێناكردنی شاری سلێمانی وەك شارێكی نائارام كەوتنە بڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیاری هەڵبەسترا و تەنانەت كار گەیشتە ئەوەی سوێندخواردن و شاهێدی ناڕاستی چەند كەسێكیان بڵاوكردەوە بێ ئەوەی رووخساریان پیشان بدات , ئەمە سەرەڕای ئەوەی شاهێدی ناڕاست پێشێلكردنی یاسا و بەزاندنی بنەما شەرعییەكانە.بۆیە دوای وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەر بەپێویستمان زانی چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی پێش ساتەوەختی رووداوەكە و تەنانەت ساتەوەختی رووداوەكەش بڵاوبكەینەوە .بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

Posted by ‎Sulaymanya police پۆلیسی سلێمانی‎ on Wednesday, November 13, 2019

کوردستان

بڕێك ماستی بەسەرچوو لە سلێمانی دەستی بەسەرداگیرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تەنها لەیەك ماركێت لە گەڕەكی چوارباخ بڕێك ماستی بەسەرچوو دەستی بەسەرداگیرا.

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایگەیاندووە، دوێنێ پێنج شەممە 12-12-2019 تیمەكانمان لەسنوری گەڕەكی چوارباخ دەستیان گرت بەسەر (٦) كارتون ماستی ماوە بەسەرچوو.

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، دوای دەستبەسەرداگرتن و پشكین بۆ ماستەكە و دەرنەچوونی لەلایەن لیژنەكانی مەڵبەندی تەندروستی گەڕەكەوە لەناوبرا .

وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی‏.وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی‏.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێنج ڕۆژ لە هەرێم پشووی فەرمی دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێم لەم مانگەدا چوار ڕۆژ و ڕۆژێكیش بەبۆنەی سەری ساڵی زاینییەوە پشووی فەرمی دەبێت بۆ فەرمانبەران.

بەپێی خشتەی پشووەکانی حكومەتی هەرێم، كە لە پەڕلەمانی كوردستان پەسەند كراوە، ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە و سەری ساڵی نوێی زایینی 1-1-2020 بۆ سەرجەم فەرمانبەران پشووە دەبێت.

هەر بەپێی خشتەی پشووەكان، ڕۆژانی ٢٥ و ٢٦ و ٢٧ی ئەم مانگە بۆ فەرمانبەرانی مەسحی پشوو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دوو كچە بێسەروشوێن بووەكەی كەلار دۆزرانەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، ئەو دوو كچە منداڵەی لە شارەدێی ڕزگاری بێسەروشوێن بوون، لە سلێمانی لە ناو چاڤیلاد دۆزرانەوە.

عەلی جەمال قدوری لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، دوای بڵاوكردنەوەی هەواڵی بێسەروشوێن بوونی دوو منداڵی دانیشتووی شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچكەی كەلار، منداڵەكان لە ناو شاری یاری چاڤیلاند لە سلێمانی دۆزرانەوە.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕوونیشیكردەوە، منداڵەكان لای هێزە ئەمنییەكانی سلێمانین و كەسوكارەكانیشیان ئاگادار كراونەتەوە.

عەلی جەمال قدوری ئەوەشی خستەڕوو، منداڵەكان بەمەبەستی ڕۆیشتن بۆ خوێندنگە لە ماڵ دەرچوون و تا ئێستا نادیارە چۆن گەیشتوونەتە چاڤیلاند، وتیشی، پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوەی ورد كردووە دەربارەی ڕووداوەكە و لە ڕێگەی كامێرای چاودێرییەوە زانیاری كۆكراوەتەوە و دواتر دەرئەنجامی لێكۆڵینەوەكان بڵاودەكەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان