ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەغدا.. هەنگاوە چاكسازییەكان ڕەتكرانەوە و داوای مانگرتنی سەرتاسەری دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

ڕێبەری ڕەتی سەدر ڕایدەگەیەنێت، پێویستە پەڕلەمانی عیراق گۆڕانكاری ڕیشەیی ئەنجام بدات، ئەگەر ناشتوانن ئەو كارە بكەن هیچ سوودێكیان نییە.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەو دەكات، پێویستە فەرمانبەران مانگرتنی گشتی لە دژی حكومەت ڕابگەیەنن تا داواكارییەكانیان جێبەجێ دەكرێت و داواش لە پەڕلەمانی عیراق دەكات، گۆڕانكاری ڕیشەیی و ڕاستەقینە بكەن، ئەگەر ناتوانن هیچ گۆڕانكاریەك بكەن ئەوە پەڕلەمان هیچ سوودێكی نییە.

هەرچەندە حكومەتی عیراق دەیەوێت چاكسازی ئەنجام بدات، بەڵام سەدر ئاشكرایكرد، ئەو چاكسازییانە هیچ نین و لە ئاستی پێویستدا نین.

ناوبراو داواشی لە خۆپیشاندەران كرد بەشێوەیەكی ئاشتیانە لەسەر داواكاریەكانیان بەردەوام بن و ڕێگا بگرن لە دەستوەردانی دەرەكی و چاویان بە نوێنەری وڵاتان نەكەوێت.

عێراق

كازمی‌ دەسەڵاتەكانی‌ پارێزگاری‌ بەسڕەی فراوانتر كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق دەسەڵاتەكانی پارێزگاری بەسڕەی زیاتركرد.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ مستەفا كازمی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق بەهاوڕێیەتی وەزیرانی كابینەكەی گەیشتە شاری‌ بەسڕە و كۆبوونەوەی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیرانیان لە پارێزگاكە بەڕێوەبرد، لە كۆبوونەوەكەدا مستەفا كازمی‌ دەسەڵاتیداوە بە ئەسعەد عێدانی‌ پارێزگاری‌ بەسڕە كە مووچەی‌ 30 هەزار گرێبەست خەرج بكات و زەوی‌ بەسەر كەسانی‌ شایستەدا دابەش بكات.

هەروەها سەرۆك وەزیرانی عیراق دەسەڵاتەكانی پارێزگاری بەسڕەی زیاتر كردووە بۆ ئەنجامدانی گرێبەست بۆ پڕۆژەی‌ ئاوی‌‌ بەسڕە و گرتنەبەری‌ ڕێوشوێنی‌ ئەمنی‌ و سەربازی‌ توند لە دەروازە ئاوییەكاندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بۆبەڕێوەبردنی خاڵە سنورییەكانە
حكومەتی فیدراڵ نەخشەڕێگەك لەگەڵ هەرێم دادەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی فیدراڵ نەخشەڕێگەیەكی لەگەڵ هەرێم داناوە بۆ بەڕێوەبردنی خاڵە سنورییەكان.

ئاژانسی دەنگوباسی عیراقیە (واع) لە زاری لیژنەكەوە بڵاویكردەوە”خاڵە سنورییەكان گرنگییەكی گەورەیان هەیە لەڕووی ئابورییەوە، بۆیە ڕێكخستنەوەیان بە پێویستییەكی هەنووكەیی دادەنرێت”.

لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراق دەڵێت”حكومەتی فیدراڵ نەخشەڕێگەیەكی لەگەڵ حكومەتی هەرێم داناوە بۆ بەڕێوەبردنی خاڵە سنورییەكان، چونكە مامەڵەی پێشوو لەو خاڵە سنورییانەدا، زیانی بە داهاتەكانی ئابوری عیراق گەیاندووە”.

وەك ئاژانسەكەش ئاماژەی پێكردووە”حكومەتی هەرێم ئادەیە لەگەڵ بەغدا ڕێكەوتن بكات لەسەر خاڵە سنوورییەكان و وابڕیارە شاندێكی هەرێمیش بۆ درێژەدان بە گفتووگۆكان لەو بارەیەوە، سەردانی بەغدا بكات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەوێنە، حەشدی شەعبی كوژرانی قەرداش ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەستەی حەشدی شەعبی كوژرانی بەرپرسی (العبرة)ی ڕێكخراوی داعش لە پارێزگەی دیالە ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن تاڵب موسەوی فەرماندەی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە دیالە بڵاوكرایەوە”بەرپرسی (العبرة)ی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش كە ناوی مەحمود قەرداش بەیاتییە و دانیشتووی ناحیەی مەسنوریەیە كوژرا، وێڕای برینداربوونی داعشێكی تر كە هەڵات”.

هەر لە ڕلگەیەندراوەكەدا هاتووە”ئۆپەراسیۆنەكان لە ناوچەی سنسلی سەر بە قەزای میقدادیە بۆ ڕاوەدونانی تیرۆریستان بەردەوامن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان