ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

نێچیرڤان بارزانی و عادل عەبدولمەهدی كۆبوونەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی كۆبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13-11-2019 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە یاوەری جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا.

بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە (خەڵك) سەرۆكی هەرێمی كوردستان یەكەم كۆبوونەوەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهد سەرۆك وەزیران ئەنجامدا و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و دۆخی خۆپیشاندانەكانی عیراقیان تاوتوێ كرد.

هاوكات بڕیارە لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانیشدا كۆببێتەوە.

عێراق

عەللاوی كاتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراقی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو كاتی پێكهێنانی حكومەتی ڕاگوزەری دیاری دەكات و دەشڵێت: “بەپێی چەند كاتێكی دیاری كراو داواكاری هاووڵاتیان جێبەجێ‌ دەكەین”.

محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا بۆ گەلی عیراق ڕایگەیاند، كە چەند لایەنێكی سیاسی دەیانەوێت كێشە بۆ پێكهێنانی حكومەت دروست بكەن، چونكە ئێمە بەهیچ شێوەیەك نامانەوێت بەشداری بە لایەنەكان بكەین.

ڕاشیگەیاند، كە حكومەت بۆ تەواوی گەلی عیراق دەبێت و بكوژانی خۆپیشاندەران ڕاپێچی بەردەم دادگا دەكەین و سەروەری بۆ وڵات دەگەڕێنینەوە.

وتیشی، “ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو كابینە وزارییەكە ڕادەگەیەنین و داوا لە پەڕلەمان دەكەم كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام بدات و دەنگی پێ‌ بدات”.

جەختیشی كردەوە، كە كاردەكەین بۆ گێڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و باشكردنی گوزەرانیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح پەیامێك ئاڕاستەی سەرۆكی چین دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە میانی پێشوازی باڵیۆزی چین لە عیراق، سەرۆك كۆمار پەیامێكی پشتیوانی ئاڕاستەی هاوتا چین-یەكەی دەكات لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق، ئەمڕۆ چوار شەممە لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق پێشوازی كردووە لە چانگ تاو، باڵیۆزی چین لە عیراق.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، لە دیدارەكەدا بەرهەم ساڵح لە ڕێگای باڵیۆزی چین-ەوە نامەیەكی پشتیوانی عیراقی ئاڕاستەی سەرۆكی ئەو وڵاتە كرد، سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاوكات ڕێوشوێنە خێراكانی حكومەتی چین-ی بۆ كۆنتڕۆڵكردن و بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسەكە بەرزنرخاند.

هەر لە دیدارەكەدا باس لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری نێوان هەردوو وڵات و گرنگی هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەرجەستەكردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەهێزكردنی ئاشتی كرا، بەجۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی سەرجەم گەلانی ناوچەكە و جیهان بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“كورد بە یەك تیم بەشداری حكومەتی عیراق دەكات”
كۆبوونەوەكانی شاندی باڵای كوردستان بەردەوامە

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سەركردایەتی سیاسی كورد بە یەك دەنگ دەچێتە بەغدا و بەشداری حكومەت دەكات.
هەرچەندە پێكهێنانی كابینكەی حكومەتی عیراق نزیكبووەتەوە، بەڵام تا ئێستا كورد تێبینی لەسەر محەمەد تۆفیق عەللاوی هەیە و بەپێی زانیارییەكان، شاندێكی باڵای لایەنە سیاسیییەكانی هەرێم لە بەغدا تاوتوێی دۆخەكە دەكەن.

میران محەمەد ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كۆبوونەوەی شاندەكەی كوردستان لە بەغدا دەستیان پێكردووە و بەردەوامە.
وتیشی”شاندەكەی هەرێم لەگەڵ هەموو لایەنەكان و سەرۆكی حزبە شیعی و سوننەكان كۆدەبنەوە”.

ئاشكراشیكرد، كورد یەك دەنگ دەبێت لە داواكارییەكانی و وەكو سەركردایەتی سیاسی كورد دەچینە نێو حكومەتەكەی عەللاوی و هەڵسوكەوتی لەگەڵ دەكەین، نەك وەك تاك حزب و شەخس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان