ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

پۆلیس هاوڵاتییەكی بە تۆمەتی كاری نایاسایی دەستگیر كرد


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی، هاووڵاتییەك دەستگیر كرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بە ئامانجی چاودێریكردن و پاراستنی سروشت و ژینگە و ڕێگەگرتن لە سەرپێچیكاران، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی بەرزنجە سەردانی گوندی (مایاوا)ی سەر بە ناحیەی بەرزنجەیان كرد و لە ئەنجامدا توانیان تۆمەتبارێك دەستگیربكەن كە هەستابوو بە بڕینی داری سروشتی.

ڕاشیدەگەیەنێت، هێزەكانی پۆلیس توانیان دەستبگرن بەسەر ژمارەیەكی زۆر لە داری بڕاوەو مشارێكی دار بڕینەوە، پاشان تۆمەتبارەكە ڕووبەڕووی یاسا كرایەوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوەتەوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

ژینگە

سۆران: هەورەبرووسکە، ژمارەیەک قازوقوڵینگ دەکوژێت


خەڵک ـ نزار مستەفا

هەورە برووسکە، ژمارەیەکی زۆر لە باڵداری کێویی لەناو برد، بەتایبەت ئەو باڵندانەی کە گەرمیان و کۆیستان دەکەن.

لە سنووری ناحییەی قەسرێی سەر بەقەزای چۆمان هەورەبرووسکە زیاتر لە 100 قاز و قوڵینگی کوشتووە .

قاز و قوڵینگ یەکێکە لەو باڵندە کێوییانەی لەم وەرزەی ساڵدا، ناوچە گەرمەکان جێدێڵن و بەرەو کوێستانەکان .کۆچ دەکەن

قاز و قوڵینگ، باڵندەیەکی کۆچەریی جوانی، قاچ و دەندووک درێژە و کلکێکی کورتی ھەیە، ھێلانەکانی لەسەر زەوی دروست دەکات.

خواردنیشی بریتییە لە گیا و مێرو و کرم و خشۆکەکان، لەناو ئاوی دەریاو ڕووبارەکان دەنیشێننەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەوێنە؛ هەڵەبجە لە تەنیشت دارە بریندارەكانەوە ٧٥ نەمام چێندرا


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوبەرایەتیی پۆلیس و دارستانی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێتی، وەك قەرەبووكردنەوەی ژینگە، لە تەنیشت دارە برینداركراوەكانی ناوچەی گوڵانی هەڵەبجە ئەمڕۆ هەینی ژمارەیەك نەمام چێندرا.

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیس و دارستانی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی 3ی نیسان 2020 بە هاوكاری كۆمەڵەی كوردستانێكی سەوز بە ژینگەپارێزانی شارەكە، لە ناوچەی گوڵانی هەڵەبجە 75 نەمامیان لە جۆری (كارب تۆز) چاند.

ئەمە لە كاتێكدایە، لەلایەن كەسانی نەناسراوە ژمارەیەك داری سنەوبەر لە شاری هەڵەبجە بریندار كراون، كە تەمەنیان نزیكەی ٢٥ ساڵ دەبێت ، ژینگە دۆستانی شارەكەش چارەسەرییان كردن .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئاسمانی شارەكانی هەرێم نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و لە درەنگانێكی ئێوارە تا شەو ئەگەری بارانبارین و بروسكە دەكرێت، دەشڵێت،”پلەكانی گەرماش لە نێوان 8 تا 20 پلە دەبێت”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی 3ی نیسان ئاسمانی شارەكانی هەرێم لە نێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و لە كاتەكانی درەنگانی ئێوارە یان شەو دەگۆڕێت و باران بارین بە شێوەی بچر بچر دەست پێدەكات و لە هەندێك ناوچەكە بروسكەشی لەگەڵ دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە ، پلەكانی گەرمای شارەكان لە نێوان 8 پلە بۆ 20 پلە تۆمار دەكرێت و خێرایی باش لە نێوان 10 تا 30 كم دەبێت لە هەر كاتژمێریكدا .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان