ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە باكووری كوردستان 20 سەربازی توركیا كوژران و بریندار بوون

خەڵك- بەشی هەواڵ

هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) كە باڵی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)یە ڕایدەگەیەنێت، گەریلاكان لە هێرشێكیان بۆ سەر یەكەیەكی سوپای توركیا لە ئاگری زیاتر لە ١٠ سەرباز كوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزەكانمان دوای ئەوەی یەكینەیەكی سوپای توركیان لە نزیك بنكەی سەربازی شیلێ لە ناوچەی بازێدی ئاگری خستە ژێر چاودێرییەوە، ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە كاتژمێر ٠١:٠٠ی دوانیوەڕۆ دژی ئەو یەكینەیە چالاكییەكیان ئەنجامدا، لەو چالاكییەدا ١٠ سەرباز كوژران و ١٠ی دیكەش برینداربوون.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە كاتژمێر ٠٣:٤٥ خولەكی دوانیوەڕۆ، هێزەكانمان دژی سوپای داگیركەری تورك لەسەرگردی پارتیزان چالاكییان ئەنجامدا، لەو چالاكییەدا مۆڵگە و حەشارگەكانی دوژمن كرانە ئامانج، بەڵام ژمارەی كوژراو و بریندارەكانیان ڕوون نەبۆتەوە.

هەپەگە ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە كاتژمێر ٠٨:٢٠ خولەكی بەیانی هێزەكانمان جارێكی دیكە لەسەر گردی پارتیزان چالاكییان ئەنجامدا، لەو چالاكییەش چادر و كۆنتینەرەكانی دوژمن سووتێندران و ڕووخێندران، بەڵام ژمارەی سەربازە كوژراو و بریندارەكان ڕوون نەبۆتەوە.

کوردستان

ڤیدیۆ؛ توركیا دیمەنی نوێی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی سوپای توركیا لە ڕێی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تویتەر، دیمەنی نوێی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

توركیا هاوكات لەگەڵ هێرشەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان، لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستانیش هێرش و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری توركیا بانگەشەی ئەوەی كردووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17 گەریلای پەكەكەیان كردووەتە ئامانج، بەڵام پەكەكە ئەو زانیارییانەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.

بڵاوكردنەوەی دیمەنە ڤیدیۆییەكەش هاوكاتە لەگەڵ بۆردومانەكەی ئەمڕۆی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆ سەر گوندی قامیشی سەر بە شارۆچكەی ماوەت لە سنووری ناوچەی شارباژێڕی سلێمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەی شارباژێڕیان بۆردومان كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند گوندی قامیشی سەر بە ناوچەی شارباژێڕی سلێمانییان بۆردومان كرد.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان بۆردومانەكە بووەتە هۆی ئاگركەوتنەوە لە ناوچەكە، بەڵام ئەگەری بوونی زیانی گیانی لەو هێرشەدا نەزانراوە.

سوپای توركیا چەند ناوچەیەكی سنووری شارباژێڕی سلێمانییان وەك سنووری چالاكی پەكەكە دەستنیشان كردووە و ناوبەناو بەو بیانووە بۆردومانی دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خانەقین؛ سەربازێكی كورد لە پەلامارێكی داعشدا شەهید بوو

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەربازێكی كورد لە ئاكامی پەلامارێكی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گوندێكی شارۆچكەی خانەقین شەهید بوو.

شه‌وی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش لە گوندی شێرك سەر بە شارۆچكەی خانەقین ھێرشیان كردە سەر ھێزێكی تایبەتی عیراقی لە ئەنجامدا سەربازێكی شەھید بوو‌ و چوار سەربازی دیكەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ دەركەوت كە ئەو سەربازەی شەهید بووە كوردە و ناوی جەزا فه‌تاح جافه‌ و خەڵكی شارۆچكەی كەلارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان