وڵاتێكی دیكەش “تیك تۆك”ی قەدەغە كرد



نیوزلەندا نیازی خۆی بۆ ڕاگەیاند بۆ قەدەغەکردنی ئەپڵیكەیشنی (تیك تۆك) لە مۆبایلی ئەندامانی پەرلەمان.

چەند بەرپرسێكی نیوزلەندا بۆ ئاژانسی (فڕانس پرێس) ڕایانگەیاندووە، نیوزلەندا بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەكانەوە سەبارەت بەو پلاتفۆرمە، ئەو ئەپڵیكەیشنە قەدەغە دەكات.

رافایل گۆنزالێز مۆنتەرۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری خزمەتگوزاری پەرلەمان ڕوونیکردەوە، تیك تۆك قەدەغە دەکرێت لەسەر هەموو ئەو ئامێرانەی، کە دەتوانن بچنە ناو تۆڕی پەرلەمانەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، لە 31ی ئەم مانگەوە بڕیارەكە دەچێتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتر ئەمریكا و ژمارەیەك لە وڵاتانی ئەوروپا و پەرلەمانی ئەوروپا بڕیاری قەدەغە كردنی (تیك تۆك)یان داوە بەهۆی مەترسییە ئەمنییەكان، كە پلاتفۆڕمێكە لەلایەن چینەوە دروست كراوە و مەترسی سیخوڕی لێ‌ دەكرێت.

لە سلێمانی و هەڵەبجە 12 بوومەلەرزەی دیكە ڕوویاندا
پێشت لە سلێمانی و هەڵەبجە 12 بوومەلەرزەی دیكە ڕوویاندا
بەنزینی 690 دیناری بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت دەستی پێكردەوە
دواتر بەنزینی 690 دیناری بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت دەستی پێكردەوە
ەیوەندیدار