ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

پەرواز گۆرانی بۆ دۆخی شێواوی ئێستا دەڵێت

خێزان

خانمە هونەرمەند پەرواز حسێن گۆرانیەکەی بە زمانی عەرەبی ئامادەکردووە کە تێیدا باس لە دۆخی شێواوی ئێستای وڵاتان دەکات.

پەرواز حسێن ڕایگەیاندووە کە گۆرانیەکەی بەناوی (ماذا جري)یە و باس لەو دۆخە شێواوەی وڵاتانی ناوچەکە دەکات و گۆرانیەکە لە هۆندراوەی سامی ئەرگوشی و ئاوازی هەڵکەو زاهیرە.

پەرواز حسێن دەڵێت”هیوادارم بەم گورانییە بتوانن لە خەم و ئازارەکانی هەموو ئەو شوێنانە کەم بکەینەوە کە دۆخی وڵاتەکەیان نالەبارە، ئەم، گۆرانییە هەنگاوێکی گرنگی مرۆڤایەتییە و بە زوترین کات بڵاو دەبێتەوە”

 

ریکلام

هەواڵەکان

یارجان بەگریانەوە: لە ناسینی زۆر کەس پەشیمان بومەتەوە و نامەوێت هاوڕێیەتی کەس بکەم

خێزان

خانمە مۆدێل یارجان ڕایدەگەیەنێت گەر کات بگەڕیتەوە دواوە بازنەی پەیوەندیەکانی زۆر بچوک دەکاتەوە، چونکە زۆر کەسی ناسیوە کە خیانەتیان لە هاوڕێیەتیەکەی کردووە.

یارجان ئاماژە بەوە دەکات کە لە ناسینی زۆر کەس پەشیمان بوەتەوە و گەر کات بگەڕایەتەوە هاوڕێیەتی کەسی نەدەکرد.

ئەو لەبارەی سۆنیا بیتوشی کەلەماوەی ڕابردوو هیرشی کردە سەر وتی”ئەو وتویەتی کە منی ناردۆتە پێشبڕکێی شاجوانی ئاسیا، بەڵام ئەوە ڕاست نییە و تەنها ئەوەندە بووە کە پێی وتم پێشبڕکێیەک هەیە و سیڤی پڕبکەرەوە، منیش بە توانای خۆم وەرگیراوم نەک داواکاری ئەو”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

شنیار: پاش ٧ ساڵ لە مێردەکەم جیابومەوە و ئێستا هاوڕێیەکی نزیکی دشەکەمی هێناوە

خێزان

خانمە مەیکەپ ئاڕتست شنیار پاش ئەوەی هەواڵی جیابونەوەی ببوە جێگای باسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، ئەمڕۆ ڕونکردنەوەی لەبارەیەوە داوە.

شنیار ڕایگەیاندووە کە پاش ئەوەی ٧ ساڵ لەگەڵ پیاوێکدا ژیاوە کە زۆر باش بوون بەیەکەوە و ژیانێکی خۆشیان هەبووە، بەڵام دواجار نەگونجاون و ماوەی ساڵێکە بەیەکجاری جیابونەتەوە.

شنیار ئاماژەی بەوەشداوە کە ئێستا هاوسەرە کۆنەکەی، هاوڕێیەکی نزیکی دشەکەی هێناوە و پیرۆزبایشی لێکردووە، ئەو دەڵێت”سوپاس بۆخودا من  خاوەنی خانو  و ئۆتۆمبێل و ئارایشتگا و کاری خۆمم و لەهیچم کەم نییە و هاوسەرگیری لای من هەموو شتێک نییە”

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

دوو خانمە مەیکەپ ئاڕتستی بەناوبانگی کورد لە هاوسەرەکانیان جیادەبنەوە

خێزان

هەردوو خانمە مەیکەپ ئاڕتستی بەناوبانگی کورد شکۆفە فەرهاد و شنیار لە هاوسەرەکانیان جیادەبنەوە.

شکۆفە فەرهاد لە ماوەی ڕابردوودا پاش ئەوەی سەرجەم وێنەی هاوسەرەکەی سڕیبویەوە دانی بە جیابونەوەکەدا ناو ڕایگەیاند ” بەڵێ راستە لە هاوسەرەکەم جیابوومەوە”

هاوکات شنیار کە ئەویش بەهەمان شێوە لە هاوسەرەکەی جیابویەوە، پاش دەرکەوتنی مێردی پێشووی لەگەڵ کجێکی دیکەدا هەواڵی جیابونەوەکەی پشتڕاستکرایەوە.

شنیار یەکەم کچی کورد بوو کە ڤیدیۆی فێرکاری ماکیاژ بڵاوبکاتەوە و بەهۆی ئەوەشەوە زۆر بەناوبانگ بوو.

مێردی پێشووی شنیار لەگەڵ هاوسەرە نوێکەیی

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان