ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

لە سلێمانی كارگەیەكی ڕیسایكڵین داخرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی هەبوونی بڕێكی زۆر پاشماوەی زیانبەخش لەناو كارگەكەیدا و پابەندنەبوونی بە مەرجە ژینگەییەكان لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كارگەیەكی ریسایكڵینی فوراتی داخست.

تابان محەمەد، سەرۆكی لیژنەی ژینگەی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند؛ بەهۆی پابەند نەبوونی بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن و پیسكردنی ژینگە، لیژنەكان كارگەی فوراتیان لەناوچەی پیشەسازی داخست”.

وتیشی” بەپێی رێنماییەكانی كاركردن لەكاتی مۆڵەت پێدان بەكارگەكان، رواندنی درەخت و چاندنی رێژەیەك سەوزایی دەكرێت بەمەرج بەسەریەوە بۆیە پێویستە پابەندبێت پێوەی، بەڵام كارگەی فورات سەرپێچی كردووە.”
هەروەها؛ نەبوونی یەكەی چارەسەری ئاوەڕۆی كارگەكە، ئەمەش یەكێكە لە سەرپێچییەكان بۆیە پێویستە چارەسەری بۆ بدۆزێتەوه، لەبەر ئەوەی پێشتر پسوڵەی سەرپێچی و دواتر سزای دارایی دراوە بەڵام بەردەوام بووە لەسەر جێبەجێ نەكردنی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن”.

تابان محەمەد، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ژینگە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد؛ بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی كارگەی فرات بۆ تواندنەوەی پلاستیك دادەخرێت تائەو كاتەی سەرجەم مەرجەكانی كاركردن جێبەجێ دەكات”.

لیژنەی ژینگە، یەكێكە لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، رۆژانە سەردانی هەموو ئەو كارگە و شوێنكارانە دەكات بەدوكەڵ و دەنگی بەرز ژاوەژاو و بەپاشەڕۆكانی مەترسی پیسبوونی ژینگەی دروستبكات، لەكاتی هەبوونی سەرپێچی سەرەتا شوێنەكە ئاگاداردەكاتەوه بەپابەندبوونی، لەكاتی دوبارە كردنەوەی سەرپێچی سزای دارایی شوێنەكە دەدات، بەردەوام بوونیشی لەسەر سەرپێچی شوێنەكە دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەروی رێكاری یاسایی دەكاتەوە.‌‌

ژینگە

زیاتر لە 170 ساڵە ڕووینەداوە
پێنج شەممەی داهاتوو دیاردەیەكی گەردوونی ڕوودەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
دیوانی وەقفی سوننی عیراقی ڕایدەگەیەنێت، دیاردەیەكی گەردوونی لە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو ڕوودەدات، ئەو دیاردەیەش وەك وەقفی سوننی عیراق ئاماژەی پێدەكات، بۆ زیاتر لە 170 ساڵ دەچێت ڕووینەداوە.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەقفی سوننی عیراقییەوە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) بڵاوكراوەتەوە، “ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو، دیاردەیەكی گەردوونی ڕوودەدات، كە خۆرگیرانی بازنەییە، ئەو دیاردەیەش بۆ زیاتر لە 170 ساڵ دەچێت ڕووینەداوە و تا 84 ساڵی تر وەك شارەزایانی بواری گەردوونی باسی دەكەن، دووبارە نابێتەوە”.

وەقفی سوننی ئاماژەی بەوەكردووە، “دیاردەكە لە زۆربەی وڵاتانی جیهانی عەرەبی و لە هەموو ناوچەكانی عیراقدا بە چاوی ئاسایی دەبینرێت”.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەو خۆرگیرانە نیمچەییە بۆ ماوەی زیاتر لە 40 خولەك درێژە دەكێشێت بەر لەوەی جارێكی تر خۆر دەربكەوێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی هەرێم هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان

خەڵك – بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان و شۆفێران دەربارەی دروست بوونی تەم و كەمبوونەوەی ئاستی بینین و ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕادەی شێ بە ڕێژەی 90% پێشبینی دەكرێت ماوەی بینین بۆ كەمتر لە كیلۆمەترێك بێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕادەی شێ لە هەوادا لە زۆربەی ناوچەكان بە ڕیژەی 90% پێشبینی دەكرێت ببێتە هۆی دروست بوونی تەم.

ڕاشیگەیاندووە، تەمەكەش ئەمشەو تا بەرەبەیان بەردەوامی دەبێت و بەهەمان هۆ ماوەی بینین بۆ كەمتر لە كلیۆمەترێك دەبێت.

وێنەی ‏بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان‏.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لە پارێزگای سلێمانی 2 كەس لەسەر ڕاوكردن دەستگیركران

خەڵك- بەشی هەواڵ
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پاراستنی سروشت و ژینگە ئەركی سەرشانی هەمووانە، بەڵام هەندێك لە هاووڵاتیان بێ هەستكردن بە گیانی بەرپرسیارێتی و لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان دەست دەخەنە سروشت و ژینگە بە لەناوبردنی ئاژەڵ و باڵندە و بڕینی داری دارستانەكان دەیشێوێنن.

عەمید هێمن كمرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نیگەرانین لەوەی هەندێك لە هاووڵاتیان بێ هەستكردن بە بەرپرسیارێتی دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە سروشت و ژینگەی كوردستان، بەڵام خۆشبەختانە بەهۆی ئەرك و ماندووبوون و شەونخونی ئەفسە رو كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەرجەم بەش و بنكەكانمان توانراوە ڕێگریەكی زۆر باش لەو دیاردەیە بكرێت و سەرپێچیكارانیش ڕووبەڕوی یاسا بكرێنەوە.

وتیشی، “بۆ ئەو مەبەستە لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی پیرەمەگروون بۆ سنوری گوندی (پەسكەندی) توانیان ٢ هاووڵاتی بە تۆمەتی ڕاوكردنی باڵندەی كێوی دەستگیر بكەن، كە هەستابوون بە ڕاوكردنی ١٤ كۆتر و ٥ ڕیشۆڵە”.

ئاشكراشی كرد، كە دەستیان گرتووە بەسەر تاپڕێك و ١٢فیشەكی تاپڕ ٢ دوربین و سەرجەم كەل و پەلەكانیان، كە بۆ ڕاوكردن بەكاریانهێنابوو و پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

هێمن كمرخان، داوا لە هاووڵاتیان دەكەین، كە لەپێناو پاراستنی سروشت و ژینگەی كوردستان دا پێویستە هەمووان پابەندبن بەڕێنمایەكانی پۆلیسی دارستان .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان