ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بە ڤیدیۆ.. مەحمود سەنگاوی: یەكێتی ناتوانێت كۆنگرە بكات تاڕادەیەك ڕاستە

خەڵك- بەشی هەواڵ

مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕایگەیاند، جۆرێك لە ڕاستی لەو دەنگۆیانەدا هەیە كە دەڵێن”یەكێتی ناتوانێت كۆنگرە ببەستێت یان باڵباڵێنیان تێدایە و پارچەپارچەن، بەڵام هەموو كادیرەكانی یەكێتی بۆ یەكڕیزی یەكێتی ئامادەن گیانی خۆیان بكەنە قوربانی”.

مەحمود سەنگاوی لە گوتارێكدا كە وێنەیەكی تایبەت بۆ (خەڵك) نێردراوە و لە چلەی ماتەمینی كادیرێكی یەكێتییدا پێشكەشی كردووە، باسی لەوەكردووە كاتی ئەوەیە یەكێتی كۆنگرە ببەستێت و یەكێتی بخەنەوە سەر شاڕێگای خۆی، وەك ئەو دەڵێت.

دەشڵێت “ئەم حزبە بڕوای بە هەڵبژاردن و دیموكراسی و بیروڕای كادیر هەیە، هەرچەندە بەداخەوە لە دوای كۆچی دوای مام جەلالەوە ئێمە لە چاو لایەنەكانی ترەوە بچوكبووینەتەوە و كێشەمان هەبووە و نەمانتوانیووە چارەسەریان بكەین، بەڵام ئێستا هاتووینە سەر چارەسەر و هەوڵدەدەین خزمەتی میللەتەكەمان بكەین”.

مەحمود سەنگاوی هەر لە قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەوڵی زۆر هەیە درزبخرێتە نێو یەكێتییەوە، بەڵام ئەوان سەركەوتوو دەبن، وەكچۆن پێشتر بەعس و ئەنسار و لئیسلام و قاعیدەیان تێكشاندووە، وەكخۆی دەڵێت.

کوردستان

حەسەكە.. تەقینەوەیەك ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

تەقینەوەیەكی بەهێز لەشاری حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان ڕوویدا.

بەپێە زانیارییەكان، كاتژمێر 8ی ئەمشەو تەقینەوەك لە شاری حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان ڕوویداوە كە دەنگێكی بەهێزی هەبووە و دوكەڵێكی گەورە ئاسمانی شارەكەی گرتووەتەوە، دوابەدوای ڕووداوەكەش تیمەكانی ئاگركوژێنەوە و تەندروستی ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەكە كراون.

هاوكات، كەناڵی (ڕوسیا تودەی) بڵاویكردووەتەوە: تەقینەوەكە لە جبەخانەیەكی چەك و تەقەمەنی سەربازیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بووە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە ڕوویداوە.

جێی ئاماژەیە، تائێستا هیچ لایەنێكی فەڕمی لە ڕۆژئاوای كوردستان زانیاری تەواوی لەسەر هۆكاری ئەو تەقینەوەیە و زیانەكانی ئاشكرا نەكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەیدسادق.. دوو تووشبووی تری كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

قائیمقامیەتی شارۆچكەی سەیدسادق گیانلەدەستدانی دوو تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕاگەیاند.

قائیمقامیەتی شارۆچكەی سەیدسادق لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: دوو حاڵەتی نوێی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا كە دوو پیاوی تەمەن ٦٦ ساڵ و ٥٠ ساڵن و دانیشتووی شارۆچكەكەیانن.

قائیمقامیەتی شارۆچكەی سەیدسادق ڕوونیشیكردووەتەوە: ئەو هاووڵاتییانە پاش ماوەی چەند ڕۆژێك داخڵ بوونیان و خەواندنیان لە نەخۆشخانە، ئێوارەی ئەمڕۆ گیانیان لە دەستدا.

بەمەش ژمارەی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارۆچكەی سەیدسادق گەیشتە 17 حاڵەت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەندكراوێك لە سلێمانی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕاگیراوێكی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان لە نەخۆشخانەی سلێمانی دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەك گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕاگیراوێكی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان، كە توشبوی كۆرۆنا بوو، پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەو ڕاگیراوە پێشتر لە پشكنینەكانی تیمەكانمان دەركەوت، كە تووشبووی كۆرۆنایە، بەڵام دواتر بەھۆی حاڵەتێكی دیكەی تەندروستیەوە ڕەوانەی سلێمانی كرا و لەوێ نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا، پاش مانەوەی بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان